بەداخ و پەژارەیەکی زۆرەوە ئاگادار کراینەوە تێکۆشەری دێرین و فەرماندەی نیزامی پێشوی کۆمەڵە کاک حسێن مورادبەگی ناسراو بە حەمە سوور، ڕۆژی شەممە ٤ی مەی بە هۆی نەخۆشینەوە ماڵئاوایی لە ژیان کرد و هەموومانی خەمبار کرد.
کاک حەمە سوور یەکێک لە سیما ناسراو و تێکۆشەرەکانی کۆمەڵە بوو و لە قۆناخی خەباتی نەهێنی و ئاشکرای کۆمەڵە، ساڵیانێکی زۆر لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵە لە کوردستاندا تێکۆشا و لەم ڕێگایەدا سەرجەم زیندانی و ئەشکەنجە و سەختیەكانی سەربەرزانە تێپەراند. هەرچەند دواتر کاک حسێن لە کۆمەڵەدا نەما وڕێبازێکی سیاسی دیکەی گرتە بەر ، بەڵام بێگومان گەڵی کورد و تێکۆشەرانی کۆمەڵە خزمەتەکانی کاک حەمەسور لەبیر ناكەن و ڕێزی لێدەگرن و لەدەستدانی کاک حەمەسوور بە خەسارێکی گەورە بۆ بزوتنەوەی یەکسانیخوازانە دەبینن.
کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە پرسە و سەرەخۆشی خۆی ئاراستەی بنەماڵەی کاک حەمە سوور دەکات و بە تایبەتی سەرەخۆشی لە خۆشکەکانی: هاوڕێیان ڕوناک، توبا و سوعدا مورادبەگی دەکەین کە ساڵێانیک لە نێو ریزەکانی کۆمەڵەدا وەک پێشمەرگە و تێکۆشەر خەباتیان کرد و هەروەها سەرەخۆشی لە شیرین مورادبەگی کچی ئازیزی و خەڵکی تێکۆشەری بۆکان و کوردستان و هاوسەنگەرانی دەکەین.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
٥ی مەی ٢٠٢٤
١٦ی گوڵانی ١٤٠٣