شەری دو گوتار لەشارێکی جیاواز
هەروا ئاگادارن سازمانی ئیتلاعاتی سپا(ساس) لەمێژە بۆ پیلانگێڕییەکانی خۆی و بەڕێوەبردنی پڕۆژە دژە…
یەک سەدە خەبات بۆ عەداڵەتی کۆمەڵایەتی
مێژووی رێزلێنان لە رۆژی جیهانی کرێکار واتە یەکی مانگی مەی لە هەوڵ…
دیکتاتۆرەکان هەمیشە براوەن! تەنیا یەکجار دەیدۆڕێنن
ساڵوەگەڕی ئاخێزە جەماوەرییەکانی ٩٨ی هەتاوی گومان لەوەدا نییە کە ئەوەی ئەمڕۆ و لانی کەم لە ساڵی ١٣٨٨ی هەتاوی و دواتر لە ساڵی ١٣٩٦ و ٩٨ی هەتاوییەوە بەم لاوە حاشا هەڵنەگرە، ئەوەیە کە ئەوەی کە ڕژیمی کۆماری ئیسلامی لە سەر کار هێشتووەتەوە، بەهێزبوونی دەزگای سەرکوتی ئەو ڕژیمەیە. بە چاوخشندنێکی خێرا بە سەر بوارە جیاجیاکانی حوکمڕانی کۆماری ئیسلامی هەر بواری ئابووری، ئازادی، مەشرووعییەت و ڕەوایی، داڕمانی شکۆی کەسایەتی تاکی ئێرانی تەنیا بۆ دەستخستنی ژەمێک خواردنەوە بگرە تا ئەو کەلەبەری قووڵەی نێوان خەڵک و دەسەڵات و ئینزوا و بە تاقکەوتنەوەی کۆماری ئیسلامی لە کۆمەڵگای جیهانی و وەستانی گەشە و پێشکەوتن و… دەری دەخەن کە ئەو دەسەڵاتە نەدەبوایە تا هەنووکە لە سەر کار و حوکمدا بامایەوە، بەڵام ئەوە هێزی سەرکوتی ئەو ڕژیمەیە کە ئەو ڕژیمەی لە سەر کار ڕاگرتووە. لە ماوەی زیاتر لە یەک دەیەی ڕابردوو خەڵکی ئێران بە چین و توێژە جیاجیاکانیانەوە لە ناڕەزایەتی بە دۆخی ژیان و گوزەران و دۆخی ئازادییەکانیان هاتوونەتە سەر شەقام و خەڵکی کوردستان بە تایبەتی لە ماوەی ئەم چل ساڵەی ڕابردوودا لە سەنگەری پێشەوەی ئەو ناڕەزایەتییانەوە بوون، بەڵام هەموو جارێک شکستیان خواردووە. هەموو جارێک هاتوون و سەرکوت و خەڵتانی خوێن کراون، قۆڵبەست و ڕاپێچی زیندان و سیاچاڵەکان کراون، ملیان بە پەتی سێدارەوە کراون و سەرەنجام شکستیان خواردووە و هەموو جارێکیش کۆماری ئیسلامی سەرکەوتوو بووە لە سەرکوت و داپڵۆسینەکان، بەڵام خەڵک هەرجارەو جەستووتر و بە جەربەزەتر لە جاری پێشوو هاتوونەتەوە مەیدان. یەکێک لە شێوە باوەکانی سەرکوتکردنی خەڵک لە کاتی خرۆشان و ڕژانە سەر شەقام، لێدان و کوشتنی تاکە ئاساییەکانی بەشدار لە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییەکانە و نەک سەردەستە و لیدر و پێشاهەنگەکان و مەبەست لەم کارەش ترساندن و تۆقاندنی خەڵک و تاق خستنەوەی لیدر و سەردەستەکانە. بەو مانایە ئەم خۆفە بخنە ناو دڵی خۆپیشاندەرانەوە کە کەسی دواتر ڕەنگە ئەو بێ و بترسێت و بگەڕێتەوە. یەکێک لەو دیمەنە نایابانەی خۆپیشاندانەکانی خەزەڵوەری ٩٨ ئەو دیمەنە بوو کە یەکێک لە هێزە سەرکوتگەرەکان لە مەودای یەک دوو متری دا تەقە لە یەکێک لە خۆپیشاندەران دەکات و دەیخاتە سەر زەوی، بەڵام خۆپیشاندەری هاوڕێی پشت سەری بە بێ ترس و دوو دڵی و تەنانەت بۆ یەک چرکەش، ڕەپێی سەرکوتگەر و تەقەکەرەکە دەکەوێت و هەڵمەتی بۆ دەبات، ئەو دیمەنە شابەیتی دۆخی خەڵکی وەزاڵەهاتووی خەڵکی ئێرانە. خەڵکی ئێران لە دۆخێکی ئەوهادا لە دووی دەرفەتێکی دی دەگەڕێن بۆ هاتنە مەیدان و ڕەنگە لە خولی داهاتووشدا سەرکەوتوو نەبن و جارێکی دیکەش ئەوە هەر کۆماری ئیسلامی بێت کە براوەی ئەو ململانێ خیابانییە بێت، ئەوە حەقیقەت و ڕاستی هەموو دیکتاتۆرەکانە، چونکا دیکتاتۆرەکان هەموو کات براوەن، هەموو کات، بەڵام تەنیا یەک جار شکست دەخۆن و ئەویش دوا ململانێی نێوان خەڵک و دیکتاتۆرەکانە.
رێکخراوەکان، حیزب و ئەرکەکانیان بەشی ٥ بەڕێوەبەری (مودیرییەت)
بەشی ٥ بەڕێوەبەری (مودیرییەت) لەم ژمارەیەدا لە وتارەکانی پەیوەست بە ئۆرگانیزاسیۆن و…
وندووتیژی كۆمەڵایەتی دژی ژنان
بە داخەوە لە ئێستادا كۆمەڵگای ئێران بە هۆی ناكارامەیی دەسەڵاتدارانی لە هەموو لایەكەوە تووشی قەیران بووە و زەرەرمەندی سەرەكی ئەم دۆخەی ئێستا خوڵقاندوویانە بە گشی خەڵكی كۆمەڵگا و بە تایبەتی ژنان، ئامارەكانی خۆكوژی ژنان و هەڵاتن لە ماڵەوە و دەستدرێژی و ئازار و ئەزیەتی ژنان كە ڕۆژانە لە وڵاتی ئێران روو لە زیاد بوونە دەرخەری ئەم راستییەن. كچان وەكوو كوڕان لە بنەماڵە و خوێندنگا و هەموو شوێنێكی كۆمەڵگادا رووبەرووی ئازار و ئەزیەت دەبنەوە، ئەوان تەنیا نابن بە قوربانی توندووتیژی، بەڵكوو ئامادەش دەكرێن بۆ بەكارهێنانی توندووتیژی. ئەم جۆرە كەسانە رووبەرووی زۆر حاڵەتی وەكوو پەرێشانی، هەڵسووكەوتنی نەشیاو، ترس و دڵەراوكێ، سەرلێشێواوی، پێوەندی ناتهندروست و گوشارە سۆزدارییەكان دەبنەوە و ئەگەریش خۆیان مەیل و ویستان بەرەو ئەوە نەچێت كە هێرش بەكەنە سەر كەسانی تر، لانی كەم لە هەر كۆروكۆبوونەوەیەكی مرۆڤەكاندا توانایی ئەوەیان تێدایە كە ئەم ئاكارانە بگوازنەوە بۆ كەسانی تر. بەم پێییە دامەزراندی ناوەندی پشتیوانی و بەهێزكردنی لایەنی دەروونی مناڵان و تازە لاوان و بە تایبەت كچان بە مەبەستی كەم كردنەوەی خەسارەكانی تووندوتیژی دژ بە ئەوان یان تووندوتیژی نواندن دژبە كەسانی تر پێویستە. كچان دەیانهەوێ وەكوو كوڕان و شان بە شانی ئەوان بتوانن لە قۆناغە جۆراوجۆرەكانی ژیان و خوێندندا، سەركەوتن وەدەست بێنن و لەم رێگەیەشدا پشتیوانی یاسایی و كۆمەڵایەتیان هەبێت. كچان لە ئاستی كوڕاندا لەم بروایە دان كە هەل و كەرەستەكان بۆ سەركەوتنی كۆمەڵایەتی بۆ خۆیان بە شێوازی یەكسان دابەش نەكراوە، بۆیە بۆ پێشكەوتنی كۆمەڵایەتی گوشاریان زۆرتر لە سەر شانیان قورسایی دەكات. بۆیە كچان چاوەڕوان دەكەن بە جۆرێك مافی تایبەتی و پۆزۆتیڤی یاساییان بۆ رەچاو بكرێ كە بۆیان ببێتە هۆی ڕەخساندنی سەركەوتنە كۆمەڵایەتێكان بۆیان. لە راستیدا ژنان لە بواری نایەكسانی رەگەزیدا هەردەم بیر لە پشتیوانی بنەماڵە و قوتابخانە لە خۆیان دەكەنەوە و ئەوە بە جۆرێك لە چاوەدێری كردن لە خۆیان دەزانن، بەڵكوو وا هەست دەكەن دەبوایە ئەم پشتیوانییە هەمان ئەو چاوەدێرییە كۆمەڵایەتییە بوایە كە لە بیریان دابوو . كچان وا هەست دەكەن تا تەمەنیان بەرەو هەڵكشان دەروات، گوشاری كۆمەڵایەتیش بەسەریاندا زیاتر دەبێت، ئەم كچانە زۆربەیان تووندتیژی لە چوار چێوەی دەستدرێژی رەگەزیدا دەبینن و گومانیان هەیە كە چوونەسەرەوەی ئاسایشی تاكەكان بەستراوەتەوە بە چوونەسەرەوەی چاوەدێری كۆمەڵایەتی و كەمتر لە سەر ئەم باوەرەن ئەم ئاسایشە بە كەم بوونەوەی چاوەدێریكردن دێتە ئاراوە. لە بەر ئەوەی كچان بە گشتی نازانن بۆ كەم كردنەوەی تووندوتیژی كۆمەڵایەتی كە بە دژی خۆیان لە ئارا دایە چی بكەن، بۆیە دەچنە سووچی ماڵەوە و خۆیان دوورەپەرێز دەگرن، بەرچاوترین رێگە كە ئەوان بۆ كەم كردنەوەی گۆشاری تووندوتیژی دژ بە خۆیان دەیدۆزنەوە ئەوەیە كە بە دژی خەڵكی دیكە تووندوتیژی بەكار بێنن. هەروەها كچان رێگەیەك بۆ ئاڵوگۆری و دەستاودەستكردنی ئەو ئەزموونانەی كە بە هۆی تووندوتیژی تووشی هاتوون بوونەتە هۆی قوربانی بوونیان ناناسن و یان لە ترسی ئابرووچوونی خۆیان باسی ئەزموونەكانیان لەم بوارەدا ناكەن و بە گشتی زۆربەی كچان لە دەربرینی دەستدرێژی كردن بۆ سەر خۆیان دەستكورتن و نازانن بە چ زمانێك و شێوازێك دەری ببرن. لە لای زۆربەی كچانەوە، كچی باش و نۆرماڵ لە سەر بنەمای جۆری پۆشش و خۆرازاندنەوەو هەڵسووكەوتی گۆی لە مستانەی هەڵسەنگاندنی بۆ دەكرێ. ئەوان ئەگەر بیریش لە پێكهێنانی ژیانی هاوبەش نەكەنەوە، بەڵام مەیلیان بۆ وەدەست خستنی پیشە و سەربەخۆیی ئابووری بۆ خۆدزینەوە و پێكهینانی ژیانی هاوبەش روو دەكەنە پلان و پرۆگرام دارشتن. ئەوان كار كردنیان لە پیشە گەلێكی شانۆیی وەكوو، فیلم، سینەما و مۆسیقایان پێ باشترە لە بەر ئەوەی پێویستیان بە خۆدەرخستن و خۆپێشاندانە. جێی سرنجە كە كچان بۆ گەیشتن بەم ئامانجە بە باشی بەرەوپیری خۆێندن دەچن، ئەگەر چی تاقەت پرووكێنیش بێ، هەروەها چاوەدێری كردنی بنەماڵەش لەم بوارەدا لە گەڵ خۆیاندا دەبینن و دەتوانن بەم جۆرە یارمەتی بنەماڵە بەگشتی و بەتایبەت دایك زۆرتر بۆ لای خۆیان و ئەم پشتیوانییە لە لایەن قوتابخانەشەوە فریایان دەكەوێت و مامۆستاكانیش هاویكاریان دەبن، ئەم هۆگر بوونە بە رادەیەكی بەرچاو زۆرە كە لە ئەگەری سەكەوتوو نەبوون لە خوێندندا وەها دەكەن بە هۆكار و دەستمایەی چاوەدێری كردنی كچەكانیان. كچان یەكەم دژی كردەوەی خۆیان بەرامبەر بە تووندوتیژی لە بوارگەلێكی وەكوو باسكردن لە گەڵ كەسانی دیكەدا بە تایبەت دایك و پۆلیس و داوای هاوكاری كردن لە خەڵك یان مانەوە لە ماڵەوە دێننە بەر باس. جێگەی سەرسوورمانە كە كچان، مەیلیان بۆ تووندووتیژی نواندن دژ بە خەڵكانیتر زۆرتر لتا یەكتری فێر دەبن، تاكوو كوران و لەسووكەوتە تووندئاژۆكانیان. كچان بۆ پشتیوانی خۆیان زیاتر لە هەموو كەس چاوەروانی لە بنەماڵەی خۆیان دەكەن و زۆرتر پەنا دەبن بۆ دایك و پوور(میمك) و خوشك، لە بەر ئەوەی ئەوان بە هاو رەگەز و رازداری خۆیان دەزانن. رێگە چارەیەك كە بۆ بردنە سەرەوەی ئاسایشی رەگەزی كۆمەڵگا دەگاتە بیری ژنان، بریتیە لە چوونە سەرەوەی متمانەپێكردنی خەڵك بە یەكتری و پێكهێنان و رەخساندنی ژینگەی ئازادی گفتوگۆ و دەربرینی هەست و خواستی دەروونی خۆیان لە گەڵ خەڵكانی ترە لە بەر ئەوەی كە ئەم بوارانە بە هۆكاری چوونەسەرەوەی ئاستی بروابەخۆبوون،گەورەبوون و پشكووتنی خۆیان دەزانن و ئەوانە بە رێگە خۆشكەری ئاسایشی رەگەزی لە كۆمەڵگادا هەڵدەسەنگێنن. وێرای هەموو ئەوانە لە بواری نەبوونی پەروەردەی كۆمەڵایەتی هیچكات ناگات بە ئەوەی كە تەشكیلاتی رێكخراو دروست بكەن، رێكخەری گردبوونەوەی بە كۆمەڵ و گەورە بكەن بۆ تواناسازی كچان. كچان یاسای نەهێشتنی تووندوتیژی ناناسن و دەستیان ناگاتە ئەو ناوەندانەی پشتگیریان دەكەن و لەم بوارەدا چاوەروانكراوە كە لە كاتی رووبەرووبوونەوە لە گەڵ تووندوتیژی، خۆشیان تووندوتیژی دژی خۆیان ئهنجام بدهن.
سازانی ئۆرووپا ئەگەری شەڕ بەهێز دەکات!
سازانی ئۆرووپا ئەگەری شەڕ بەهێز دەکات! ئەردەڵان فەرەجی بە پێی ئامارە ڕەسمی…
دوو سهده ئهزموونی سیستمی فیدراڵیزم
نووسەر و بیردۆزی سیاسی «پییر جۆزێف پڕۆدھۆن» کە بە یەکێک لە ناسراوترین…
ئەم هەموو تووندوتیژییە بۆ چییە؟
لە کەمتر لە دوو هەفتە لەمەوبەر دوو زیندانی سیاسی کورد بە ناوەکانی…
رێکخراوەکان، حیزب و ئەرکەکانیان بەشی ٤ پەیوەندی مرۆڤەکان (تاکەکەسەکان) و ئۆرگانیزاسیۆن
لە هەموو ئورگانیزاسیۆنێکدا مرۆڤ وەک گرینگترین سەرچاوە پێناسه دەکرێت، رەنگه ئەم دەستە…
سەرەولێژی داڕمان
لەم گەرمەی باسەی ئەم ڕۆژانە و هاوتەریب لەگەڵ پرسی ڤیرووسی کۆرۆنا، بێ…