عەبدوڵڵا ئازەربار؛ هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بێ پێوەندی نییە بە دەست بەکار بوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور.
وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئازەربار سەبارەت بە بۆردومانی مقەڕی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لە سنوورەکانی…
راگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان! ناوەند و رێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ! تێکۆشەرانی دێرین، دۆستان…
عەبدوڵڵا موهتەدی؛ سەرەتایی کۆتایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە بەفرانباری ٩٦ـەوە دەستی پێکردووە!
پێشکەشکار؛ لەم پێوەندەدا بانگهێشتی بەڕێز «عەبدوڵڵا موهتەدی» سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕمان کردووە.…
پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە
پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە و ھەروەھا پێشمەرگەکانی نەوەی نوێ کەم ئەندامانی سەنگەر و بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان کۆمەڵە! کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان! ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەتان لێ پیرۆز بێت. پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی، بێ گومان یەکیک لە فاکتەرە گرنگەکانی بەرگری لە کیانی نەتەوەیی گەلی کوردە و ھەر بۆیەش وشەی پێشمەرگە لە ھەناوی خەڵکی کوردستاندا ھەر دەم ھێمایەکی خۆشەویست و ئومێد بەخشە. لە ماوەی نزیک بە چل ساڵ خەباتی پێشمەرگانەی کۆمەڵە، پێشمەرگەی کۆمەڵە سیمبولی ڕاستگۆیی، فیداکاری و خۆنەویستی و قارەمانییەتی و سەرمەشقی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە. مێژووی چل ساڵەی خەباتی ئەو ھێزە سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە. لە ٣١ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٧ی ھەتاویدا ھاوڕێ "سەعید موعینی" ناسراو بە "خانە" شان بە شانی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە شەڕێکی نابەرابەردا لەگەڵ ھێزەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری بەعسی عێراق، گیانی ئازیزی بەخت کرد و بوو بە سەرقافڵەی کاروانی شەھیدانی کۆمەڵە. گیانبەختکردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە سەنگەری بەرگری لە پارچەیەکیتر لە کوردستان بوو بە ڕەمزێک بۆ ناساندن و پێناسەکردنی ئەرک و بەرپرسایەتی پێشمەرگەی کۆمەڵە. چەند مانگ پاش ئەم ڕووداوە و دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران و ئاشکرابوونی چالاکییە نھێنییەکانی کۆمەڵە و پێکھاتنی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ٣١ی جۆزەردان وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە ناودێر کرا و لەو کاتەوە جەماوەر و کۆمەڵانی خەڵک لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان، بە سۆز و ھەستێکی تایبەتەوە ڕێز لەم رۆژە دەگرن. پێشمەرگەی کۆمەڵە لەماوەی ٤٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی خۆیدا، تووانیویەتی ببێت بە جێگەی هیوای خەڵکی بندەست و ھەژاری کوردستان و بەردەوام بە خولقاندنی حەماسە و قارەمانییەتی، باسی نێو ماڵان و وێردی سەر زاران بووە. چاوپاکی و چاونەترسی، چاوتێری و چاوتێژی لە پاڵ پاراستنی سنوورەکانی ئەخلاق و مافە ئینسانییەکان تەنیا بەشێک لەو نۆرمانەیە کە پێشمەرگەی کۆمەڵە وەکوو پرەنسیپێک ڕەچاوی دەکات. فێرگەی پێشمەرگایەتی، لە ٤ دەیە مێژووی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا، ھاوکات لەگەڵ پەروەردەی سیاسی، ڕاھێنان و فێرکاری نیزامیشی بەرەوپێش بردووە و فێرخوازان و قوتابیانی ئەم بزووتنەوەی بە ھەر دوو چەک تەیار کردووە. ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە کە ھەڵگری سەدان و ھەزاران بیرەوەری و ئەزموونی پرشنگدارە، وەکوو باسکی بەھێزی گەلێکی چەوساوە بووە کە خەونی داگیرکەران و بەکرێگیراوانی ڕژیمی تێکداوە و لە پێناو ڕووخاندنی قەڵای زۆرداریدا خەباتی کردووە. پێشمەرگەی کۆمەڵە، ھەر کاتێک و لە ھەر جێگایەک کە پێویست بووبێت، بۆ پاراستنی مافی ڕەوای خەڵک و بزووتنەوەی ڕەوای کوردستان گیانبازی کردووە، چاونەترسی و لەخۆبردوویی کردووەتە کردار و ئاکاریی وەک دوو فاکتەری بنەڕەتی لە ناسنامە و پێناسەی خۆی بۆ گەییشتن بەئامانجەکانی، گونجاندوویەتی. پێشمەرگەی کۆمەڵە ھاوکات وەک ئاڵاھەڵگرانی تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادییە سیاسییەکان، یەکسانیخوازانی مافی ژن و پیاو، پارێزگاری کردن لە مافی کرێکاران و چینی ھەژاری کوردستان، پشتیوان و رێکخەری خەباتی جەماوەری و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی بەڕێوە بردووە. پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ھەموو سەنگەرەکانی خەباتدا، شاخ، شار، زیندان و ھتد دەوری چالاک و کاریگەریان نواندووە. پێشمەرگەی ژن، ئەو دیاردە جوان و بە نرخەیە کە کۆمەڵە وەک دیاردەیەکی نوێ و لە پێناو یەکسانیخوازی و ڕزگاری نەوتەوەیی پێشکەشی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی کردووە. ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، ھێزێکی بەرحەق و کاریگەر بووە لە پانتای خەباتی کوردستانی ڕۆژھەڵات و جەماوەری خەڵکیش پاڵپشتێکی گەورە و ورەبەخشی ئەم ھێزە بوون و ھەن .…
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرێتری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ؛ دەستەبەرکردنی ئاشتی بۆ ئێران لە ڕێگەی گۆڕینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە تێپەڕ دەبێت!
شەوی یەکشەممە لە سەر دوو شەممە ٢٦ لە سەر ٢٧ی مانگی مەی،…
ڕاگەیەنراوی «ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران» بە بۆنەی بە تیرۆریست ناساندنی سپای پاسداران
دوای ئەوەی رۆژی دووشەممە ١٩ی خاکەلێوەی ١٣٩٨ی هەتاوی، دۆناڵد ترامپ سەرکۆماری ئەمریکا…
وتووێژێک لەگەڵ هاوڕێ «ئەبووبەکر مودەڕیسی» جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ سەبارەت بە «بەتێروریست ناساندنی سپای پاسداران لەلایەن ئەمریکاوە»
وتووێژی هاوڕێ ئەبووبەکر مودەریسی ئەندامی دەفتەری سیاسی و جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی…
پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە
خەڵکی خەباتگێڕی کوردستان! ١٠ی خاکەلێوە، رۆژی لە سێدارەدانی پێشەوا قازی محەمەد، سەرۆک…
بانگەوازی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە رووداوە سرووشتییەکانی چەند رۆژی رابردوو لە ئێران
جەماوەری ئازارچەشتوو،خەڵکی لێقەوماو و زیانلێکەتووی ناوچە جیاجیاکانی ئێران و کوردستان،هەڵسووڕاوان و چالاکانی…
بە نیشانەی هاودەردی لە گەڵ سێڵاولێدراوانی ئێران و کوردستان کۆتایی بە ڕێوڕەسمەکانی نەورۆزی دەهێنین
هاونیشتمانانی خۆشەویست! خەڵکی مافخوازی کوردستان! ئێوە بۆ جارێکی دیکە و لە نەورۆزێکی…