ڕاگەیاندنی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە بۆنەی ماڵئاوایی کردن لە ژیانی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش
بەداخەوە بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی کەسایەتی سیاسی دیاری کوردستانی ڕۆژئاوا مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش سەرۆکی پارتی پێشکەوتنخوازی کورد لە سوریا لە شاری قامیشلۆ لە تەمەنی ٨٣ ساڵیدا بۆ هەمیشە ماڵئاوایی لە ژیان کرد. مامۆستا حەمید دەروێش کەسایەتی سیاسی کوردستانی ڕۆژئاوا زیاتر لە ٥٠ ساڵ لە ژیانی خۆی بۆ خەبات و تێکۆشان بۆ سەرخستنی دۆزی کورد لە کوردستانی ڕۆژئاوا تەرخان کرد و جگە لەوەش کەسایەتی خۆشەویست و خەمخۆری دۆزی کورد بوو لە هەموو پارچەکانی دیکەی کوردستان. کاک حەمید هەر لە سەردەمی گەنجێتییەوە و ئەو کاتەی کە خوێندکار بوو لە زانستگای شام دەستی بە کار و چالاکی سیاسی کرد و لەو پێناوەدا بێ دابڕان و ماندوو نەناسانە لە خەبات و تێکۆشانی سیاسی تا دوا ساتەکانی ژیانی بەردەوام بوو. کاک حەمید دەروێش ساڵی ١٩٥٧ یەکەم حیزبی سیاسی کوردی لە کوردستانی ڕۆژئاوا دامەزراند و لەم ماوە دوور و درێژە لە ڕیزی پێشەوەی خەباتی ڕەوای گەلەکەی بووە لە ڕۆژئاوا. مامۆستا حەمید دەروێش لایەنگری تەبایی و هاوکاری هەموو حیزب و لایەنە سیاسییەکانی کوردستانی ڕۆژئاوا و باقی پێکهاتە نەتەوەیی و ئایینییەکانی سوریا بوو بۆ گەیشتن بە ئازادی و مافەکانی گەلەکەی و جێگەی ڕێزی نەک هەر کوردانی ڕۆژئاوا بەڵکوو هەموو ئازادیخوازانی سوریا بوو. مەرگی کاک حەمید دەروێش ئەم پیاوە بە ئەزموون و کەسایەتییە بەرجەستەیەی ڕۆژئاوا لەم دۆخەی ئێستای کوردستانی ڕۆژئاوا کە بە بەرچاوی هەموو جیهانەوە بە دۆخێکی سەخت و دژوار دا تێدەپەڕێ، خەسارێکی گەورەیە بۆ گەلی کورد لەو پارچەیە لە کوردستان. جێی ئاماژەیە کە مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش دۆست و هاوڕێ و خەمخۆری دۆزی کورد بوو لە کوردستانی ڕۆژهەڵات و بە تایبەتی پێوەندییەکی گەرم و توند و تۆڵی لەگەڵ کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران بوو. لە دەست چوونی کاک حەمید دەروێش خەمێکە کە تەنیا هەر هی هاوڕێیانی لە پارتەکەی خۆی و خەڵکی کوردستانی ڕۆژئاوا نییە، بەڵکوو ئێمە وەک کۆمەڵەش ئەم خەمە بە خەمی خۆمان دەزانین. کۆمەڵە وێڕای ڕێز لێنان لە خەبات و تێکۆشان و ماندوو نەناسی مامۆستا عەبدولحەمید دەروێش سەرەخۆشی لە هاوڕێیان و بە تایبەتی هەڤاڵانی لە پارتی دێموکراتی پێشکەوتنخوازی (پێشڤەرۆ) کورد لە سوریا دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین. کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران ٢٤ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی ٢ی خەزەڵوەری ١٣٩٨ی هەتاویی
ستاتووسی سكرتێری گشتیی كۆمهڵهی شۆڕشگێڕ دهرباره هێرشهكان بۆ سهر كوردستانی ڕۆژئاوا
عەبدوڵڵا موهتەدی:ئێمە خوازیاری پووچەڵکردنەوەی هەوڵەکانی تورکیاین لهپێناو داگیرکردنی ڕۆژئاوای کوردستان و داوا…
عەبدوڵڵا ئازەربار؛ هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بێ پێوەندی نییە بە دەست بەکار بوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور.
وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئازەربار سەبارەت بە بۆردومانی مقەڕی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لە سنوورەکانی…
پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە
پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە و ھەروەھا پێشمەرگەکانی نەوەی نوێ کەم ئەندامانی سەنگەر و بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان کۆمەڵە! کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان! ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەتان لێ پیرۆز بێت. پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی، بێ گومان یەکیک لە فاکتەرە گرنگەکانی بەرگری لە کیانی نەتەوەیی گەلی کوردە و ھەر بۆیەش وشەی پێشمەرگە لە ھەناوی خەڵکی کوردستاندا ھەر دەم ھێمایەکی خۆشەویست و ئومێد بەخشە. لە ماوەی نزیک بە چل ساڵ خەباتی پێشمەرگانەی کۆمەڵە، پێشمەرگەی کۆمەڵە سیمبولی ڕاستگۆیی، فیداکاری و خۆنەویستی و قارەمانییەتی و سەرمەشقی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە. مێژووی چل ساڵەی خەباتی ئەو ھێزە سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە. لە ٣١ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٧ی ھەتاویدا ھاوڕێ "سەعید موعینی" ناسراو بە "خانە" شان بە شانی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە شەڕێکی نابەرابەردا لەگەڵ ھێزەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری بەعسی عێراق، گیانی ئازیزی بەخت کرد و بوو بە سەرقافڵەی کاروانی شەھیدانی کۆمەڵە. گیانبەختکردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە سەنگەری بەرگری لە پارچەیەکیتر لە کوردستان بوو بە ڕەمزێک بۆ ناساندن و پێناسەکردنی ئەرک و بەرپرسایەتی پێشمەرگەی کۆمەڵە. چەند مانگ پاش ئەم ڕووداوە و دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران و ئاشکرابوونی چالاکییە نھێنییەکانی کۆمەڵە و پێکھاتنی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ٣١ی جۆزەردان وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە ناودێر کرا و لەو کاتەوە جەماوەر و کۆمەڵانی خەڵک لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان، بە سۆز و ھەستێکی تایبەتەوە ڕێز لەم رۆژە دەگرن. پێشمەرگەی کۆمەڵە لەماوەی ٤٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی خۆیدا، تووانیویەتی ببێت بە جێگەی هیوای خەڵکی بندەست و ھەژاری کوردستان و بەردەوام بە خولقاندنی حەماسە و قارەمانییەتی، باسی نێو ماڵان و وێردی سەر زاران بووە. چاوپاکی و چاونەترسی، چاوتێری و چاوتێژی لە پاڵ پاراستنی سنوورەکانی ئەخلاق و مافە ئینسانییەکان تەنیا بەشێک لەو نۆرمانەیە کە پێشمەرگەی کۆمەڵە وەکوو پرەنسیپێک ڕەچاوی دەکات. فێرگەی پێشمەرگایەتی، لە ٤ دەیە مێژووی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا، ھاوکات لەگەڵ پەروەردەی سیاسی، ڕاھێنان و فێرکاری نیزامیشی بەرەوپێش بردووە و فێرخوازان و قوتابیانی ئەم بزووتنەوەی بە ھەر دوو چەک تەیار کردووە. ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە کە ھەڵگری سەدان و ھەزاران بیرەوەری و ئەزموونی پرشنگدارە، وەکوو باسکی بەھێزی گەلێکی چەوساوە بووە کە خەونی داگیرکەران و بەکرێگیراوانی ڕژیمی تێکداوە و لە پێناو ڕووخاندنی قەڵای زۆرداریدا خەباتی کردووە. پێشمەرگەی کۆمەڵە، ھەر کاتێک و لە ھەر جێگایەک کە پێویست بووبێت، بۆ پاراستنی مافی ڕەوای خەڵک و بزووتنەوەی ڕەوای کوردستان گیانبازی کردووە، چاونەترسی و لەخۆبردوویی کردووەتە کردار و ئاکاریی وەک دوو فاکتەری بنەڕەتی لە ناسنامە و پێناسەی خۆی بۆ گەییشتن بەئامانجەکانی، گونجاندوویەتی. پێشمەرگەی کۆمەڵە ھاوکات وەک ئاڵاھەڵگرانی تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادییە سیاسییەکان، یەکسانیخوازانی مافی ژن و پیاو، پارێزگاری کردن لە مافی کرێکاران و چینی ھەژاری کوردستان، پشتیوان و رێکخەری خەباتی جەماوەری و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی بەڕێوە بردووە. پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ھەموو سەنگەرەکانی خەباتدا، شاخ، شار، زیندان و ھتد دەوری چالاک و کاریگەریان نواندووە. پێشمەرگەی ژن، ئەو دیاردە جوان و بە نرخەیە کە کۆمەڵە وەک دیاردەیەکی نوێ و لە پێناو یەکسانیخوازی و ڕزگاری نەوتەوەیی پێشکەشی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی کردووە. ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، ھێزێکی بەرحەق و کاریگەر بووە لە پانتای خەباتی کوردستانی ڕۆژھەڵات و جەماوەری خەڵکیش پاڵپشتێکی گەورە و ورەبەخشی ئەم ھێزە بوون و ھەن .…
پەیامی نەورۆزی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە
کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان،بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان،دایک و باوکە بەڕێزەکان، لاوانی خۆشەویست،منداڵە ئازیزەکان،کچان و…
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە دەربارەی سزادانی نەسرین ستوودە و شەپۆلی نوێی دەست بە سەرکردنەکان
بە پێی حوکمێکی دەزگای دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێران، بەڕێز نەسرین ستوودە، پارێزەر و داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ سزای قورسی ٣٨ ساڵ زیندان و لێدانی ١٤٨ زەربە قەمچی (شێلاق) بە سەردا سەپاوە. کارنامەی ڕەشی کۆماری ئیسلامی لە سزادانی چالاکانی سیاسی و مافی مرۆڤی لە ماوەی چوار دەیەی ڕابردوو لە سەر شاراوە نییە، بەڵام دەرکردنی سزای قورسی لەو شێوەیە بۆ نەسرینی ستوودە کە هەم لە ناوخۆی ئێران و هەمیش لە ئاستی نێونەتەوەیی کەسایەتییەکی ناسراوە، ڕووکاری نوێی بێدادگاخانەکانی نیزامی کۆماری ئیسلامی دەخاتە ڕوو کە لە لایەن ئیبراهیم رەئیسی (سەرۆکی نوێی دەزگای دادوەری)، لە ئەندامانی لیژنەی مەرگ و بڕیاردەری ئیعدامی هەزاران زیندانی سیاسی لە دەیەی شەستی هەتاوی لە ئێران، لە سەر بنەمای دادپەروەری پەراوێزی ئاسایشە بەڕێوە دەچێت. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێڕای مەحکووم کردنی ئەم حوکمە نادادپەروەرانەیە، نیگەرانی قوڵی خۆی لە شەپۆلی نوێ و قورسی دەست بە سەرکردنەکان لە کوردستانی ڕۆژهەڵات کە نزیکەی ٥٠ کەس لە چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی دەستگیر کراون، ڕادەگەیەنێت و لە هەموو ئازادیخوازانی ناوخۆ و دەرەوەی ئێران و هەروەها ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکانی داکۆکیکاری مافەکانی مرۆڤ داوا دەکات هەوڵەکانی خۆیان بۆ وەستاندنی ماشێنی سەرکوت و داپڵۆسین کۆماری ئیسلامی بخەنە گەڕ. کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی 15/03/2019
پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ٤٠ـەمین ساڵڕۆژی ئاشکرابوونی خەباتی کۆمەڵە
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان! چین و توێژەکانی مافخوراو، بەشمەینەت و چەوساوە! هاوڕێیان و پاڵپشتەکانی کۆمەڵە! ٤٠ ساڵ لەمەوپێش و لە ئاوەها وەرزێکدا، شەقامەکان خرۆشابوون و ئاپۆرەی جەماوەر و خەڵکانی ناڕازیی، لە ئەنجامی ڕاپەڕینێکی بەریندا کۆتاییان بە دەسەڵاتی ٢٥٠٠ ساڵەی پاشایەتی هێنا. هەر لەو سەردەمەدا بوو کە بە بۆنەی هەلومەرجی نوێ و بە هۆی گیانبەختکردنی هاوڕێی ڕێنوێن و ڕێکخەر "کاک حەمەحسێن کەریمی"، ژیلەمۆی ٩ ساڵ نووستووی ڕێکخراوەیەک کڵپەی کرد و ڕووناکی و تینی ئاگرەکەی هەموو کوردستانی گرتەوە. ڕێکخراوەیەک کە لەسەر دەستی لاوانی خۆنەویست، پێشەنگ، پێشکەوتنخواز و خوێندکاری کورد دامەزرابوو. ٤٩ ساڵ لەوە پێش، لە نێو دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گیرۆدەی زۆر بیری دوواکەوتوانه بوو، ڕێبازێکی سنوورشکێن و پێشکەوتنخواز سەری هەڵێنا کە بوارەکانی خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوایەتی، دادپەروەری چینایەتی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، یەکسانیخوازی ڕەگەزی و هەروەها بەرابەربوون لە پێناسە و مافەکانی مرۆڤی ئاوێتەی یەک کرد و کردییە پردێک بۆ گەیشتن بە ئامانج و بە داکۆکی شێلگیرانە لە سەر ئەو ڕێچکە و باوڕە، کە هەنووکەش ژووانگەی هەموو ئەوانەیه که هەست بە بندەستەیی، چەوسانەوە و هەڵاواردن دەکەن. نزیکەی نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی بێوچان لە دژی کۆنەپەرەستی، پاوانخوازی و چەوسێنەری و هەروەها ٤ دەیە ڕووبەڕووبوون و بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە سەنگەری پێشەوەدا، بەرپرسایەتی و ئەرکێکە کە کۆمەڵە بە درێژایی ئەم ساڵانە و بە پانتایی ههموو کوردستان لە ئەستۆی گرتووە. ئهوه مێژووی ٤ دەیە ڕاوەستانی بێوچانه! ڕاوهستانی بێوچان لەهەمبەر ئایدۆلۆژیا، كولتور و سهركووتی ڕژیمێک کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ناوەڕۆک و ڕەواڵەتی دڕندانەی ڕوونتر دەردەکەوێت. ڕژیمێک کە بۆتە تابلۆی زیندەبەچاڵکردنی مرۆڤایەتی، هێمایەک لە دواکەوتوویی و قەڵاچۆکردن و ئەشکەنجە و ئازار و مەرگ، کانگایەک بۆ تۆقاندن و هەڵقوڵانی تێرۆر و توندوتیژی و سەرچاوەیەکی ئاژاوەگێڕ کە ناوچەیهکی ئاگر داوە و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ بەرپرس و هۆکاری کوژرانی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوونی میلیۆنانی دیکەیە. هاوڕێیان و هاوسەنگەران! بە درێژایی ئەم چوار دەیە، هزر و هێزی سیاسی کۆمەڵە، پێداگر بووە لەسەر ماف و خواستەکانی گەلی کورد و بەردەوام بووە لە تێکۆشان بۆ هەڵبژاردن و بەرەوپێشبردنی سیاسەتی گونجاو و دۆزینەوەی ڕێکاری مومکین و بەدواداچوون بۆ چارەسەری کێشەکان. تێکۆشانی کۆمەڵه هەموو ڕەهەندەکانی خەباتی هەر لە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ئۆپۆزیسیۆنی پرژوبڵاوی ئێرانی و چەسپاندنی یەکگرتوویی، ههتا یەکخستن و پاراستنی یەکڕیزی لە نێو ماڵی کورد لە کوردستان. پاراستن و پەرەپێدانی هێزی پێشمەرگه و کار و چالاکی پێشمەرگانه، ڕێکخستنی کوردی ڕۆژهەڵات له دەرەوەی وڵات، کار کردن و گەشەپێدانی دیپلۆماسی و گەیاندنی دەنگی کپ کراوی گەلی کورد و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و ناساندنی بە هەموو جیهانی لەخۆ گرتووە. ڕەنگبێت لە هەموو ئەمانه گرینگتر کار و چالاکی رێکخستنه نهێنیەکان بێت کە هەر ئێستا و لە کاتی خوێندنەوەی ئەم پەیامەدا، بەو پەڕی چاونەترسییەوە، ئازارەکانی خەڵکیان لە کۆڵ ناوە و ئەرکی ڕێکخستن و وشیارکردنەوەیان بەڕێوەدەبەن. هاوڕێیان، کارنامەی ئێمە، مێژوو، گوتار، هەڵوێست و کردەوەمانە!…
لە پەڕاوێزی هەڵەوێژییەکانی تاقمی حیکمەتیستدا
تاقمی حیکمەتیست لە توێی ڕاگەیانراوێک لە ٢٨ی دێسامبری ٢٠١٨ی زایینی و لە…
پۆلێکی دیکە لە لاوانی شۆڕشگێڕی کوردستان، پەیوەست بوون بە ڕیزەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە
بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە، ٥ی خەزەڵوەر، لە ڕێوڕەسمێکدا، پۆلێکی دیکە لە لاوانی شۆڕشگێڕ…
پەیامی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی بە بۆنەی مانگرتنە گشتییەكەی كوردستان
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی، سكرتێری گشتیی كۆمەڵە: مانگرتنی گشتی كوردستان، سەركەوتوانە بەڕێوەچوو.بە پێی…