بۆچی پشتیوانی کردن لە «شواری مودیرییەتی گوزار»، بەسوودە؟
ڕۆژانی شەممە و یەک شەممە ٦ و ٧ی ڕەزبەر لە لەندەنی پایتەختی…
وتەکانی هاوڕێ «ناهید بەهمەنی» بەرپرسی کەیسی هەڵاواردنی نەتەوەیی لە ئێران، لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی کاتی بۆ پاش تێپەڕین لە کۆماری ئیسلامی ئێران
ناهید بههمهنی؛ من و باقی هاوکارانم لە بەشی کارگرووهی هەڵاواردنی نەتەوەیی باوەڕمان…
ساڵی نوێی خوێندن و تێڕامانێک
پەروردەو بارهێنان لە هەر کۆمەڵگایەک بەردی بناغەی ئەو کۆمەڵگا پێک دێنێت و داهاتووی سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، کولتووری و گەشەی هەمەلایەنەی کۆمەڵگا لە هەموو ڕەهەندەکانەوە بەندە بە پەروەردەی تەندرووست و پێشکەوتوی بواری پەروەردەوە. نەتەوەکانی بندەستی ئێران بە ئێمەی کوردیشەوە زیاتر تووشی هەڵاواردن و بێ مافی و بێبەش بوون لە خوێندن ب زمانی دایکی هاتوون و ئەمەیش وایکردووە کە قوتابی دەبێ هەم فێری زمانی نەتەوەی باڵادەست ببێت و هم دەبێت فێری زانستێک بێت کە لە زۆر رووەوە ئێمەی کورد لێی بەدوورین و لەگەڵ سایکۆلۆژی ئێمە نایەتەوە. وانەکانی خوێندن لەرووی تایبەتمەندی و ناوەرۆکەوە زیاتر تووشی ئاسیمیلەیەکی ئایینی و مەزهەبی بووەتەوە کە بەجێگای فێری هەڵسووکەوتی تەندروستی کۆمەڵایەتی و فێری کلتووری پێشکەوتووی سەردەم بکرێن دەیانبەنەوە چاخەکانی مێژووی کۆن و باسی سولەیمان و یوسوف و داستانە ئاینی و مزهەبیەکان دەکرێن کە هیچ خزمەتێک بە باری پێشکەوتوویی کۆمڵگا و تەعامولی داهێنەر و خزمەتگوزار ناکات. ئەگەر رێژەی تەمەنی لەشفرۆشی، رێژەی تەمەنی دزی و لادانە کۆمەڵایەتییەکان، هاتنەخوارەوەی تەمەنی خۆکوژییەکان، زۆرتر بوونی زیندانیانی لاوان و گەنجان و هەمو لادانە کۆمەڵایەتییەکان لە کۆمەڵگای ئامڕۆی ئێران بووەتە قەیران و دەوڵەت ناتەوانە لە چارەسەرکردنیان هەمووی هەڵدەگەڕێنەوە بۆ پەروەردەی سەقەتی سیستەمی پەروەردە لە ئێراندا. جۆری سیستەمەی حاکم و تێڕوانینی بە پەروەردە لەوڵاتانی نادیمۆکراتیکدا خۆی دەرخری راستیەکە کە هەمو وزەو تواناکان لەباری ماڵی، مرۆیی و جۆر و شێوازی خوێندن دەبێ لەخزمەت ئامانجەکانی نیزامی حاکم دا بێت کە لە ئێران و لە کوردستانیش هەر ئەوە پێڕەو، هەدایەت و مودیریەت کراوە. مامۆستای پرورشی و دواتر دینی و کتێبەکانی دیکەی وەک کۆمەڵایەتی و فارسی پڕن لە هێژموونی فاشیزمی فارس و مەزهەبی شیعە کە لێرادا رژیم چەند ئامانجی هەبووە. دابەشکردنی ئێمەی کورد بەسەر دو مەزهەبی شێعەو سونەدا کە نزیک بە چوار میلیۆن شێعەی کوردمان هەیە ک پێڕەوی لە مەزهەبی شێعە دەکەن. دەیەوێت لە رێگای ئەو تاکتیکەوە خزمەت بە ستراتێژی درێژماوەی خۆی کە هەمانا چاندنی تووی نیفاق و دوبەرکایەتییە لەناو ئێمەی کوردا. بڵام بەخۆشیەوە سەرەڕای دابین کردن و سەرف کردنی میلیاردها دۆڵار بودجە بەدرێژایی چل ساڵی رابردوو نەیتوانیووە بە ئامانجەکانی خۆی بگات و هەستی نەتەوەبوون و ئەو هاودەنگی و یەکڕەنگییە لەناو کوردانی رۆژهەڵاتدا قڕبکات و بەئامانجی خۆی بگات. لەکاتی بومەلەرزی کرماشان ئخەڵکی کورد ئاوێکی ساردیان بەدەستی رژیمدا کرد و ئەو مەسێجەیان بە دەسەڵاتی پاوانخواز دا کە تۆ ناتەوان و شکستخواردوو بوویت لە جێبەجێکردنی پڕۆژەکانت ک بێجگە لە دوژمنکاری هیچ شتێکی نوێ و پێشکەوتنخوازانەت بۆ ئێمە نبووە. ئەسڵ و بەندەکانی ۱٥٫۱۷و ۱۹یاسای بنەڕەتی رژیم بۆ نەتەوە بندەستەکان کە لە مافەسەرەتاییەکانی هەرنەتەوەیەکە پاش چل ساڵ لە پەسەندکردنی هێشتا نەحراونەتە بواری جێبەجێکردنەوە و وەک خەونێکی وەدینەهاتووی لێهاتووە. کۆمەڵایەتی: ئەگەر سەیری تێپەڕبوونی زەمەن بکەین تا هاتووە کۆمەڵگا تووشی توندوتیژی زیاتر بووە. بەجێگای ئەوەی پەروەردە لە خزمەت کۆمەڵگایەکی تەندرووست دا بێت، پەروەردە منداڵانی بەرەو توندوتیژی کۆمەڵایەتی بردووە. ئەمە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ چەند هۆکار یەکەم ناوەرۆکی وانەکان دوهەم نائۆمێد بوون بەداهاتوو کە ئێستا ئەگەر سەرێک لە شەقامی هەرشارە بدەین دەبینین ئو کەسانەی کە وێندنی باڵایان تەواو کردوە خەریکی دەست فرۆشی یا لە سنوورەکان خەریکی کۆڵبەرین. بەپێی لێکدانەوەو راڤەی کۆمەڵناس و دەرونناسان یەکێکلە ۆکارکانی توندوتیژ بوونی تاکی کۆمەڵگا هەڵدگەڕێتەوە بۆ پەروردەی سەقەت. سیتەمی پەرواردەی ئێمە تاک فێری خۆشەویستی،خۆنەویستی و فێربوونی زانست ناکات کە ئاجێندای خزمەتکردنی زانستیانە بە کۆمەڵگا بێت. بەڵکو هەوڵی پەروەدە ئەوەیە کە زانست لە هەموو رویەکەوە لەخزمەت ئامانجەکانی رژیمدا بێت. میدیا و ئاسیمیلەی زمانی و کلتووری کە تا ئێستا وەک ئەسڵێکی نەگۆڕ پێڕەو کراوە بەجێگای خزمەتکردن وەک گورزێکی سەرکووت کەڵکی لێوەرگیراوە. سیستەمی پەروەردەی دیمۆکراتیک ، لە دەوڵەت و سیستەمی دیمۆکراتیکەوە سەرچاوە دەگرێت. لە سیستەمی دیمۆکراتیکدا کە لە ئوروپا دەبیندرێ بە لەبەرچاوگرتنی ماف و داخوازیە ئێتنیکی و نەتەوەییەکان و داڕشتنی پلانێکی سەردەمیانە بۆ پەروەردە کە تاکی سەربەخۆ و مافخواز و دیمۆکرات پەروەردە دەکات لەسەر کارەو ئەمە لە ئاکامی بوونی دەسەڵاتی دیمۆکراتیک و سیستەمی حوکمڕانی وەک رۆژئاوایە. لەوەها سیستەمێکدا هەمو ئاجێنداکان ڵەباری کۆمەڵایەتی، کلتووری، سیاسی لەخزمەت گەشەو پێشکەوتنی هەمەلایەن و هەمەڕەهەندی کۆمەڵگا دەبێت. لێرەدا پێوانەکان هەڵسووکەوتی باش،کرداری چاک و زانست لەخزمەت گەشەی کۆمەڵگادایەو بایەخە دیمۆکراتیکەکان وەک لوتکەی ئاجێنداکان پێورەو لەوڵاتانی هاوشێوەی ئێرانیش هەمو پێوانەیەک لەخزمەت ئایدۆلۆژی زاڵدایە. لێڕەدا جیاوازیەکان دەردەکەون و خۆیان نیشان دەدەن. کۆتایی لێرەدا ئێمە دەبێت هەوڵ بۆ دەستەبەرکردنی دەسەڵاتێکی دیمۆکراتیک کە مافی هەمو نەتەوەو ئیتنیکە جیاوازەکانی تێدا ڕچاو کرابێت. چون با بێ بوونی دسەڵاتی دیمۆکراتیک ئێمە ناتوانین سیستەمێکی پەروەردەی دیمۆکراتیکمان بێت لە ەرێمی کودستانی باشوور بۆ ۲٤۰۰منداڵی تورکمانی قوتابخانەی تورکمانی دانراوە کە ئێمە لە رۆژهەڵات بۆ نزیک بە زیاتر لە دو میلیۆن خوێندکار بێبەشین لە خوێندن بە زمانی دایکی کە زمانی کوردیە. هەژاری و بێکاری بنەماڵە وایکردووە کە بەشێکی زۆر لە منداڵان ئەمساڵ لە خوێندن بێبەش بن و ئەمەیش ئازارێکی دیکەی بە جەستەی کۆمەڵگای کوردی لەپال زیاتربوونی رێژەی منداڵانی تووش بوو بە مادە هۆشبەرەکان و زۆر بوونی منداڵانی کارو منداڵانی سەرشەقام کرد.…
خەرمانانی سوور بووەتە پێناسەی شارو نەتەوەیەک.
لە مێژووی پڕ لەهەورازو نشێوی نەتەوە بندەستەکانی جیهان کە ئاپارتاید، هەڵاواردنی سیاسی،کۆمەڵایەتی،…
٢٨ی گەلاوێژ “بەرگری ڕەوا”ی خەڵکی کوردستان لە یاسای نێونەتەوەییدا
هێرش، حاشا کردنی مافە و بەرگری، حاشا کردنی ئەو حاشاکارییە و هەر بۆیەش سەلمێنەریمافە. هێگڵ لە ماوەی ٤٠ ساڵی رابردوو، دەربارەی هۆکارەکان، رەهەند و کاریگەرییەکانی هێرشی رژیمیکۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر کوردستانی رۆژهەڵات زۆر وتراوە و زۆریشی لە سەر نووسراوە. رەنگە رەهەندێک کە کەمترین باسی لەبارەوە کرابێت، لێکدانەوە و شرۆڤەکردنی ئەم پرسە لەرەهەندی یاسای نێونەتەوەییەوە بێت. ئەگەرچی بۆ بەراوردکردن و لێکدانەوەی هێرشی ٢٨یگەلاوێژ بۆ سەر کوردستان و بەرگری خەڵکی کوردستان دژی ئەو هێرش و داگیرکارییانەسەرچاوە و دەقی پڕ بە پێستی نێونەتەوەیی بوونی نییە، بەڵام لە جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان چەند خاڵێک لەوبارەیەوە هەن کە دەکرێت ببنە بنەما و پێوەرێک بۆ لێکدانەوەئەو ڕووداوە. ئاشکرایە و بەڵگە و دیکۆمێنتی باوەڕ پێکراو لەبەر دەست دان کە باس لە "دەست درێژی"،"هێرشێکی ناڕەوا" و "داگیرکارییەک" دەکەن، بۆ سەر کوردستانی رۆژهەڵات، بە فەرمانیخومەینی و بەم جۆرە ٤٠ ساڵ لەمەوبەر "فەتوای جەهاد" دژی کوردی رۆژهەڵات درا. لە بەرامبەر ئەو دەستدرێژی، هێرشە ناڕەوا و داگیرکارییە، خەڵکی کوردستان دژی وەستانەوە وبە بڕوای چالاکانی سیاسی کورد ئەو بەرەنگارییەی خەڵکی کوردستان تاکوو ئێستا بەردوامە. دەربارەی ٢٨ی گەلاوێژ دوو چەمک جێی ئاماژەن: "هێرش" و "بەرگری". هەر هەوڵێکیداپڵۆسێنەرانە بۆ سەر ئەویتر "هێرش" و وەستانەوە لە بەرامبەر ئەو هەوڵە داپڵۆسێنەرانەیە،"بەرگری"یە. بەرگری بێ مانا دەبێت ئەگەر هێرشێک لە ئارادا نەبێت. زۆر بە کورتی بەرگری و بەرگری ڕەوا نەک تەنیا مافی سرووشتی مرۆڤە، بەڵکوو پێویستیبەردەوامی ژیانی هەر گیان لەبەرێکە. هەر بۆیەش لە دێر زەمانەوە شەڕەکانیان بە دوو گرووپدابەش دەکرد: شەڕە ڕەواکان و شەڕە ناڕەواکان. سیسروس رۆمی (۱۰۶ - ۴۳ زاینیی) یەکەمکەسە کە تیۆری شەڕی ڕەوای هێنایە گۆڕێ و تا رادەیەک توانی دەست بردنی بێ مەرج ورەهای بۆ شەڕ و زۆرداری بەرتەسک بکاتەوە. لە سەردەمی هاوچەرخدا، گرینگترین بەڵگەنامەی نێونەتەوەیی کە تێیدا بەرگری ڕەوای وەکمافی سرووشتی ناسیوە، جاڕنامەی گەردوونی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانە و بە تایبەتیماددەی ٥١ ئەو جاڕنامەیە. بە پێی ئەو ماددەیە لە ئەگەری هێرشی چەکدارانە و سەربازی بۆ سەرئەندامێکی ئەو رێکخراوەیە، تا ئەو کاتەی کە ئەنجوومەنی ئاسایش هەنگاو و هەوڵی پێویستبۆ سەقامگیری و پاراستنی ئەمنییەت و ئاسایش دەدا، مافی بەرگری تاق و کۆ بۆ ئەو وڵاتەیکە هێرشی کراوەتە سەر بە ڕەسمی ناسراوە. ماددەی ٥١_ لە ئەگەری هێرشی سەربازی دژی یەکێک لە ئەندامانی رێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان، تا ئەو کاتەی کە ئەنجوومەنی ئاسایش (رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان) هەنگاوی پێویست بۆ سەقامگیرکردنی ئاشتی و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی دەنێ، هیچ کام لەخاڵەکانی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان مافی سرووشتی بەرگری ڕەوای تاک یان بەکۆمەڵی ئەندامان پێشێل ناکات. ئەندامان دەبێت بە زووترین کات هەوڵەکانی خۆیان بۆئەنجامی ئەو بەرگرییە بە ئاگاداری ئەنجوومەنی ئاسایش رابگەیەنن. ئەم هەوڵانە بە هیچشێوەیەک لە ئەستۆ و بەربرسایەتییەک نییە کە ئەنجوومەنی ئاسایش بە پێی ئەم جاڕنامەیەهەیەتی بۆ پارێزگاری و سەقامگیر کردنی ئاشتی و ئەمنییەتی نێونەتەوەیی لە هەر کاتدا کە بەپێویستی بزانێت کە رێوشوێنی پێویست بگرێتە بەر. جێی ئاماژەیە کە لە ماددەی ٥١دا ئاماژە بەوە دەکاتی کە پشت بە ستن و جوڵاندنی هێزیسەربازی تەنیا لە کاتی هێرشی سەربازی دا رێگە پێدراوە. بە تایبەتی هەرچەشنە هێرشێکیداگیرکەرانە لە رێگەی هەڕەشە و یان کەڵک وەرگرتن لە هێزی سەربازی بەدەر لە چوارچێوەیفەسڵی حەوتەمی جاڕنامەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانی بە پێی خاڵە ئاماژە پێکراوەکانیجاڕنامەکە نایاساییە. ئەگەرچی شی کردنەوە و لێکدانەوەی ئەم ماددە یاساییە لە پسپۆڕی شارەزایان و مافپەروەرانییاسای نێودەوڵەتییە، بەڵام ئەم چەند خاڵە دەربارەی مەرجەکانی بەرگری ڕەوا جێی ئاماژەن کەدەکرێت وەک بنەمایەک بۆ هەڵسەنگاندی بەرگری خەڵکی کوردستان دژی هێرشی کۆماریئیسلامی ئێران بە بەرگری "ڕەوا"ی جێی پشتگیری و پشتیوانی کۆمەڵگای نێونەتەوەیی کەڵکیلێوەربگیردرێ کە بریتین لە:…
وتاری هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە فێستیڤاڵی “خۆڕاگری شکۆمەندییە” .
میوانە بەڕێزەکان کەسایەتی و حیزبە سیاسییەکان کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بەخێربێن سەر چاوەکانم. ئێوارەتان باش. بەدوای بەخێر هاتنی گەرم و گوڕی هەموو لایەکتان پێم خۆشە سپاسێکی بەڕێوەبەران و رێکخەرانی ئەم بەرنامەش بکەم و هیوادارم لە ساڵانی داهاتوو گەرم و گوڕتر بیگرین و لە ساڵانی داهاتوو لەسەر خاکی کوردستان ڕۆژهەڵات بیگرین. پێم خۆشە لەم دەرفەتەدا سڵاوێکی دووبارە بنێرمەوە بۆ هەموو گیان بەختکردووان و ئیعدام کراوانی ڕۆژانی یەکەمی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی لە کوردستان کە بە دوای ٢٨ی گەلاوێژ دا هات، ڕێزیان لێ دەگیرێ و گومانم نییە رۆژێک دێ پەیکەریان لێ دروست دەکرێ. سپاسێکی زۆریش دەکەم بۆ ئەو هونهرمەندانەی کە بە دەنگی خۆش و پەنجەی رەنگینیان شەپۆلی زەوقی میللی کوردی یان بردە نێو هەست و هەناسەمانەوە و هاوپشتی خۆشیان لەگەڵ کوردستانی رۆژهەڵات نیشان دا. بەڕێزان ٣٨ساڵ لەوە پێش لە وەها رۆژێک دا ئایەتوڵڵا خومەینی فەرمانی هێرشی هەمەلایەنەی بۆ کوردستان دەرکرد، ئەو هێرشە ناڕەوا و بێ پاساوە نوختەی وەرچەرخانێکی گەورەی لە مێژووی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات پێک هێنا و قۆناغێکی بە تەواوی نوێی کردەوە. بەڵام لەوە گەورە تر و لەوە مێژوویی تر، بڕیاری وەستانەوە و بەرەنگار بوونەوە لەهەمبەر لێشاوی هێرشی گەورەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بوو کە لە ئێوارەی هەمان رۆژی فەرمانی هێرش لە لایەن شۆڕشگێڕانی ئەو سەردەمەوە دەرکرا. ئەو بڕیارە رەنگ دانەوەی ئاوات و ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی و ئازاد ژیان بوو. هەر بۆیەش "٢٨ی گەڵاوێژ" رۆژی تاوانکاری دڵتەزێن بە دژی گەلی کورد، رۆژی ئیعدامی بە کۆمەڵ، رۆژی تیرەباران کردنی بێ دادگایی، رۆژێکە کە داسی مەرگی کۆماری ئیسلامی سەری بەرزی کوڕان و کچانی کوردەواری بڕییەوە، بەڵام لە هەمانا کات دا رۆژی بەرنگاری نەتەوەیی خەڵکی کوردستانیشە. رۆژێکە کە ٣٥ساڵ پێش ئەوەی داعشی سونی هێرشی تێتروریستی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەم دیو بخاتە گەڕ، داعشی شێعە هێرشی دڕندانەی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەو دیو دەست پێکرد. هەر وەکوو چۆن کوردی ئەم دیو بە خەباتی بێ وێنە و قارەمانانەی خۆیان بوون بە نموونەی بەرنگاری لە عێراق و جێی ستایشی هەموو جیهان و لە هەموو ناوچەکە، کوردی ئەو دیویش لە ئێرانێک دا کە خەریک بوو دەکەوتە ژێر چنگی دیکتاتۆرێکی دینی بێ بەزەیی، بوون بە نموونە و سمبولی مقاومەت و بەرخۆدان. بە بێ ئەو خەباتە هەمە لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و پێشمەرگانەیە، کوردی ئێران هەرگیز نەیان دەتوانی بزووتنەوەکەیان بۆ ماوەی ٣٨ساڵ لە دژوارترین بار و دۆخ دا زیندوو راگرن، کوانووی خەبات بە گەرم و گوڕی بهێڵنەوە و دەسەڵاتی تۆتالیتەری کۆماری ئیسلامی بە دوای چوار دەهە داپڵۆسین و داگیرکاری لە کوردستان ئێستاش هەموو رۆژێک چاوەڕوانی تەقینەوەی گوڕکانی کوردستانی رۆژهەڵات بێ. هەر بۆیەش هەر تاکێک و هەموو بنەماڵەیەکی کوردی رۆژهەڵات لەسەریەتی قەدری ئەو وەستانەوە و بەرهنگاریە بزانن و فێری زارۆک و نەوەی نوێی بکەن. جیاوازی ئەم دیو و ئەو دیو لە خەباتەکەیان دا لەم دوو قۆناغە دا لەوە دا بوو کە ئهو داعشانهی هاتنە سەر ئێمە، گرووپێکی تێروریستی ئاماڵ چەتە نەبوون، بەڵکوو جێگرەوەی دەوڵەتێکی بەهێزی وەک ئێران بوون کە وەک داعشەکانی ئێرە لەترسی فڕۆکەی ئەمریکا ڕایان نەدەکرد، بەڵکوو بە فڕۆکەی دروست کراوی ئەمریکا شار و گوندی ئێمەیان دەکێڵا. نە جیهان بە فراوانی لە سەرمان هاتە دەنگ نە لەشکرێک پشتی گرتین، نە ئامرازی نوێ ڕاگەیاندن هەبوو کە سکاڵای خۆمانی پێ بکەین، نە تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئارادا بوون کە دەنگ مان بە دنیا بگەیەنن، بەڵام لە خۆبەخشی و لە گیانی شۆڕشگێڕانە هیچ مان کەم نەهێنا. ئێستایش دەزانین کە ئەوان دەتوانن دەست درێژی بکەنە سەر کوردستانی رۆژهەڵات و دەستی تێروریستی لە ئێمەمانان بوەشێنن، بەڵام ئەوانن کە دەبێ لە کوردی رۆژهەڵات بترسن، ئەوانن کە لە گەمارۆی دە میلیۆن کوردی رۆژهەڵات دا شەو و رۆژ دەبەنە سەر. با دۆست و دوژمن بزانێ، "هەموو کۆرپەیەکی بەر مەمکانی ئەمرۆی کوردەواری پێشمەرگەیەکی سبەی رۆژی کوردستانە"، درەنگ یا زوو ئەوانن کە دەبێ لەحاست پرسی رەوای کورد سەر دانەوێنن. بەڕێزان ئەم رۆیش کە لە جیهانێکی جیاواز دا دەژین و کە تیایدا دەنگی ئازادی و دادخوازی وەکوو جاران کپ ناکرێ، ئەمرۆش کە دیکتاتۆرەکان و رژیمە داپڵۆسێنەرەکان لە هەموو جیهان خەریکە جێگایان پێلەق دەبێ، ئەمرۆش کە کورد لە هەموو ناوچەكه دەسکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە، ئەمڕۆ کە بە تایبەتی بە ئاواتین کە لە داهاتوویەکی نزیک دا سەربەخۆیی کوردستانی باشوور لاپەڕەیەکی گەش و نوێ لە مێژووی هەموو گەلی کورد دا بکاتەوە، بەڵێ لەوەها سەردەمێک دا ئێمەی کوردی رۆژهەڵات لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی مان بە بووژانەوەی جووڵانەوەی رۆژهەڵاتە، مەرجی سەرەکی ئەمەش بوونی یەکگرتوویی نێوخۆیی مانە. دەتوانین بە یەکگرتوویی هەموو هەڕەشەکان بەرپەرچ بدەینەوە و هەموو هەلەکان بقۆزینەوە، تەنیا لەو یەکگرتووییەش دایە کە دەتوانین سرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ لای کوردستانی رۆژهەڵات و خەباتەکەی و داخوازیەکەی رابکێشین.
کوردی ڕۆژهەڵات لە بەردەم دەرفەتێکی مێژووییدایە!
بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵات بە دوای سەرهەڵدانی یەکەم جووڵە…
مێژووی کۆچی مێژوویی مەریوان
سەرەتاكانی شۆڕشی گەلانی ئیران لەساڵی 57ی هەتاوی كوردستان بەردەوام لە گوڕوتینێكی شۆڕشگێرانەدا…
برووسکەی پیرۆزبایی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵە بۆ بەڕێز میر حازم میر تەحسین بەگ میری پەیڕەوانی ئایینی ئیزەدی
بەڕێز میر حازم میر تهحسین بهگ میری پهیڕهوانی ئائینی ئیزهدی له لایهن…
شەڕ، وت و وێژ یان تەسلیم بوون؟ ئەمریکا «ئێران خاتوون»ی دەوێت!
هەموو جیهان تامەزرۆیە بزانێت گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران بە کوێ دەگات…