پەیامی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بە بۆنەی ٩ی خەرمانان
كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان ئازادیخوازان، روناكبیران بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاری…
وتاری هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە فێستیڤاڵی “خۆڕاگری شکۆمەندییە” .
میوانە بەڕێزەکان کەسایەتی و حیزبە سیاسییەکان کوردانی هەر چوارپارچەی کوردستان، بەخێربێن سەر چاوەکانم. ئێوارەتان باش. بەدوای بەخێر هاتنی گەرم و گوڕی هەموو لایەکتان پێم خۆشە سپاسێکی بەڕێوەبەران و رێکخەرانی ئەم بەرنامەش بکەم و هیوادارم لە ساڵانی داهاتوو گەرم و گوڕتر بیگرین و لە ساڵانی داهاتوو لەسەر خاکی کوردستان ڕۆژهەڵات بیگرین. پێم خۆشە لەم دەرفەتەدا سڵاوێکی دووبارە بنێرمەوە بۆ هەموو گیان بەختکردووان و ئیعدام کراوانی ڕۆژانی یەکەمی داگیرکاری کۆماری ئیسلامی لە کوردستان کە بە دوای ٢٨ی گەلاوێژ دا هات، ڕێزیان لێ دەگیرێ و گومانم نییە رۆژێک دێ پەیکەریان لێ دروست دەکرێ. سپاسێکی زۆریش دەکەم بۆ ئەو هونهرمەندانەی کە بە دەنگی خۆش و پەنجەی رەنگینیان شەپۆلی زەوقی میللی کوردی یان بردە نێو هەست و هەناسەمانەوە و هاوپشتی خۆشیان لەگەڵ کوردستانی رۆژهەڵات نیشان دا. بەڕێزان ٣٨ساڵ لەوە پێش لە وەها رۆژێک دا ئایەتوڵڵا خومەینی فەرمانی هێرشی هەمەلایەنەی بۆ کوردستان دەرکرد، ئەو هێرشە ناڕەوا و بێ پاساوە نوختەی وەرچەرخانێکی گەورەی لە مێژووی گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات پێک هێنا و قۆناغێکی بە تەواوی نوێی کردەوە. بەڵام لەوە گەورە تر و لەوە مێژوویی تر، بڕیاری وەستانەوە و بەرەنگار بوونەوە لەهەمبەر لێشاوی هێرشی گەورەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر کوردستان بوو کە لە ئێوارەی هەمان رۆژی فەرمانی هێرش لە لایەن شۆڕشگێڕانی ئەو سەردەمەوە دەرکرا. ئەو بڕیارە رەنگ دانەوەی ئاوات و ویستی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بۆ ئازادی و ئازاد ژیان بوو. هەر بۆیەش "٢٨ی گەڵاوێژ" رۆژی تاوانکاری دڵتەزێن بە دژی گەلی کورد، رۆژی ئیعدامی بە کۆمەڵ، رۆژی تیرەباران کردنی بێ دادگایی، رۆژێکە کە داسی مەرگی کۆماری ئیسلامی سەری بەرزی کوڕان و کچانی کوردەواری بڕییەوە، بەڵام لە هەمانا کات دا رۆژی بەرنگاری نەتەوەیی خەڵکی کوردستانیشە. رۆژێکە کە ٣٥ساڵ پێش ئەوەی داعشی سونی هێرشی تێتروریستی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەم دیو بخاتە گەڕ، داعشی شێعە هێرشی دڕندانەی خۆی بۆ سەر کوردستانی ئەو دیو دەست پێکرد. هەر وەکوو چۆن کوردی ئەم دیو بە خەباتی بێ وێنە و قارەمانانەی خۆیان بوون بە نموونەی بەرنگاری لە عێراق و جێی ستایشی هەموو جیهان و لە هەموو ناوچەکە، کوردی ئەو دیویش لە ئێرانێک دا کە خەریک بوو دەکەوتە ژێر چنگی دیکتاتۆرێکی دینی بێ بەزەیی، بوون بە نموونە و سمبولی مقاومەت و بەرخۆدان. بە بێ ئەو خەباتە هەمە لایەنە سیاسی، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری و پێشمەرگانەیە، کوردی ئێران هەرگیز نەیان دەتوانی بزووتنەوەکەیان بۆ ماوەی ٣٨ساڵ لە دژوارترین بار و دۆخ دا زیندوو راگرن، کوانووی خەبات بە گەرم و گوڕی بهێڵنەوە و دەسەڵاتی تۆتالیتەری کۆماری ئیسلامی بە دوای چوار دەهە داپڵۆسین و داگیرکاری لە کوردستان ئێستاش هەموو رۆژێک چاوەڕوانی تەقینەوەی گوڕکانی کوردستانی رۆژهەڵات بێ. هەر بۆیەش هەر تاکێک و هەموو بنەماڵەیەکی کوردی رۆژهەڵات لەسەریەتی قەدری ئەو وەستانەوە و بەرهنگاریە بزانن و فێری زارۆک و نەوەی نوێی بکەن. جیاوازی ئەم دیو و ئەو دیو لە خەباتەکەیان دا لەم دوو قۆناغە دا لەوە دا بوو کە ئهو داعشانهی هاتنە سەر ئێمە، گرووپێکی تێروریستی ئاماڵ چەتە نەبوون، بەڵکوو جێگرەوەی دەوڵەتێکی بەهێزی وەک ئێران بوون کە وەک داعشەکانی ئێرە لەترسی فڕۆکەی ئەمریکا ڕایان نەدەکرد، بەڵکوو بە فڕۆکەی دروست کراوی ئەمریکا شار و گوندی ئێمەیان دەکێڵا. نە جیهان بە فراوانی لە سەرمان هاتە دەنگ نە لەشکرێک پشتی گرتین، نە ئامرازی نوێ ڕاگەیاندن هەبوو کە سکاڵای خۆمانی پێ بکەین، نە تەنانەت تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە ئارادا بوون کە دەنگ مان بە دنیا بگەیەنن، بەڵام لە خۆبەخشی و لە گیانی شۆڕشگێڕانە هیچ مان کەم نەهێنا. ئێستایش دەزانین کە ئەوان دەتوانن دەست درێژی بکەنە سەر کوردستانی رۆژهەڵات و دەستی تێروریستی لە ئێمەمانان بوەشێنن، بەڵام ئەوانن کە دەبێ لە کوردی رۆژهەڵات بترسن، ئەوانن کە لە گەمارۆی دە میلیۆن کوردی رۆژهەڵات دا شەو و رۆژ دەبەنە سەر. با دۆست و دوژمن بزانێ، "هەموو کۆرپەیەکی بەر مەمکانی ئەمرۆی کوردەواری پێشمەرگەیەکی سبەی رۆژی کوردستانە"، درەنگ یا زوو ئەوانن کە دەبێ لەحاست پرسی رەوای کورد سەر دانەوێنن. بەڕێزان ئەم رۆیش کە لە جیهانێکی جیاواز دا دەژین و کە تیایدا دەنگی ئازادی و دادخوازی وەکوو جاران کپ ناکرێ، ئەمرۆش کە دیکتاتۆرەکان و رژیمە داپڵۆسێنەرەکان لە هەموو جیهان خەریکە جێگایان پێلەق دەبێ، ئەمرۆش کە کورد لە هەموو ناوچەكه دەسکەوتی گەورەی بەدەست هێناوە، ئەمڕۆ کە بە تایبەتی بە ئاواتین کە لە داهاتوویەکی نزیک دا سەربەخۆیی کوردستانی باشوور لاپەڕەیەکی گەش و نوێ لە مێژووی هەموو گەلی کورد دا بکاتەوە، بەڵێ لەوەها سەردەمێک دا ئێمەی کوردی رۆژهەڵات لە هەموو شتێک زیاتر پێویستی مان بە بووژانەوەی جووڵانەوەی رۆژهەڵاتە، مەرجی سەرەکی ئەمەش بوونی یەکگرتوویی نێوخۆیی مانە. دەتوانین بە یەکگرتوویی هەموو هەڕەشەکان بەرپەرچ بدەینەوە و هەموو هەلەکان بقۆزینەوە، تەنیا لەو یەکگرتووییەش دایە کە دەتوانین سرنجی کۆمەڵگەی نێونەتەوەیی بۆ لای کوردستانی رۆژهەڵات و خەباتەکەی و داخوازیەکەی رابکێشین.
دیمانەی هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ لەگەڵ بەرنامەی “ئەلمەشهەد” لە زنجیرە بەرنامەکانی بی بی سی عەرەبی
عەبدوڵڵا موهتەدی؛ داگیرکەرانی کوردستانناتوانن ڕزگاریان بێت لە ئیرادەی کۆمەڵگاکەمان له هێزەکانی پێشمەرگە و له چالاکییە دیپلۆماسییەکانمان! جیزال خوری؛ شەو باش بەخێربێن بۆ ئەڵقەیەکی نوێی بەرنامەی (المشهد) لە کەناڵی بی بی سی عەربی. گفتوگۆی ئەم شەومان دیمانهیهكی نوێیە لە بەرئەوەی سهبارهت به کوردستانە و ناوچە کوردییەکان لە ئێران میوانەکەمان بەڕێز "عەبدوڵڵا موهتەدی" یە سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمەڵەی كوردستانی ئێران بەرهەڵستکاری ڕژیمی ئێستا لە ئێران بهڕێز موهتەدی لە شەستەکاندا لە ناو پۆلی خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تاران چالاك بووە و لە لایەن دەسەڵاتی ''شا'' سئ جار دەستگیر کراوە حیزبەکەی بەشداری کردووە لە شۆڕشی دژ بە ڕژیمی پاشایهتی دواتر لە بەرامبەر خومەینی و کۆماری ئیسلامی و دووبارە دەست بەسەر کراوەتەوە بڕوانامەی لیسانسی لە زانکۆی تاران بەدەست هێناوە و تا ناوەراستی نەوەدەکان لە لەندەن بەردەوامی بە خوێندن دا، بەڵام بڕیاری دا کە خۆی بۆ سیاسەت و کێشەی کوردی ئیران تەرخان بکات ئەمڕۆ لە دەرەوەی ئێران دەژی و هاتوچۆ دەکات لە نێوان هەرێمی کوردستان و پایتەختە خۆرئاواییەکان و ئەوروپییەکان پشتگیری کوردانی ئێرانی کردووە بۆ شۆڕش دژ بە دەسەڵاتی پاشایهتی بەڵام دەست بەسەرداگرتنی ئیسلامی بەسەر سیاسەتدا ڕەتکردەوە هەردوو لایەنەکە لە شەقام ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە و لە سەر مێزی گفتوگۆ هیچ ڕێکەوتنێكیان بەدەست نەهێنا ساڵی 1980 سپای پاسداران هەستان بە هێرشێك بۆ سەر ناوچە کوردییەکان و سەرکردەکانیان دەستبەسەرکران. بی بی سی عەرەبی؛ کوردەکاندابەشدەبنلەنێوانسوریا،عێراق،ئێرانوتورکیالەدوایجەنگیجیهانییهكهمکوردەکانهەوڵیاندادەوڵەتیکوردیدروستبکەنساڵی١٩٤١ستالینودەوڵەتەهاوپەیمانهكانیئێرانساڵی١٩٤٦یەکییەتیسۆڤیەتپاڵپشتیکوردەکانیئێرانیکردبۆپێکهێنانیدەوڵەتیکوردیلەمەهابادئەمکۆمارەبۆماوەی١١مانگدرێژەیکێشالەدوایکشانەوەیسوپایسۆڤیەتشاکۆماریمەهابادیڕووخاندکوردەکانهێشتادیارترینبەرهەڵستکاریڕژێمنلەئێران لە کاتی بەڕێوەچوونی ڕاپرسیە(ڕێفراندۆم) بەناوبانگەکە دەربارەی دامەزراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران کوردەکان تاکە بەش بوون لە کۆمەڵگای ئێرانی کە بایکۆتی ڕاپرسییەکەیان کرد و بەشدارییان نەکرد و حیزبەکەی ئێمە یەکەم حیزب بوو کە هەستا بهو بایكۆته دواتر حیزبەکانی تریش دوای کەوتن هەروەك چۆن ڕێبهرێكی بهناوبانگی مهعنهویمان هەبوو بهناوی (شێخ عزهدین حوسهینی) و بایکۆتی هەڵبژاردنی ڕژیمی ئیسلامی کرد لە ئێران كهواته کوردەکان هەر لە سەرەتاوە گومانیان هەبوو دەربارەی ئەم ڕژیمە تازەیە هەرچەندە کوردەکان بەشداری شۆڕشەکەیان کرد. هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی؛ بەڵی دژ بە شا. بەڵێ، چونکە ئارەزووی ژیانێكی باشتریان دەکرد و دەیانویست مافهكانیان بەدەست بهێنن هەروەها ئازادییە سیاسییەکان و مافی كورد مسۆگهر بكهن، بەڵام ئارەزووی ڕژیمێکی سیاسی تازەیان نەدەكرد کە زۆردارتر و ستەمکارتر بێت لە ڕژیمی پێشوو هەر لە سەرەتاوە گومانیان هەبوو بۆیە بەشداری ڕاپرسییەکەیان نەکرد. جیزال خوری-كه واته لە ئابی (ئاگۆست) ١٩٧٩؟…
سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی كوردستانی ئێران بەڕێوەچوو
پێشنیوەرۆی چوارشەممە ٢٣ی گەلاوێژی 1398ی هەتاوی ١٤/٨/٢٠١٩، سیانزەمین كۆبوونەوەی ناوەندی هاوكاریی حیزبەكانی…
ڕاگهیاندنی ناوهندی هاوكاریی حیزبهكانی كوردستانی ئێران سهبارهت به دهنگۆی وتووێژ لهگهڵ كۆماری ئیسلامی ئێران
بۆ ئاگاداری بیروڕای گشتیی و كۆمهڵانی خهلكی كوردستان رایدهگهیهنین: ١- حیزبهكانی پێكهێنهری…
عەبدوڵڵا ئازەربار؛ هێرش بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بێ پێوەندی نییە بە دەست بەکار بوونی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستانی باشوور.
وتووێژ لەگەڵ عەبدوڵڵا ئازەربار سەبارەت بە بۆردومانی مقەڕی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان لە سنوورەکانی…
راگەیاندنی ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران سەبارەت بە تۆپبارانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە
خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان! ناوەند و رێکخراوەکانی پارێزەری مافەکانی مرۆڤ! تێکۆشەرانی دێرین، دۆستان…
عەبدوڵڵا موهتەدی؛ سەرەتایی کۆتایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە لە بەفرانباری ٩٦ـەوە دەستی پێکردووە!
پێشکەشکار؛ لەم پێوەندەدا بانگهێشتی بەڕێز «عەبدوڵڵا موهتەدی» سکرتێری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕمان کردووە.…
پەیامی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەوە
پێشمەرگە دێرینەکانی کۆمەڵە و ھەروەھا پێشمەرگەکانی نەوەی نوێ کەم ئەندامانی سەنگەر و بنەماڵەی سەربەرزی گیانبەختکردووان کۆمەڵە! کۆمەڵانی خەڵکی تێکۆشەری کوردستان! ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵەتان لێ پیرۆز بێت. پێشمەرگە و پێشمەرگایەتی، بێ گومان یەکیک لە فاکتەرە گرنگەکانی بەرگری لە کیانی نەتەوەیی گەلی کوردە و ھەر بۆیەش وشەی پێشمەرگە لە ھەناوی خەڵکی کوردستاندا ھەر دەم ھێمایەکی خۆشەویست و ئومێد بەخشە. لە ماوەی نزیک بە چل ساڵ خەباتی پێشمەرگانەی کۆمەڵە، پێشمەرگەی کۆمەڵە سیمبولی ڕاستگۆیی، فیداکاری و خۆنەویستی و قارەمانییەتی و سەرمەشقی شۆڕشگێڕانی کوردستان بووە. مێژووی چل ساڵەی خەباتی ئەو ھێزە سەلمێنەری ئەم ڕاستییەیە. لە ٣١ی جۆزەردانی ساڵی ١٣٥٧ی ھەتاویدا ھاوڕێ "سەعید موعینی" ناسراو بە "خانە" شان بە شانی پێشمەرگەکانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان، لە شەڕێکی نابەرابەردا لەگەڵ ھێزەکانی ڕژیمی دیکتاتۆری بەعسی عێراق، گیانی ئازیزی بەخت کرد و بوو بە سەرقافڵەی کاروانی شەھیدانی کۆمەڵە. گیانبەختکردنی پێشمەرگەیەکی کۆمەڵە لە سەنگەری بەرگری لە پارچەیەکیتر لە کوردستان بوو بە ڕەمزێک بۆ ناساندن و پێناسەکردنی ئەرک و بەرپرسایەتی پێشمەرگەی کۆمەڵە. چەند مانگ پاش ئەم ڕووداوە و دوای ڕووخانی دەسەڵاتی پاشایەتی لە ئێران و ئاشکرابوونی چالاکییە نھێنییەکانی کۆمەڵە و پێکھاتنی ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە ٣١ی جۆزەردان وەکوو ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە ناودێر کرا و لەو کاتەوە جەماوەر و کۆمەڵانی خەڵک لە سەرجەم ناوچەکانی کوردستان، بە سۆز و ھەستێکی تایبەتەوە ڕێز لەم رۆژە دەگرن. پێشمەرگەی کۆمەڵە لەماوەی ٤٠ ساڵ خەبات و تێکۆشانی خۆیدا، تووانیویەتی ببێت بە جێگەی هیوای خەڵکی بندەست و ھەژاری کوردستان و بەردەوام بە خولقاندنی حەماسە و قارەمانییەتی، باسی نێو ماڵان و وێردی سەر زاران بووە. چاوپاکی و چاونەترسی، چاوتێری و چاوتێژی لە پاڵ پاراستنی سنوورەکانی ئەخلاق و مافە ئینسانییەکان تەنیا بەشێک لەو نۆرمانەیە کە پێشمەرگەی کۆمەڵە وەکوو پرەنسیپێک ڕەچاوی دەکات. فێرگەی پێشمەرگایەتی، لە ٤ دەیە مێژووی خەباتی ئاشکرای کۆمەڵەدا، ھاوکات لەگەڵ پەروەردەی سیاسی، ڕاھێنان و فێرکاری نیزامیشی بەرەوپێش بردووە و فێرخوازان و قوتابیانی ئەم بزووتنەوەی بە ھەر دوو چەک تەیار کردووە. ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە کە ھەڵگری سەدان و ھەزاران بیرەوەری و ئەزموونی پرشنگدارە، وەکوو باسکی بەھێزی گەلێکی چەوساوە بووە کە خەونی داگیرکەران و بەکرێگیراوانی ڕژیمی تێکداوە و لە پێناو ڕووخاندنی قەڵای زۆرداریدا خەباتی کردووە. پێشمەرگەی کۆمەڵە، ھەر کاتێک و لە ھەر جێگایەک کە پێویست بووبێت، بۆ پاراستنی مافی ڕەوای خەڵک و بزووتنەوەی ڕەوای کوردستان گیانبازی کردووە، چاونەترسی و لەخۆبردوویی کردووەتە کردار و ئاکاریی وەک دوو فاکتەری بنەڕەتی لە ناسنامە و پێناسەی خۆی بۆ گەییشتن بەئامانجەکانی، گونجاندوویەتی. پێشمەرگەی کۆمەڵە ھاوکات وەک ئاڵاھەڵگرانی تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئازادییە سیاسییەکان، یەکسانیخوازانی مافی ژن و پیاو، پارێزگاری کردن لە مافی کرێکاران و چینی ھەژاری کوردستان، پشتیوان و رێکخەری خەباتی جەماوەری و بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان، ئەرکی شۆڕشگێڕانەی خۆی بەڕێوە بردووە. پێشمەرگەکانی کۆمەڵە لە ھەموو سەنگەرەکانی خەباتدا، شاخ، شار، زیندان و ھتد دەوری چالاک و کاریگەریان نواندووە. پێشمەرگەی ژن، ئەو دیاردە جوان و بە نرخەیە کە کۆمەڵە وەک دیاردەیەکی نوێ و لە پێناو یەکسانیخوازی و ڕزگاری نەوتەوەیی پێشکەشی بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی کوردستانی کردووە. ھێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە، ھێزێکی بەرحەق و کاریگەر بووە لە پانتای خەباتی کوردستانی ڕۆژھەڵات و جەماوەری خەڵکیش پاڵپشتێکی گەورە و ورەبەخشی ئەم ھێزە بوون و ھەن .…
هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرێتری گشتیی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ؛ دەستەبەرکردنی ئاشتی بۆ ئێران لە ڕێگەی گۆڕینی ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە تێپەڕ دەبێت!
شەوی یەکشەممە لە سەر دوو شەممە ٢٦ لە سەر ٢٧ی مانگی مەی،…