بژاردەکانی بەردەم کۆماری ئیسلامی لە پەراوێزی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە
بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار (٣ی نوامبری ٢٠٢٠) فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێرشێکی ورد و تۆکمەیان کردە سەر کاروانەکەی قاسم سولەیمانی کە جادەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا و وێڕای کۆمەڵێکی دیکە لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و لەوانە ئەبوو موهەندیس و بەرپرسی پێوەندییەکانی حەشد و لە ئەنجامدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودس کوژرا. بەخێرای ئەم هەواڵە بوو بە سەردێڕی هەواڵی هەموو میدیای جیهانی و هەر زۆر زووش کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کوژرانی قاسم سولەیمانیان پشت ڕاست کردەوە. مەرگی قاسم سولەیمانی کەسی ژمارە دووی کۆماری ئیسلامی و لە ڕوانگەی ئەمریکا و بەشێکی زۆرینەی ڕەهای خەڵکی جیهانەوە تیرۆریستی ژمارە یەکی جیهان و ئەویش لە خاکی وڵاتی سێهەم دەتوانێت کاردانەوە و پاشهاتی جیددی بێت. بە شێوەی لۆژیکی ئاوایە کە فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی لە عێراق (وڵاتی سێهەم) لە لایەن ئەمریکاوە کوژراوە، وڵامە هاوسەنگەکەی بریتی دەبێت لە کوشتنەوەی فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکا لە وڵاتی سێهەم (عێراق). بەڵام ئەمش جیا لە توانای جێ بە جێ کردنی، بۆ خۆی بەریەک کەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا دەباتە قۆناغێکی دیکە. بەڵام بەرپرسانی ورد و درشتی کۆماری ئیسلامی باس لەوە دەکەن کە وڵام (تۆڵە)ێکی قورس لە ئەمریکا دەدەنەوە. ئەوندەی کۆماری ئیسلامییە دوو گوتار لە ئارادایە؛ یەکەمیان ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە خۆی و دار و دەستەکان و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە خۆی بەشێوەی کلاسیکی لە هەوڵی تۆڵە ستاندنەوە بێت لە ئەمریکا. بانگەشەکاری ئەم گوتارەش عەلی خامنەیی و موحسن ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و حسێن سەلامی و فەدەوی و نەقدی و … هتدن. گوتاری دووەم باس لەوە دەکات کە هێرش و تۆڵە سەندنەوە بۆ سەر ئەمریکا دەتوانێت گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا بەرێتە قۆناغی شەڕێکی گەرمی خوێناوی و لەو شەڕەدا ئەمریکا براوە دەبێت و کۆتایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەبێت، باشتر وایە ئەم ڕووداوە بکرێت بە هەلێک بۆ کردنەوەی دەرکەی دیپلۆماسی و کاری نەرم، بەڵام لە پێناو ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی. لە گوتاری دووەمی کۆماری ئیسلامی هەر ئێستاش لە فەزایی مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کاری بۆ دەکرێت، ناچارکردنی پەرلمانی عێراقە بۆ پەسند کردنی یاسایەک بۆ دەکردنی هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام بەکرداری کردنی ئەم بڕیارە سەخت و زەحمەت و دەکرێ بڵێین مەحاڵە! شاراوە نییە کە گوتاری ئاڵتوونی کۆماری ئیسلامی کە بناغەی سیاسەتی دەرەوەی ئەو ڕژیمە لە سەر ئەم گوتارە بیچمی گرتووە، هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامییە، سیمبول و هێمای ئەو دروشمەش سپای پاسدارانە و سپای پاسدارانیش بە بێ سپای قودس کە ئەرکی جێ بە جێ کردنی ئەو دروشمە (هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی) لە ئەستۆیە بێ مانایە و سپای قودسیش بە بێ قاسمی سولەیمانی هیچ نییە و هەموو کاردانەوە و پاشهاتەکان لە تەوەری ئەم ڕووداوە شکڵ دەگرێن. ئەگەری ڕژیمی دیکتاتۆر، تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی ئەو هەڵە ستراتیژییە بکات و دەست بەرێت بۆ تۆڵە، ئەوا واژۆی لە سەر بەڵگەی مەرگی خۆی کردووە و ئەنجامەکەی دەبێت نەمان و فەوتانی کۆماری ئیسلامی و هەموو پرۆژە و شەڕەنگێزییەکانی. لە ئەگەری فارس وتەنەی خیشتەنداری و شتی وا کە خۆی ببوێرێت لە کاردانەوە نواندن لە بەرامبەر ئەو زەبرەی بەر هەیمەنە و سومعەی لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی، ئەوا ئەوندەی دیکە زیانی دەبێت بۆ پێگەی ئەم ڕژیمە لە ناوخۆ و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. خەڵکی ئێران ئەو بڕوایەیان تێدا بەهێز دەبێت کە کۆماری ئیسلامی تەنیا بە خەڵکی بێ دیفاع و بێ چەکی خۆی فێرە و دەیانکوژێت و دەیان بڕێت، بەڵکوو لە بەرامبەر ئەمریکا و هێز سەری تەسلیم بوون دادەنەوێنێت. یارییەکە لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی بۆ کۆماری ئیسلامی لە هەر دوو گوفتمانەکە و هەر دوو سەرەوە دۆڕان_دۆڕانە! واتە ئەگەر کۆماری ئیسلامی تۆڵە بکاتەوە و بەجۆرێک دەدۆڕێت و ئەگەریش کاردانەوەی نەبێت و وەک ڕووداوێک بەلای دا تێپەڕێ بە جۆرێکی دیکە دەدۆڕێت. تەنانەت ئەگەر بکەونە گفت و گۆ و موزاکیرەش ئەوا بە جۆرێکی دیکە دەدۆڕێت، چونکا بستێنی دان و ستانێکی نۆڕماڵ، لە کەشێکی هاوسەنگ و یەکسان دەکرێت ئەنجامێکی براوە_براوە دەبێت، لەم دۆخەدا پێگەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک هاوسەنگ و یەکسان نییە.…
ئێمە و هەڵبژاردن
خۆپێشاندانهكانی بهرانباری ٩٦ و ههروهها ئاخێزی ئهم جارهی ئێران و كوردستانیش كه به ههزاران كوژراو و برینداری لێ كهوتهوه، به تهواوی شانۆی سیاسی له ئێران گۆڕیوه، گۆران ههم له فۆرم و ههم له ناوهرۆك. گرینگترین خاڵ له ڕوانگهی منهوه شكانی تهواوی مهشروعییهتی سیاسی و ئیدئۆلۆژیكی كۆماری ئیسلامییه، له لایهكی ترهوه نهمانی كارامایی دهستگای حاكمییهت، لێكترازانی نوخبهگانی دهسهڵات، قهیرانی دارایی و نێودهوڵهتی وایان كردووه كه كۆماری ئیسلامی و ههموو موناسهباتی ناوخۆییهكهی گۆڕانی بهسهر دابێ. ڕێفۆرمخوازان تووشی شكستی گوفتمانی هاتوون و له سهراشێوی ههڵبژاردنی سیاسیدا یان بهڵای باڵهكهی دیكهوه چوون، یان ڕادیكاڵتر بوونهتهوه وله بهرهی ئینقلابدا خۆیان پێناسه دهكهن، ئهوهی ماویشن زیاتر به ئیستمرارتهڵهبان ناوزهدیان دهكهن كه له ڕاستیدا هێزێكی كاریگهری ئێستای سیاسی ئێران نین. ههنووكه كه بهرهوه خولی یازدهههمی ههڵبژاردنی مهجلیسی ئێران دهچین و ههوڵهكانی دهسهڵات له ههموو لایهكهوه له گهڕدان بۆ بهشداری جهماوهر و كڕینهوهی شهرعییهتی له دهست چوو و ئێپۆزیسیۆنیش بهرەو تهحریم ههنگاو دهنێت، به پێویستی دهزانم كه ڕوانگهی نهزهری كۆمهڵه لهسهر چهمكی ههڵبژاردن به گشتی و ههڵبژاردنی ئهم جاره به تایبهتی ڕوون بكهمهوه. هەڵبژاردن به یەكێك لە كاریگەرترین ئامرازەكانی بەشداری سیاسی و دیاری كردنی چارەنووسی كۆمەڵانی خەڵك دێته ئاژمار، بەڵام بەپێچەوانەی روانگەی گشتی «تەنیا» ئامراز نییه، هەڵبژاردن لە راستیدا سازدانی باروودۆخێكه كە تێیدا دەنگدان دەبێته هۆكاری باشتر بوون و گۆڕانی دێمۆكراتیك لە كار و بار و بەڕێوەبهریدا. كەواته كۆی گشتی پڕۆسەی هەڵبژاردن تەنیا دەنگدان نییه. كۆی گشتی پرۆسەی هەڵبژاردن، سازدانی پڕۆسه و مێكانیزمێكه كە تێیدا زانیاری گشتی كۆمەڵانی خەڵك لەباری سیاسییەوە دەچێته سەرەوە و بە مافەكانی خۆیان ئاشنا دەبن و بەوپێیه بژاردەی خۆیان دیاری دەكەن، بوونی ئازادی بەیان و ڕادەربڕین، بوونی رۆژنامه و چاپەمەنی ئازاد و سەربەخۆ، بوونی نیهاده مەدەنییەكان و ئەحزابی سیاسی و سەرئەنجام هەبوونی دۆخێكه كە هەم پاڵێوراو و هەم دەنگدەر بتوانن ئازادانه خۆیان بەربژێر بكەن و دەنگ بدەن. ئەگەر ئەمانه وەك پێوەر حیساب بكەین، لە ئێرانی كۆماری ئیسلامیدا هیچ كامێكیان بوونیان نییه. باسی بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن لە ناوخۆی ڕژیمێكدایه كە بە هەموو پێوانەیەكی فكری و فەلسەفییەوە دەچێته خانەی دەسەڵاته تۆتالیتەرەكانەوە كە تەنانەت جیاوازه لەو پۆلێنكردنه نەریتییەی فكری سیاسی كه ڕژێمەكان دابەش دەكات بەسەر ستەمگەر، ئۆتۆكرات، دیكتاتۆری، دێموكراتی و پاڕلەمانی و هتد. ڕژیمه تۆتالیتارەكان كە كۆماری ئیسلامیش یەك لەوانه بە وردی كار لەسەر پاوانكردنی هەموو بوارەكانی ژیانی مرۆڤ دەكەن، لە ئابووری و پەروەردەوە بگره تا پاوانی روحییەتی مێژوویی و لۆژیكی زانستی و فەلسەفەش. كەواته ئەگەر پێوەری دێمۆكراسی و مافی بەشداری ئازادانه بێت، ئەوە ئەو مافه لە ئێمه و لە كۆمەڵانی خەڵكیش زەوت كراوە و مەجال بۆ بەشداری نیه. روانگەیەكی دیكه كە لەم ساڵانەی دواییدا لە ئێران زۆری باس لێدەكرێت و ئیسلاح خوازانی ئێرانی بەردەوام پشتی پێ دەبەستن بۆ هاندانی خەڵك بۆ بەشداری كردن، هەڵبژاردنی بەینی «خراپ» و «خراپتره»، پێویسته له بارهشهوه ههڵوێستهیهك بكهین تەحریم، بایكۆت، بەشداری نەكردن یا هەر ناوێكی لێ بنێین لە ڕوانگەی ئێمەوە ئەركێكی ئیدئۆلۆژیك نییه، بەڵكوو سیاسەتێكه كه به لێكدانەوەی كۆی گشتی باروودۆخی سیاسی و تاكتیكی بڕیاری لەسەر دەدرێت. «لێكدانەوەی تایبەت لە باروودۆخی تایبەتی» هەر دەورەیەك بۆ ئێمەی دیاری دەكات كە چۆن لەسەر هەڵبژاردنەكان بڕیار بدەین. سەرەڕای جیاوازی ئیدئۆلۆژیك و فكری لەگەڵ كۆماری ئیسلامی، كۆمەڵه بەپێچەوانەی بەشێكی بەرچاو لە ئۆپۆزیسیۆن و تایبەتەن چەپی دۆگماتیك و چەق بەستوو دۆسیەی بەشداری كردن یا نەكردن وەك پرسێكی سیاسی و تاكتیكی دەبینێت. هەڵوێست وەرگرتن لەسەر پرسی هەڵبژاردن و سیاسەتێك كە ئێمه لە هەر دەورەیەك دەیگرینەبەر، دەرئەنجامی شیكاری گشتییەتی باروودۆخی سیاسی و لێكدانەوەی دەركەوتەكانی بەشداری كردن یا نەكردنه. ئەوەیكە كۆماری ئیسلامی ڕژیمێكی دیكتاتۆری و تۆتالیتاره، بەبێ لەبەرچاو گرتنی تایبەتمەندیەكانی هەر قۆناغێك ناتوانێت تەنیا هۆكار و سەرچاوەی بڕیار بێت بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن. ئەزموونە مێژووییەكان نیشان دەدەن كە زۆر جار تەنانەت هێزه ئازادیخواز و چەپەكان لە وڵاتانی دیكتاتۆریش بەشداری هەڵبژاردنیان كردووە و كاریگەری ئەرێنیشیان هەبووه، جاری وایه هەر ئەو بەشداری كردنه لە هەڵبژاردندا دەتوانێت ئەو ڕژیمانه تووشی قەیرانی ناوخۆیی و دەرەكیش بكات، ڕەنگ بێت لە باروودۆخی تایبەتدا هەر ئەم بەشدارییه لێكترازانێك لە كاكڵەی دەسەڵات دروست بكات كە ئەگەر كەرەستەكانی دیكەی داڕمانی دەسەڵاتیش ئاماده بن، ببێته هۆكاری ڕووخان و كۆتایی ڕژیمەكان. لەبنەڕەتەوە ئەوەی ئێمه ناتوانین بەشداری هەڵبژاردنەكان بین نە «فەزیلەته» و نه «مەزییەت»، مافێكه كە لە ئێمه زەوت كراوە، ئێمه بێبەش كراوین كە خۆمان لەو تاقیكاریه بدەین. ئەم مافه لە ئێمه و لە كۆی ئۆپۆزیسیۆنی كۆماری ئیسلامی زەوت كراوە و لێرەدایه كه دیسان زیانەكانی دەسەڵاتی تۆتالیتار زیاتر دەردەكەوێت. كۆماری ئیسلامی بە پەراوێزخستن و دوورخستنەوەی ئێمه لە بەشداری، هەڵبژاردن دەكاته سەرچاوەی شەرعییەت بۆ دەسەڵاتی نگریسی خۆی، بۆیه ئێمه هەموو كات تێدەكۆشین كە بە وشیاری و لێكدانەوەی كۆی باروودۆخەكە بڕیار بدەین كە ئایا خهڵك هان بدەین كه بەشداری بكەن یان نەكەین؟ ئەگەر بزانین كە پڕۆسەی هەڵبژاردن دەبێته هۆكاری بردنە پێشەوەی (هەرچەند كەمیش) تێكۆشانی كۆمەڵانی خەڵك بۆ دەستەبەر كردنی مافەكانیان، یان ئەوەی كە دەبێته هۆی زانیاری بەخشین و وشیاری زیاتر و كۆمەڵانی خەڵك لەو ڕێگەیەوە یەكگرتووتر و چاونەترستر دەكات، یان پڕۆسەی هەڵبژاردن دەبێته سەكۆیەك كە خەڵك دەتوانن دەنگی دادپەروەرانەی خۆیان هەڵبڕن و بڕوابەخۆیی لەناویان زیاد بكات كە لە هەنگاوی دواییدا زەبری ئاخر لە جەستەی دیكتاتۆری بدەن، یان ئەوەی دەستی ڕژێم لە سەركوت كورت دەكاتەوە و ناچاری دەكات نەوێرێ تووندوتیژی ڕەها بەكار بەرێت، لەوە سڵ ناكەین و بڕیاری هاندانی خهڵك بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەدەین. بەڵام ئەگەر بزانین سەر و دڵ خۆشی سیاسی، تەوەهوم و ڕازیبوون بە باروودۆخی هەنووكەیی لە كۆمەڵانی خەڵكدا زیاد دەكات، و تەنیا دەبێته هۆكاری كڕینی مەشروعییەت و سیمای رژیم دەڕازێنێتەوە و مەجالی خۆتەیار كردنی زیاتر و پشوودان دەستەبەر دەكات بۆ دەسەڵات كە بە ئاسوودەیی زیاتر دەست بۆ سەركووتی خەڵك بەرێت، ئەوە تێدەكۆشین خەڵك هان بدەین بەشداری نەكەن. بۆ هەڵبژاردنی ئەم خولەش سێ فاكتەری تایبەت هەیه كە پێمان باشه هەموان لێی ئاگادار بن كە بۆچی كۆمەڵانی خەڵك هان دەدەین كە بەشداری هەڵبژاردنی مەجلیسی شوورای ئیسلامی نەبن.…
هێزی سپای سێدارە، تاوانبارە لەم کارە
کارەساتی مەرگی دڵتەزێێنی فەرهاد و ئازادی خوسرەوی، دوو مێرمنداڵی کورد، کە گیانی…
ئاخێزی ئەمجارە، ڕێی ڕزگاری خەڵکی ئێران هەمووار دەکاتەوە؟!
خۆپیشاندانە ئیعترازییە جەماوەرییەکانی خەزەڵوەری ٩٨ ئەم ڕاستییەی دەرخست کە ئێران ئاوسە بە گۆڕانێکی گەورەی ڕیشەیی کۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابووری. خەسڵەت نمایی و دەرکەوتەکانی، بێزاری و نەفرەت بوو لە دەسەڵاتی چل ساڵەی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی کە هەموو سێکتەرە کۆمەڵایەتی، سیاسی، ئابووری، کولتووری و … خەڵکی ئێرانی بە دیل گرتووە. چەند ساڵێکە ڕەوتی ڕوو لە پووکانەوەی کۆماری ئیسلامی باسی کۆڕ و کۆمەڵی ناوخۆیی، ناوچەیی و جیهانییەکانە، بەڵام دەبوو ئەم خۆپیشاندان و ئیعترازە جەماوەرییانە ڕوویان بدابایە تا ئەم سەرەتای کۆتایی هاتنی ڕژیمە فاشیستە ئیسلامییەی ئێرانی بۆ هەمووان ئاشکرا و لەقا بدابایە. هۆکارەکان لە ماوەی نزیک بە دوو ساڵی ڕابردوو کە ئەمریکا لە ڕێکەوتننامەی ناسراو بە بەرجام یەک لایەنە هاتە دەرێ و گەمارۆ پێشووەکانی لە دوو قۆنای ٩٠ و ١٨٠ ڕۆژە دژ بە ئێران کارا کردەوە و بەرە بەرەش گەمارۆی نوێی بە سەر کەسایەتییە حەقیقی و حقوقییەکانی کۆماری ئیسلامی دا سەپاند و ئەو ڕژیمەی تووشی کێشەی گەورە کردەوە. سیاسەتی ئەمریکا لەوبارەیەوە سەپاندنی ئەوپەڕی گوشارەکان بوو بۆ سەر کۆماری ئیسلامی بۆ بە سفر گەیاندنی هەناردەی نەوت و وشک کردنی سەرچاوە ئابوورییەکانی بۆ بڕینی دەستی کۆماری ئیسلامی لە ئاژاوەگێڕی و دەست تێوەردانە دوژمنکارانەکانی لە ناوچە. ڕاپۆرتی ئەو کۆمپانیایانەی کە شوێنپێی نەوتهەڵگرەکان هەڵدەگرنەوە و چاودێری بەندەر و سنوورە گومروکییەکان دەری دەخەن کە هەناردەی نەوتی ئێران بۆ ژێر ٥٠٠ هەزار بۆشکە لە ڕۆژدا دابەزیوە. ئێرانێک کە بودجەکەی لە سەر بنەمای فرۆشی ڕۆژانەی ١،٥٠٠،٠٠٠، بۆشکە بە نرخی ٦٤ دۆلار بەستووە، ئەو ڕژیمەی تووشی کورتهێنانێکی بێ وێنەی بودجە کرد. کۆماری ئیسلامی بۆ قەرەبووی ئەو کورتهێنانە دەستی بە پیلان و پرۆژە ڕیازەت تەڵەبەکانی دا. هەوڵی داوە لە ڕێگەی تەیارە و سەیارەوە پارەکان لە بانکە جیهانییەکان بە شێوەی کەش بگەڕێنێتەوە بۆ ئێران، دەست بە سەر پووڵی ئەمانەتی کارەمەندان و سەرمایەگوزارانی ناوخۆی و خەڵکی ئاسایی و مەدەنیدا بگرێت لە بانکەکان، بە ڕەش و بە قاچاخ نەوت بفرۆشێت (لە ڕاستی دا هەرزان فرۆشی بکات). هەموو ئەو پیلانانەی سەری نەگرت. ڕەنگە دوایین شت کە دەبێت بیکردبایە دەست بردن بوو بۆ یارانەکان (سۆبسید و یارمەتییە دەوڵەتییەی کە بە خەڵک دەدرێت) و دەستیشی بۆ برد. ساڵانێکە دەوڵەت سوبسیدی بێنزین دەدات. ساڵی ١٣٥٧ کە بە جۆرێک لە جۆرەکان ئاگری لە خۆپیشاندانەکانی خەڵک دژی ڕژیمی شا بەردا، بەرز کردنەوەی نرخی بێنزین بوو لە ١ تمەن بۆ ١ تمەن و ٢ قڕان بوو. بە واتایەکی دیکە ١٤ سێنی ئەمریکا. ئەمڕۆکەش بە بەراوردی نرخی تمەن و دۆلار ئەم ٣ (٣٠٠٠ تمەن) ئەوندە کردنەوەی نرخی بێزین لە ١٤ سێنتەوە دەبێت بە ١٥ سێنتی دۆلاری ئەمریکایی. بەڵام بۆچی بەرزبوونەوەی ١ سێنتی نرخی بێنزین دەبێتە ئەم ئاخێزە جەماوەرییە؟ و ئایا تاقە هۆکارە بۆ ڕژانی خەڵک بۆ سەر شەقام و ڕێ خستنی گەورەترین جووڵەی کۆمەڵایەتی مێژووی چل ساڵەی ڕابردووی خۆی؟ ئێران وڵاتێکی دەوڵەمەندە بە سامانە سەر زەمین و ژێرزەمینییەکانییەوە. ئێران ٢٠مین وڵاتی بەرینی گۆی زەوییە، لە بواری حەشیمەتەوە لە زومرەی ٢٠ وڵاتی پڕ حەشیمەتی جیهان دایە و خاوەن هێزێکی کاری گەورەی بەرهەم هێنە. خاوەنی کەش و هەوایەکی چوار وەرزەیە و زەوی و زاری بەپیتن بۆ کشت و کاڵ. لە برنج و گەنم و جۆ و پەتاتە و سەوزە و میوە و … تا دەگاتە دار و درەخت و جەنگەڵ ودەریا و ڕووبار و … شاخەکانی دەوڵەمەندن بە بەنرخترین کانزاکانی ئاڵتوون، و ئاسن و مس و جۆرەها فلزی بەقیمەت. لەگەڵ ئەوەش خاوەنی دووەم زەخیرەی نەوت و گازی سروشتی جیهانە کە بە ئاڵتوونی ڕەش ناسراوە. چۆنە کە ئەو زەوییە بە پتانسێل و دەوڵەمەندە خەڵکەکەی لەوپەڕی هەژاری و دەست کورتین دان؟ چۆنە بە پێی ئامارەکان زیاتر لە ٣٦ میلیۆن کەس لە حەشیمەتی ئێرانی لە ژێر هێڵی هەژاریدان؟ چۆنە بە هەزاران خەڵک لە گۆڕ دا دەخەون، یان نا لە سەر جادە و لە سەر کارتۆن دەخەون؟ چۆنە ڕێژەی لەش فرۆشی و گیرۆدەبوون بە ماددە هۆشبەرەکان دابەزیوە بۆ کوڕان و کچانی ژێر ١٠ ساڵ؟ چۆنە هیوا بە ژیان دابەزیوە بۆ ژێر ٦٠ ساڵ؟ چۆنە ڕەونەقی بازاڕ ئێران وا خەوتووە؟ چۆنە هەرچی خاوەن ئیدە و فکرە لە وڵاتەکەی ڕا دەکات؟ چۆنە هەرچی بیرمەند و ئازادیخوازە لە کونجی زیندان و سیاچاڵە؟ چۆنە جاددە و ڕێگاوبانی ستاندارد نییە؟ چۆنە فڕۆکە و ئۆتۆمبیل (ئەو ئامرازەی گواستنەوە) بۆتە قەبر و ڕۆحی سەرنشینانی دەکێشێت؟ چۆنە چۆم و ڕووبار لە مرۆڤی ئەو خاکە بوونەتە بکوژ؟ چۆنە پیر و بەساڵاچوو تا دەمی مەرگ بێ حەسانەوە دەچەوسێنەوە؟ چۆنە بە میلیۆن خەڵک لە خوێندن بێ بەش دەبن؟ چۆنە… هۆکارەکەی ڕوون و ئاشکرایە؛ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی بە گونجاندنی شەریعەتی ئیسلامی شیعەی دوانزە ئیمامی پەیڕەوی ویلایەتی موتلەقەی فەقێ لە یاسای بنەڕەتی و دەستووری کارکردنی نیزام و دەوڵەت سەرچاوەی سەرەکییە. ڕژیمی دەسەڵاتداری نابەرپرس کە هەرچی دز و جەردەیە بەڕێوەی دەبات؟ دەسەڵاتی دەمارگرژی ئیدئۆلۆژیک، ناکارامە، گەمژە و نەزان، گەندەڵ و نابەرپرسیار هۆکارەکەیەتی. بە سیاسەتی هەڵە و چەوتەکانی، بە تەرخان کردنی سەروەت و سامانی میلیارد دۆلاری بۆ پرۆژە ناپێویست و شەڕەنگێزەکانی، دزی و تاڵان و تاراجی سەروەت و سامانی خەڵکی ئێران خەڵکی ئێرانیان بەم ڕۆژ ڕەشییە گەیاندووە. هەروا کە ناڕازییان لە جەرگەی خۆپیشاندانەکان بە دروشم و بە دەنگی بەرز دەیان وتەوە، کێشەی بێنزین و دۆخی خراپی ئابووری بیانوو و بەهانەیە و خەڵکی ناڕازی ڕاستەوڕاستە خودی ڕژیمی کۆماری و نیزامی سیاسی ئێرانیان کردووەتە نیشانە. تایبەتمەندییەکان؛ ئێرانی لە نزیکەی ٣٠ ساڵ لەمەوبەر و پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی هەر چەند وەخت جارێک شاهیدی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی بەرینی کۆمەڵایەتی بووەتەوە. دە ساڵی یەکەمی پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی بە هۆی تێوەگلانی لە شەڕی ناپێویست و ئیدئۆلۆژیکی لەگەڵ عێراق، (کە دەرفەتێکی ئاڵتوونی بوو بۆ کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتی ناڕازیان و نەیاران و تەسفییە حیسابە ناوخۆییەکان) مەجال و دەرفەتی بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی و خەباتی جەماوەری نەهێشتبووە، بەڵام بە دوای کۆتایی هاتنی شەڕ لە ساڵی ١٣٦٨ لە ناوەند و لە ڕۆژئاوای ئێران و بە تایبەت لە ناوچە کوردستانییەکانی ئێران خۆپیشاندانی گەورە ئەنجام درا. ڕژیم و دەوڵەتی ئەوکاتی ڕەفسەنجانی بە توندی و بە خێرایی سەرکوت و خەڵتانی خوێنان کرد. دواترەکان لە ساڵی ١٣٧٧ خوێندکارانی زانستگای تاران خرۆشان کە بە خێرایی خوێندکارانی باقی شارە گەورەکانی دیکەی ئێرانی لێ کەوتەوە، بەڵام دەوڵەتی ئەو کاتی خاتەمی خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی دەربڕینی خوێندکارانیان بە شێوەیەکی دڕندانە سەرکوت کرد و کوی دانشگایان خولقاند. پاش ١١ ساڵ و ئەمجار لە ساڵی ١٣٨٨ و بەدوای ئەو تەقەلوب و ساختەکارییە گەورەیەی لە بەناو هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دا کرا، بزووتنەوەیەکی گەورە لە تاران و شارە گەورەکانی دیکەی ئێران سەریان هەڵدا (بزووتنەوەی سەوز). ماوەی ئەم بزووتنەوەیە لە باقی بزووتنەوە جەماوەری و ئیعترازییەکانی پێشووتر زۆرتری خایاند. سەرەنجام ئەو بزووتنەوەیەش بە خولقاندنی کارەساتی گەورەی وەک کەهریزەک و دەستگیری سەرانی ئەو بزووتنەوەیە و حەسریان پاش چەند مانگ دایان مرکاندەوە. دواجار بەفرانباری ساڵی ١٣٩٦ و ئەمجارە بە ماوەیەکی ٨ ساڵە خۆپیشاندانە ئیعترازییەکانی ناسراو بە بەفرانباری ٩٦ ڕێ کەوت. ئەو خۆپیشاندانانە لە چاو باقی بزووتنەوە و خۆپیشاندانە سەراسەرییەکانی پێش خۆی گشتگیر تر و بەرفراوانتر بوو کە بە پێی ئامارەکان نزیک بە ١٠٠ شار و ناوچەی گرتەوە، ئەمجار خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاوی و تەنیا بە مەودای ٢ ساڵ خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی جەماوەری بەرفراوان لە ئاستی زیاتر لە ١٣٠ شار و ناوچەی ئێران هاتە ئاراوە.…
دوای ١٣ی خەزەڵوەر تۆپ لە مەیدانی ئۆپۆزیسیۆن دایە
ئاسۆی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەموو قەیرانە چارهەڵنەگرە جەرگبڕە تا…
٥ی خەزەڵوەر، نیوسەدە خەبات و تێکۆشانی کۆمەڵە بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی «کۆمەڵە»وە
ئەمڕۆ ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی ڕێک پەنجا ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک لە…
باشترین یارمەتی «ڕۆژهەڵات» بە «ڕۆژاوا» چییە؟
مەبەستی ئەم نووسراوە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندی ڕووداو و پاشهاتەکانی ڕۆژئاوا نییە. حاشا…
پهنجا ساڵ لهوه پێش، لهم رۆژهدا
ئهوڕۆ پێنجی خهزهڵوهره. پهنجا ساڵ لهوه پێش، ڕێك له وهها رۆژێكدا، واتا…
٥ی خەزەڵوەر، یادی ٥٠ ساڵەی خەباتی کۆمەڵە بە بۆنەی ڕۆژی دامەزراندنی “کۆمەڵە”وە
ئەمڕۆ ٥ی خەزەڵوەری ساڵی ١٣٩٨ی هەتاوی ڕێک پەنجا ساڵ لەمەوبەر کۆمەڵێک لە…
دەقی وتاری هاوڕێ “کاکۆ عەلیار” ئەندامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لە ڕۆژی کرانەوەی “کۆنفرانسی نەتەوەیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان” لە ستۆکهۆڵم
میوانه بهڕێزهكان ئامادهبووانی خۆشهویست بهڕێزان، كومیتهی ئامادهكاری كۆنفرانسی نهتهوهیی ڕۆژههڵاتی كوردستان به ناوی خۆم و كومیتهی ناوهندی كۆمهڵهی شۆرشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێرانهوه، پیرۆزبایی گرتنی ئهم كۆنفرانسهتان لێدهكهم و هیواخوازم له كارهكانتاندا سهركهوتوو بن و ئامانجهكانی ئهو كۆنفرانسه وهدی بێنن. بهڕێزان! ئهگهر سهدهی بیستهم مێژوو و ڕێڕهوی مرۆڤایهتی كهوته ژێر كاریگهری و موتڵهقگهرایی ئییۆلۆژیهوه و سهرجهمی باروودۆخی سیاسی، كۆمهڵایهتی و ئابووری مرۆڤ له چوارچێوهی ئیدیۆلۆژیه جیاوازهكاندا پێناسه دهكرا، سهدهی ٢١ به پرسی شوناس و هوویهت دهستی پێكرد. تهنانهت له بەرامبەرر گلۆبالیزم و به جیهانی بوونی لیبرالیزمیشدا گهڕانهوه بۆ خۆ و چهمكی نیسبیهتی كلتووری سهریههڵدا، ههنووكه ئهوهی له ڕۆژههڵاتی ناوهراست دهیبینین وهك ساموئل هانتینگتۆنی بیرمهندی ئهمریكایی له كتێبی شهری شارستانیهتهكاندا باسی دهكا گهڕانهوهیه بۆ ئالا و كهرهستهكانی شوناسی كولتووری، لهبهر ئهوهی كولتوور گرینگه و هۆویهتی فهرههنگی ئهو شتهیه كه بۆ زۆرترینی خهڵك گرینگی ههیه. خهڵك له دوای دۆزینهوهی شوناسی نوێ بهڵام زیاتر كۆن دان كه له ژێر ئالای نوێ بهڵام زیاتر كۆندا ڕێپێوان بكهن بۆ چوونه شهری دوژمنانی نوێ بهڵام زیاتر كۆن. ئهمه له ڕوانگهی هانتینگتۆنهوه ڕاستیگهلێكی تاڵن كه ڕیشهیان له ڕاستیه كۆنهكاندایه و ناتوانن له لایهن سیاسهتمهداران و بیرمهندانهوه نادیده بگیرێن، لهبهر ئهوهی بۆ خهڵك كه بهدوای شوناسی كلتووری و سازدانهوهی قهومیهتدان بوونی دووژمن پێویستیه. ئهمهیه دۆخی ههنووكهی ڕۆژههڵاتی ناوهراست، بهشێكی زۆر وڵاتان نووقمی ئیفرات گهرایی ئایینی و قهومین، شهری خهندهقهكان له زۆر شوێن له ئارادایه، ناسیۆنالیزمی توركی ئاوێتهی ئیسلام گهرایی كراوه و بێ پهروا هێرش دهكاته سهر ههموو ئهو خهڵك و بههایانهی لهخۆی ناچن، كۆمهڵگا و وڵاتانی عهرهبی به دوای بههاری عهرهبدا وهیلانی دۆزینهوهی ڕێچكهیهك بۆ دهربازبوونن له قهیرانه ناوخۆییهكانن، به گشتی ساڵیانێكه جیهانی عهرهب له ململانێی سوونهت و مۆدێڕنیتهدا تل دهدا. ئێرانی كۆماری ئیسلامیش كه حهوزهی كار و چالاكی خۆمانه، ڕهش و سپی و عهرهب و عهجهم و جوولهكه و ههموو كهسی لهو ناوچهیه كردۆته ئامانج. خاڵی هاوبهشی ههرسێ نهتهوهكه ڕهنگه لهو قسهیهی "مایكێل دیبدینی” بریتانیاییدا خۆی بدۆزێتهوه كه له كتێبی "زهلكاوی مردوو”دا دهڵێ؛ بهبێ ئهوهی نهفرهتمان بێ لهو شتهی كه نین، ناتوانین ئهو شتهمان خۆش بوێ كه ههین. یهك لهو شتانهی كه نین كورده، ئهوان هیچیان كورد نین. ئامادهبووانی خوشهویست! تا ئهو جێگهیهی دهگهڕێته سهر بارودۆخی ناوخۆیی ئێران به كورتی چهند خاڵتان عهرز دهكهم كه له ڕوانگهی ئێمهوه دۆخێكیان خولقاندووه كه له ئهگهری ههر سهناریۆیهكدا كۆماری ئیسلامی وهك خۆی نامێنێتهوه. یهكهم؛ پرسی قهیرانی مهشرووعیهتی دهزگای حاكمییهتی كۆماری ئیسلامی، ههنووكه مهشروعییهت و مهقبوولییهتی له نزمترین ئاستی خۆی دایه. دووههم؛ پرسی نهمانی كارامهیی و له دهست دانی توانی زاڵ بوون بهسهر قهیرانهكاندا. سێههم؛ پرسی ئهوهی پێ دهلهن عهدهمی ئینسجامی نوخبهگان(لێكترازانی ههڵكهوتووهكان)، ململانێی دهسهڵاتداران بهبهر چاوی خهڵكهوه.…