هاونیشتمانانی به‌ڕێز! كۆمه‌ڵانی خۆڕاگری خه‌ڵكی كوردستان! ڕێكخراوه‌كانی داكۆكیكاری مافی مرۆڤ! له درێژه‌ی گرتن، ئه‌شكه‌نجه و ئێعدامی تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد ، ڕۆژی 16ی ڕه‌زبه‌ر، به تۆمه‌تی هاوكاری له گه‌ڵ یه‌كێك له هێزه‌کانی ئۆپۆزسیۆنی کوردی، حوكمی له سێداره‌درانی “هیدایه‌ت عهبدۆلاپوور” ،زیندانی سیاسی كوردی له زیندانی ناوه‌ندیی شاری ورمێ، له لایه‌ن لقی 47ی دیوانی باڵای وڵاته‌وه په‌سه‌ند كرا. ئه‌وه له كاتێكدایه كه دیوانی باڵای وڵات پێشتر حوكمی ئێعدامی “هیدایه‌ت عهبدۆلاپووری” ڕه‌ت كردبووه و به پارێزه‌ر و بنەماڵەکەی ڕاگه‌یاندبوو كه ناوبراو بێ تاوانه،بەڵام مخابن لە ژێر گوشاری وەزارەتی ئیتلاعات و دەزگا ئەمنیەتیەکانی رێژیمەوە،بۆ جاری دووەم،بڕیاری لە سێدارەدرانی دەرکرا.
هیدایت عه‌بدوڵاپوور، له ڕێكه‌وتی 26ی جۆزەردان ساڵی 1395ی هه‌تاوی ،وێڕای شه‌ش هاوڵاتی دیكه ی شاری شنۆ و دەورووبەر دەستگیر کرا. دوا به دوای شەپۆلی کەم وێنەی ناڕه‌زایه‌تیه‌كان و بێزاری خه‌ڵكی وه‌زاڵه‌هاتوو له ڕێژیم وهه‌روه‌ها به‌رین بوونه‌وه‌ی خه‌باتی گەلی كورد دژ به سیاسه‌تی هه‌ڵاواردن و پێشێلكردنی مافه‌كانیان، ڕێژیمی كۆماری ئیسلامی رەوتی زیندانی كردن و ئێعدامی چالاكان و ئازادیخوازانی رۆژهەڵاتی كوردستانی چڕتر كردۆته‌وه. تێكۆشه‌ران و زیندانیانی سیاسیی كورد وێڕای بێ به‌ش بوون له مافی به‌رگریکردن له خۆیان، له ژێر گوشار و ئه‌شكه‌نجه‌ی ده‌زگا ئه‌منییه‌تیه‌كانی ڕێژیم دا ناچار به دانپێدانانی زۆره ملێ ده‌كرێن و تاوانی ئه‌منییه‌تییان دەخرێتە پاڵ و حوكمی ئێعدام‌یان به سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێ.
ئێمه وه‌ك ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی كوردستانی ئێڕان،هاوکات ئەورۆ کە ۱٠ی ئۆکتۆبر وەک رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی دژ بە حوکمی سێدارەیە، وێڕای مه‌حكووم كردنی بڕیاری ناڕەوای ئێعدامی زیندانیی سیاسی كورد “هیدایه‌ت عهبدولاَپوور” و تێكۆشه‌رانی ئازادیخوازی كورد، داوا له كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كه‌ین كه دژ به سیاسه‌تی له سێداره‌دانی رۆڵەکانیان و سەرکوتی سیستماتیکی رێژیمی کۆماری ئیسلامی بوەستنەوە و ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی خۆیان هه‌ڵببڕن. له هه‌مانكاتدا داوا له ڕێكخراوه‌كانی داكۆكی كاری مافی مرۆڤ و كۆڕ و كۆمه‌ڵه مرڤدۆستهكان ده‌كه‌ین كه به‌رامبه‌ر بە تاوانەکان وسیاسەتی دژە مرۆیی ئەم رێژیمە بێده‌نگ نه‌بن و هەڵوێست بگرن.داواکاریشن بە هه‌ر ڕێگایه‌كی مومكین کەبۆیان دەکرێ، فشار بخه‌نه سه‌ر ڕێژیم به مه‌به‌ستی كۆتایی هێنان به ئێعدام و سه‌ركوتی ڕۆڵه‌کانی گەلی كورد.
ناوه‌ندی هاوكاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران
١٧ی رەزبەری ١٣٩٧ی هەتاوی
١٠ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ی زایینی