عەبدوڵڵا موهتەدی؛ داگیرکەرانی کوردستانناتوانن ڕزگاریان بێت لە ئیرادەی کۆمەڵگاکەمان له هێزەکانی پێشمەرگە و له چالاکییە دیپلۆماسییەکانمان! جیزال خوری؛ شەو باش بەخێربێن بۆ ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی (المشهد) لە کەناڵی بی بی سی عەربی. گفتوگۆی ئەم شەومان دیمانهیهكی نوێیە لە بەرئەوەی سهبارهت به کوردستانە و ناوچە کوردییەکان لە ئێران میوانەکەمان بەڕێز "عەبدوڵڵا موهتەدی" یە سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمەڵەی كوردستانی ئێران بەرهەڵستکاری ڕژیمی ئێستا لە ئێران بهڕێز موهتەدی لە شەستەکاندا لە ناو پۆلی خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران چالاك بووە و لە لایەن دەسەڵاتی ''شا'' سئ جار دەستگیر کراوە حیزبەکەی بەشداری کردووە لە شۆڕشی دژ بە ڕژیمی پاشایهتی دواتر لە بەرامبەر خومەینی و کۆماری ئیسلامی و دووبارە دەست بەسەر کراوەتەوە بڕوانامەی لیسانسی لە زانکۆی تاران بەدەست هێناوە و تا ناوەراستی نەوەدەکان لە لەندەن بەردەوامی بە خوێندن دا، بەڵام بڕیاری دا کە خۆی بۆ سیاسەت و کێشەی کوردی ئیران تەرخان بکات ئەمڕۆ لە دەرەوەی ئێران دەژی و هاتوچۆ دەکات لە نێوان هەرێمی کوردستان و پایتەختە خۆرئاواییەکان و ئەوروپییەکان پشتگیری کوردانی ئێرانی کردووە بۆ شۆڕش دژ بە دەسەڵاتی پاشایهتی بەڵام دەست بەسەرداگرتنی ئیسلامی بەسەر سیاسەتدا ڕەتکردەوە هەردوو لایەنەکە لە شەقام ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە سەر مێزی گفتوگۆ هیچ ڕێکەوتنێكیان بەدەست نەهێنا ساڵی 1980 سپای پاسداران هەستان بە هێرشێك بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و سەرکردەکانیان دەستبەسەرکران. بی بی سی عەرەبی؛ کوردەکاندابەشدەبنلەنێوانسوریا،عێراق،ئێرانوتورکیالەدوایجەنگیجیهانییهكهمکوردەکانهەوڵیاندادەوڵەتیکوردیدروستبکەنساڵی١٩٤١ستالینودەوڵەتەهاوپەیمانهكانیئێرانساڵی١٩٤٦یەکییەتیسۆڤیەتپاڵپشتیکوردەکانیئێرانیکردبۆپێکهێنانیدەوڵەتیکوردیلەمەهابادئەمکۆمارەبۆماوەی١١مانگدرێژەیکێشالەدوایکشانەوەیسوپایسۆڤیەتشاکۆماریمەهابادیڕووخاندکوردەکانهێشتادیارترینبەرهەڵستکاریڕژێمنلەئێران لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕاپرسیە(ڕێفراندۆم) بەناوبانگەکە دەربارەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران کوردەکان تاکە بەش بوون لە کۆمەڵگای ئێرانی کە بایکۆتی ڕاپرسییەکەیان کرد و بەشدارییان نەکرد و حیزبەکەی ئێمە یەکەم حیزب بوو کە هەستا بهو بایكۆته دواتر حیزبەکانی تریش دوای کەوتن هەروەك چۆن ڕێبهرێكی بهناوبانگی مهعنهویمان هەبوو بهناوی (شێخ عزهدین حوسهینی) و بایکۆتی هەڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامی کرد لە ئێران كهواته کوردەکان هەر لە سەرەتاوە گومانیان هەبوو دەربارەی ئەم ڕژیمە تازەیە هەرچەندە کوردەکان بەشداری شۆڕشەکەیان کرد. هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵی دژ بە شا. بەڵێ، چونکە ئارەزووی ژیانێكی باشتریان دەکرد و دەیانویست مافهكانیان بەدەست بهێنن هەروەها ئازادییە سیاسییەکان و مافی كورد مسۆگهر بكهن، بەڵام ئارەزووی ڕژیمێکی سیاسی تازەیان نەدەكرد کە زۆردارتر و ستەمکارتر بێت لە ڕژیمی پێشوو هەر لە سەرەتاوە گومانیان هەبوو بۆیە بەشداری ڕاپرسییەکەیان نەکرد. جیزال خوری-كه واته لە ئابی (ئاگۆست) ١٩٧٩؟ هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ لە ئابی ١٩٧٩ خومهینی فهرمانی هێرشی دهرکرد له دژی کوردەکان بەبێ هیچ بیانوویهكی پێش وهخته. کوردەکان هەڵنەسان بە هیچ جوڵەیەکی بزوێنهرانه، بەڵام ئەو فەرمانی کرد بە هێرشێکی سەربازی هەستان بە ئۆپەراسیۆنی لە سێدارەدانی بەپەلە لە ههموو كوردستان بارودۆخەکە زۆر زۆر.... جیزال خوری-ئایا لەوێ بوویت؟ هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵێ لەوێ بووم و لەو کەمینەیەش بووم کە بڕیاری بەرەنگاربوونەوەمان دابوو. خومەینی له كاتژمێر ٢ی پاش نیوهڕۆ فهرمانی هێرشی دا و پێش ئەوەی ئێوارە دابێت ڕامانگەیاند کە لەگەڵ بەرەنگاربوونەوەین. ئێمە یەکەم حیزبی سیاسی و یەکەم قەوارەی سیاسی بووین كه دهستمان دایه بهرهنگاربوونهوه لە کوردستانی ئێران. جیزال خوری-ئایا بەشداریتان کرد لە بەرەنگاربوونەوە سەربازییەکان؟ هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەرەنگاربوونەوەی سیاسی و مەدەنی و سەربازی بەیەکەوە لەبەر ئەوەی هێرشیان کردبووە سەرمان و هیچ هەڵبژاردهیهكی ترمان نەبوو. جیزال خوری-بەڵام تۆ وەك (عهبدوڵڵا موهتهدی) ڕۆڵت چی بوو لە ماوەی ئەم بەرەنگاربوونەوەیە؟ هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەشێك نەبووم لە یەکەکانی جەنگ، بەڵام بەشێك بووم لە پێشمەرگە و شانازی دەکەم بەوەی پێشمەرگەیەکی دێرینم. جیزال خوری-ئایا ئەتوانی وەسفی بەشێك یان یەکێك لەو دیمەنانەی ئهو بەرەنگاربوونەوەیە بکەی؟…
کۆمەڵانی ئازدیخواز و عەداڵەتپەروەر،خەڵکی خۆڕاگر و نیشتمانپەروەری کوردستانی ڕۆژهەڵات،ژنانی پێشەنگ و لاوانی پێشڕەوی ڕزگاریخواز،بنەماڵەی سەربەرزی…
ململانێی نێوان كورد و كۆماری سێدارەی ئیسلامی بە درێژایی مێژووی چل ساڵەی…
خۆپێشاندانهكانی بهرانباری ٩٦ و ههروهها ئاخێزی ئهم جارهی ئێران و كوردستانیش كه به ههزاران كوژراو و برینداری لێ كهوتهوه، به تهواوی شانۆی سیاسی له ئێران گۆڕیوه، گۆران ههم له فۆرم و ههم له ناوهرۆك. گرینگترین خاڵ له ڕوانگهی منهوه شكانی تهواوی مهشروعییهتی سیاسی و ئیدئۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامییه، له لایهكی ترهوه نهمانی كارامایی دهستگای حاكمییهت، لێكترازانی نوخبهگانی دهسهڵات، قهیرانی دارایی و نێودهوڵهتی وایان كردووه كه كۆماری ئیسلامی و ههموو موناسهباتی ناوخۆییهكهی گۆڕانی بهسهر دابێ. ڕێفۆرمخوازان تووشی شكستی گوفتمانی هاتوون و له سهراشێوی ههڵبژاردنی سیاسیدا یان بهڵای باڵهكهی دیكهوه چوون، یان ڕادیكاڵتر بوونهتهوه وله بهرهی ئینقلابدا خۆیان پێناسه دهكهن، ئهوهی ماویشن زیاتر به ئیستمرارتهڵهبان ناوزهدیان دهكهن كه له ڕاستیدا هێزێكی كاریگهری ئێستای سیاسی ئێران نین. ههنووكه كه بهرهوه خولی یازدهههمی ههڵبژاردنی مهجلیسی ئێران دهچین و ههوڵهكانی دهسهڵات له ههموو لایهكهوه له گهڕدان بۆ بهشداری جهماوهر و كڕینهوهی شهرعییهتی له دهست چوو و ئێپۆزیسیۆنیش بهرەو تهحریم ههنگاو دهنێت، به پێویستی دهزانم كه ڕوانگهی نهزهری كۆمهڵه لهسهر چهمكی ههڵبژاردن به گشتی و ههڵبژاردنی ئهم جاره به تایبهتی ڕوون بكهمهوه. هەڵبژاردن به یەكێك لە كاریگەرترین ئامرازەكانی بەشداری سیاسی و دیاری كردنی چارەنووسی كۆمەڵانی خەڵك دێته ئاژمار، بەڵام بەپێچەوانەی روانگەی گشتی «تەنیا» ئامراز نییه، هەڵبژاردن لە راستیدا سازدانی باروودۆخێكه كە تێیدا دەنگدان دەبێته هۆكاری باشتر بوون و گۆڕانی دێمۆكراتیك لە كار و بار و بەڕێوەبهریدا. كەواته كۆی گشتی پڕۆسەی هەڵبژاردن تەنیا دەنگدان نییه. كۆی گشتی پرۆسەی هەڵبژاردن، سازدانی پڕۆسه و مێكانیزمێكه كە تێیدا زانیاری گشتی كۆمەڵانی خەڵك لەباری سیاسییەوە دەچێته سەرەوە و بە مافەكانی خۆیان ئاشنا دەبن و بەوپێیه بژاردەی خۆیان دیاری دەكەن، بوونی ئازادی بەیان و ڕادەربڕین، بوونی رۆژنامه و چاپەمەنی ئازاد و سەربەخۆ، بوونی نیهاده مەدەنییەكان و ئەحزابی سیاسی و سەرئەنجام هەبوونی دۆخێكه كە هەم پاڵێوراو و هەم دەنگدەر بتوانن ئازادانه خۆیان بەربژێر بكەن و دەنگ بدەن. ئەگەر ئەمانه وەك پێوەر حیساب بكەین، لە ئێرانی كۆماری ئیسلامیدا هیچ كامێكیان بوونیان نییه. باسی بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن لە ناوخۆی ڕژیمێكدایه كە بە هەموو پێوانەیەكی فكری و فەلسەفییەوە دەچێته خانەی دەسەڵاته تۆتالیتەرەكانەوە كە تەنانەت جیاوازه لەو پۆلێنكردنه نەریتییەی فكری سیاسی كه ڕژێمەكان دابەش دەكات بەسەر ستەمگەر، ئۆتۆكرات، دیكتاتۆری، دێموكراتی و پاڕلەمانی و هتد. ڕژیمه تۆتالیتارەكان كە كۆماری ئیسلامیش یەك لەوانه بە وردی كار لەسەر پاوانكردنی هەموو بوارەكانی ژیانی مرۆڤ دەكەن، لە ئابووری و پەروەردەوە بگره تا پاوانی روحییەتی مێژوویی و لۆژیكی زانستی و فەلسەفەش. كەواته ئەگەر پێوەری دێمۆكراسی و مافی بەشداری ئازادانه بێت، ئەوە ئەو مافه لە ئێمه و لە كۆمەڵانی خەڵكیش زەوت كراوە و مەجال بۆ بەشداری نیه. روانگەیەكی دیكه كە لەم ساڵانەی دواییدا لە ئێران زۆری باس لێدەكرێت و ئیسلاح خوازانی ئێرانی بەردەوام پشتی پێ دەبەستن بۆ هاندانی خەڵك بۆ بەشداری كردن، هەڵبژاردنی بەینی «خراپ» و «خراپتره»، پێویسته له بارهشهوه ههڵوێستهیهك بكهین تەحریم، بایكۆت، بەشداری نەكردن یا هەر ناوێكی لێ بنێین لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەركێكی ئیدئۆلۆژیك نییه، بەڵكوو سیاسەتێكه كه به لێكدانەوەی كۆی گشتی باروودۆخی سیاسی و تاكتیكی بڕیاری لەسەر دەدرێت. «لێكدانەوەی تایبەت لە باروودۆخی تایبەتی» هەر دەورەیەك بۆ ئێمەی دیاری دەكات كە چۆن لەسەر هەڵبژاردنەكان بڕیار بدەین. سەرەڕای جیاوازی ئیدئۆلۆژیك و فكری لەگەڵ كۆماری ئیسلامی، كۆمەڵه بەپێچەوانەی بەشێكی بەرچاو لە ئۆپۆزیسیۆن و تایبەتەن چەپی دۆگماتیك و چەق بەستوو دۆسیەی بەشداری كردن یا نەكردن وەك پرسێكی سیاسی و تاكتیكی دەبینێت. هەڵوێست وەرگرتن لەسەر پرسی هەڵبژاردن و سیاسەتێك كە ئێمه لە هەر دەورەیەك دەیگرینەبەر، دەرئەنجامی شیكاری گشتییەتی باروودۆخی سیاسی و لێكدانەوەی دەركەوتەكانی بەشداری كردن یا نەكردنه. ئەوەیكە كۆماری ئیسلامی ڕژیمێكی دیكتاتۆری و تۆتالیتاره، بەبێ لەبەرچاو گرتنی تایبەتمەندیەكانی هەر قۆناغێك ناتوانێت تەنیا هۆكار و سەرچاوەی بڕیار بێت بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن. ئەزموونە مێژووییەكان نیشان دەدەن كە زۆر جار تەنانەت هێزه ئازادیخواز و چەپەكان لە وڵاتانی دیكتاتۆریش بەشداری هەڵبژاردنیان كردووە و كاریگەری ئەرێنیشیان هەبووه، جاری وایه هەر ئەو بەشداری كردنه لە هەڵبژاردندا دەتوانێت ئەو ڕژیمانه تووشی قەیرانی ناوخۆیی و دەرەكیش بكات، ڕەنگ بێت لە باروودۆخی تایبەتدا هەر ئەم بەشدارییه لێكترازانێك لە كاكڵەی دەسەڵات دروست بكات كە ئەگەر كەرەستەكانی دیكەی داڕمانی دەسەڵاتیش ئاماده بن، ببێته هۆكاری ڕووخان و كۆتایی ڕژیمەكان. لەبنەڕەتەوە ئەوەی ئێمه ناتوانین بەشداری هەڵبژاردنەكان بین نە «فەزیلەته» و نه «مەزییەت»، مافێكه كە لە ئێمه زەوت كراوە، ئێمه بێبەش كراوین كە خۆمان لەو تاقیكاریه بدەین. ئەم مافه لە ئێمه و لە كۆی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی زەوت كراوە و لێرەدایه كه دیسان زیانەكانی دەسەڵاتی تۆتالیتار زیاتر دەردەكەوێت. كۆماری ئیسلامی بە پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ئێمه لە بەشداری، هەڵبژاردن دەكاته سەرچاوەی شەرعییەت بۆ دەسەڵاتی نگریسی خۆی، بۆیه ئێمه هەموو كات تێدەكۆشین كە بە وشیاری و لێكدانەوەی كۆی باروودۆخەكە بڕیار بدەین كە ئایا خهڵك هان بدەین كه بەشداری بكەن یان نەكەین؟ ئەگەر بزانین كە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەبێته هۆكاری بردنە پێشەوەی (هەرچەند كەمیش) تێكۆشانی كۆمەڵانی خەڵك بۆ دەستەبەر كردنی مافەكانیان، یان ئەوەی كە دەبێته هۆی زانیاری بەخشین و وشیاری زیاتر و كۆمەڵانی خەڵك لەو ڕێگەیەوە یەكگرتووتر و چاونەترستر دەكات، یان پڕۆسەی هەڵبژاردن دەبێته سەكۆیەك كە خەڵك دەتوانن دەنگی دادپەروەرانەی خۆیان هەڵبڕن و بڕوابەخۆیی لەناویان زیاد بكات كە لە هەنگاوی دواییدا زەبری ئاخر لە جەستەی دیكتاتۆری بدەن، یان ئەوەی دەستی ڕژێم لە سەركوت كورت دەكاتەوە و ناچاری دەكات نەوێرێ تووندوتیژی ڕەها بەكار بەرێت، لەوە سڵ ناكەین و بڕیاری هاندانی خهڵك بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەدەین. بەڵام ئەگەر بزانین سەر و دڵ خۆشی سیاسی، تەوەهوم و ڕازیبوون بە باروودۆخی هەنووكەیی لە كۆمەڵانی خەڵكدا زیاد دەكات، و تەنیا دەبێته هۆكاری كڕینی مەشروعییەت و سیمای رژیم دەڕازێنێتەوە و مەجالی خۆتەیار كردنی زیاتر و پشوودان دەستەبەر دەكات بۆ دەسەڵات كە بە ئاسوودەیی زیاتر دەست بۆ سەركووتی خەڵك بەرێت، ئەوە تێدەكۆشین خەڵك هان بدەین بەشداری نەكەن. بۆ هەڵبژاردنی ئەم خولەش سێ فاكتەری تایبەت هەیه كە پێمان باشه هەموان لێی ئاگادار بن كە بۆچی كۆمەڵانی خەڵك هان دەدەین كە بەشداری هەڵبژاردنی مەجلیسی شوورای ئیسلامی نەبن.…
لە گەرمەی ڕاهێنای هێزی پێشمەرگەی کۆمەلە لە زستانێکی تووش پێشناری وت و…
سازانی ئۆرووپا ئەگەری شەڕ بەهێز دەکات! ئەردەڵان فەرەجی بە پێی ئامارە ڕەسمی…
Sign in to your account