ئینقلابی فەرهەنگی،ئینقلابێکی مایەپووچ!
کاتێک لە ساڵی ١٣٤٠ ھەتاوی «عەلی ئەمینی» سەرۆکوەزیرانی پێشووی سەردەمی پەھلەوی سەردانی…
بۆ ئێمە زیندووین!
یادداشتێک بە بۆنەی یەکی مەی رۆژی جیهانی کرێکار سامان ریشەساحێب لە ئێران…
کۆرۆنا، موتربەی هەستی ئینسانی و گەشەی ڕەوتی نەتەوەسازی
ئەگەرچی بەشێکی گرنگ و سەرەکی پیلانی دوژمنان و داگیرکەرانی کوردستان بریتی بووە…
نەخۆشی کرۆنا لە کێبەرکێی دەسەڵات و خەڵکدا
نەخۆشی کۆرۆنا بووەتە گرنگترین هەواڵی جیهان و ڕەنگە هەفتە و مانگەکانی داهاتووش…
وتاری هاوڕێ «عەبدوڵڵا موهتەدی» سکرتێری گشتی لە ڕێ و ڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە لە وڵاتی ئاڵمان
میوانە بەڕێزەکان! حیزب و لایەنە سیاسییەکان! هونەرمەندان و ڕۆشنبیران! تێکۆشەرە دێرینەکان! هاورێیانی…
وتاری هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار لە ڕێ و ڕەسمی ڕیزگرتن لە ڕۆژی کۆمەڵە و خەباتی ٥٠ ساڵەی کۆمەڵە لە ستۆکهۆڵم
خوشکان و برایانی خۆشەویست نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان نووسەران…
نیو سەدە خەبات و تێکۆشان لە پێناوی ئازادی و یەکسانیدا
بوونی هەڵاواردن و نەبوونی دیمۆکراسی لەهەمو وڵاتاندا لەپاڵ گەشەی نادادپەروەری و درووست…
کورت دەربارەی ميژووی کۆمەڵە
بە لێکدانەوە و هەڵسەنگاندنی دۆخی سیاسی، کۆمەڵایەتی، کولتوری و ئابووری لە ئاستی…
بن بەستی بێ پاش و پێش!
ئەوەی کە بەرچاوە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی و بە تایبەتی بە دوای خۆپیشاندانەکانی…
بژاردەکانی بەردەم کۆماری ئیسلامی لە پەراوێزی کوژرانی قاسم سولەیمانی لە لایەن ئەمریکاوە
بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار (٣ی نوامبری ٢٠٢٠) فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێرشێکی ورد و تۆکمەیان کردە سەر کاروانەکەی قاسم سولەیمانی کە جادەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا و وێڕای کۆمەڵێکی دیکە لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و لەوانە ئەبوو موهەندیس و بەرپرسی پێوەندییەکانی حەشد و لە ئەنجامدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودس کوژرا. بەخێرای ئەم هەواڵە بوو بە سەردێڕی هەواڵی هەموو میدیای جیهانی و هەر زۆر زووش کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کوژرانی قاسم سولەیمانیان پشت ڕاست کردەوە. مەرگی قاسم سولەیمانی کەسی ژمارە دووی کۆماری ئیسلامی و لە ڕوانگەی ئەمریکا و بەشێکی زۆرینەی ڕەهای خەڵکی جیهانەوە تیرۆریستی ژمارە یەکی جیهان و ئەویش لە خاکی وڵاتی سێهەم دەتوانێت کاردانەوە و پاشهاتی جیددی بێت. بە شێوەی لۆژیکی ئاوایە کە فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی لە عێراق (وڵاتی سێهەم) لە لایەن ئەمریکاوە کوژراوە، وڵامە هاوسەنگەکەی بریتی دەبێت لە کوشتنەوەی فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکا لە وڵاتی سێهەم (عێراق). بەڵام ئەمش جیا لە توانای جێ بە جێ کردنی، بۆ خۆی بەریەک کەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا دەباتە قۆناغێکی دیکە. بەڵام بەرپرسانی ورد و درشتی کۆماری ئیسلامی باس لەوە دەکەن کە وڵام (تۆڵە)ێکی قورس لە ئەمریکا دەدەنەوە. ئەوندەی کۆماری ئیسلامییە دوو گوتار لە ئارادایە؛ یەکەمیان ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە خۆی و دار و دەستەکان و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە خۆی بەشێوەی کلاسیکی لە هەوڵی تۆڵە ستاندنەوە بێت لە ئەمریکا. بانگەشەکاری ئەم گوتارەش عەلی خامنەیی و موحسن ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و حسێن سەلامی و فەدەوی و نەقدی و … هتدن. گوتاری دووەم باس لەوە دەکات کە هێرش و تۆڵە سەندنەوە بۆ سەر ئەمریکا دەتوانێت گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا بەرێتە قۆناغی شەڕێکی گەرمی خوێناوی و لەو شەڕەدا ئەمریکا براوە دەبێت و کۆتایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەبێت، باشتر وایە ئەم ڕووداوە بکرێت بە هەلێک بۆ کردنەوەی دەرکەی دیپلۆماسی و کاری نەرم، بەڵام لە پێناو ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی. لە گوتاری دووەمی کۆماری ئیسلامی هەر ئێستاش لە فەزایی مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کاری بۆ دەکرێت، ناچارکردنی پەرلمانی عێراقە بۆ پەسند کردنی یاسایەک بۆ دەکردنی هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام بەکرداری کردنی ئەم بڕیارە سەخت و زەحمەت و دەکرێ بڵێین مەحاڵە! شاراوە نییە کە گوتاری ئاڵتوونی کۆماری ئیسلامی کە بناغەی سیاسەتی دەرەوەی ئەو ڕژیمە لە سەر ئەم گوتارە بیچمی گرتووە، هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامییە، سیمبول و هێمای ئەو دروشمەش سپای پاسدارانە و سپای پاسدارانیش بە بێ سپای قودس کە ئەرکی جێ بە جێ کردنی ئەو دروشمە (هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی) لە ئەستۆیە بێ مانایە و سپای قودسیش بە بێ قاسمی سولەیمانی هیچ نییە و هەموو کاردانەوە و پاشهاتەکان لە تەوەری ئەم ڕووداوە شکڵ دەگرێن. ئەگەری ڕژیمی دیکتاتۆر، تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی ئەو هەڵە ستراتیژییە بکات و دەست بەرێت بۆ تۆڵە، ئەوا واژۆی لە سەر بەڵگەی مەرگی خۆی کردووە و ئەنجامەکەی دەبێت نەمان و فەوتانی کۆماری ئیسلامی و هەموو پرۆژە و شەڕەنگێزییەکانی. لە ئەگەری فارس وتەنەی خیشتەنداری و شتی وا کە خۆی ببوێرێت لە کاردانەوە نواندن لە بەرامبەر ئەو زەبرەی بەر هەیمەنە و سومعەی لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی، ئەوا ئەوندەی دیکە زیانی دەبێت بۆ پێگەی ئەم ڕژیمە لە ناوخۆ و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. خەڵکی ئێران ئەو بڕوایەیان تێدا بەهێز دەبێت کە کۆماری ئیسلامی تەنیا بە خەڵکی بێ دیفاع و بێ چەکی خۆی فێرە و دەیانکوژێت و دەیان بڕێت، بەڵکوو لە بەرامبەر ئەمریکا و هێز سەری تەسلیم بوون دادەنەوێنێت. یارییەکە لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی بۆ کۆماری ئیسلامی لە هەر دوو گوفتمانەکە و هەر دوو سەرەوە دۆڕان_دۆڕانە! واتە ئەگەر کۆماری ئیسلامی تۆڵە بکاتەوە و بەجۆرێک دەدۆڕێت و ئەگەریش کاردانەوەی نەبێت و وەک ڕووداوێک بەلای دا تێپەڕێ بە جۆرێکی دیکە دەدۆڕێت. تەنانەت ئەگەر بکەونە گفت و گۆ و موزاکیرەش ئەوا بە جۆرێکی دیکە دەدۆڕێت، چونکا بستێنی دان و ستانێکی نۆڕماڵ، لە کەشێکی هاوسەنگ و یەکسان دەکرێت ئەنجامێکی براوە_براوە دەبێت، لەم دۆخەدا پێگەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک هاوسەنگ و یەکسان نییە.…