ته‌نگه‌ی هۆرمز ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین گرنگترین، به‌ڵام یه‌كێك له گرنگترین داڵانه نه‌وتییه‌كانی جیهانه كه نزیكه‌ی ٣٠% نه‌وتی جیهان و زۆرترین بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ئاسیا و له‌وانه چین، ترانزیت ده‌كرێت. به پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی وزه‌ی ئه‌مریكا كه ٢٥ی جولای ٢٠١٧ بڵاو كراوه‌ته‌وه باس له‌وه ده‌كات كه پاش به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌نارده‌كردنی نه‌وت له ١٧ میلیۆن بۆشكه بۆ ١٩ میلیۆن بۆشكه له ساڵی ٢٠١١دا له ڕێگه‌ی ئه‌م كۆلیدوورهوه ترانزیت ده‌كرێت به واتایه‌كی تر ٣ ئه‌ونده‌ی كاناڵی سووئز. دیاره گرنگی ته‌نگه‌ی هۆرمز ته‌نیا له شوێنی ڕاگواستنی نه‌وت نییه و قه‌ته‌ر ڕۆژانه ٣.٧ تریلیۆن فووتی موكه‌عه‌ب گازی مایع كه ده‌كاته ٣٠% كۆی بازرگانی گازی جیهان هه‌نارده ده‌كات.
له گه‌رمه‌ی ململانێ و ناكۆكییه‌كانی نێوان ئێران و ئه‌مریكا حه‌سه‌ن ڕووحانی سه‌رۆك كۆماری ئێران له سه‌ردانی بۆ ئۆستانی سێمنان له شاری شاهروود جارێكی تر هه‌ڕه‌شه‌ی به‌ستن و داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمزی كرد و وتی: ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانێت نه‌وته‌كه‌ی هه‌نارده بكات، ئه‌وا نه‌وتی هیچ وڵاتێكی تر هه‌نارده ناكرێت. ئه‌مه درێژه‌ی ئه‌و دروشمه‌یه كه ده‌ڵێت ته‌نگه‌ی هۆرمز بۆ هه‌مووان یان بۆ هیچ كه‌س.
به چاوپۆشی له ڕه‌هه‌نده یاساییه‌كانی پرسی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمز له لایه‌ن ئێرانه‌وه كه ئه‌مه بۆ خۆی باسێكی تایبه‌ته و به نۆبه‌ی خۆی زۆر گرنگه، چونكا ده‌ركه بۆ گفتوگۆی لایه‌نه كڕیاره ئۆرووپایی و پیشه‌سازییه‌كانی جیهان و ئه‌و وڵاتانه‌ی كه پێویسیتان به وزه و به تایبه‌تی نه‌وت و گاز هه‌یه بۆ پیشه‌سازی وڵاته‌كه‌یان و یان خود ژیانی ئاسایی وڵاته‌كانیان، كۆمه‌ڵێك پرسیاری تر دێته ئاراوه و له‌وانه ئه‌وی كه ئایا ئێران توانای داخستنی ئه‌و ته‌نگه‌یه‌ی هه‌یه؟ بۆ چ ماوه‌یه‌ك ده‌توانێت له‌و كاره به‌رده‌وام بێت؟ به‌ر له هه‌مووان كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی كڕیاڕ (نه‌وت و گاز) و پاشان وڵاتانی فرۆشیار چی ده‌بێت؟ به‌دیل بۆ دۆزینه‌وه‌ی كاناڵ و ڕێگه‌یه‌كی تر بۆ گواستنه‌وه‌ی وزه له پرۆژه‌دایه؟ ئه‌مریكا كه ده‌زانێت ئه‌وه (داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمز) له كاردانه‌وه به كاریگه‌ی ئابڵۆقه ئابوریی، سه‌ربازی و سیاسییه‌كانییه‌تی دژ به ئێران هه‌ڵوێستی چ ده‌بێت؟ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئێران نه‌توانی تهنگهكه دابخات، ئایا نائه‌من كردنی ئه‌و ته‌نگه‌یه كاردانه‌وه‌ی جیهانی به‌دواوه ده‌بێت؟ هه‌ڵوێستی وڵاتان له‌و باره‌یه‌وه چی ده‌بێت؟ و چه‌ندین پرسیاری ورد و درشتی تر….
له پێوه‌ند له‌گه‌ڵ پرسه یاساییه‌كه هه‌ر ئه‌ونده جێگه‌ی ئاماژه‌یه كه ته‌نگه‌ی هۆرمز و به پێی یاسای ئاوه ئازاده‌كانی جیهان له یاسا نێونه‌ته‌وه‌ییه‌كان، ئێران و یان هه‌ر وڵاتێكی تر ته‌نیا بۆیان هه‌یه پاش دیاریكردنی سنووری كه‌ناره‌كان له خوارترین ئاستی جه‌زر و مهد ته‌نیا ١٢ كیلۆمێتر به سنووری وڵاتی مه‌به‌ست ئه‌ژمار ده‌كرێت. به له به‌رچاوگرتنی ته‌نك بوونی ئاوی ته‌نگه‌ی هۆرمز له پانتای ٥٤ كیلۆمێتری تهنگهكه ته‌نیا ٩ كیلۆمێتری بۆ كه‌شتی وانی و تێپه‌ڕینی نه‌وت كه‌شه‌كان گونجاوه كه ئه‌مه ده‌توانێت ده‌رفه‌ت و كارتێكی ئێران بێت بۆ به‌كارهێنانی ئه‌و دروشم و قسانه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كۆمه‌ڵێك یاسای نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌رباره‌ی پارێزگاری كردن له هات و چۆی ئاوه ئازاده‌كان و هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك یاسایی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه هه‌یه كه مه‌ترسی گه‌وره‌ن بۆ سه‌ر ڕژیمی تاران.
ده‌رباره‌ی به‌دیل بۆ ته‌نگه‌ی هۆرمز نامومكین نییه و هه‌ر ئێستاش بوونی خه‌تی لوله‌ی نه‌وت له عه‌ڕه‌بستان و ڕاگواستنی بۆ ده‌روازی بابولمه‌نده‌ب له‌و به‌دیلانه‌یه، به‌ڵام پرسی پارێزگاریكردنی له ئاسایشی هات و چۆی بابولمه‌نده‌ب به‌و شه‌ڕ و ئاژاوانه‌ی وا له یه‌مه‌ن هه‌یه و بارستانی بۆرییه نه‌وته‌كانی عه‌ڕه‌بستان پێویستی به پارێزگاریكردن له ئاسایشی هات و چۆی ته‌نگه‌ی هۆرمز ئه‌ونده‌ی تر به‌رچاوتر ده‌بێت. به پێی به‌راوردی كڕیاران و فرۆشیارانی نه‌وتی جیهان له‌و ناوچه‌یه و توانا سه‌ربازییه‌كان ئێران ڕه‌نگه بتوانێت ته‌نیا كه‌متر له ٧ ڕۆژ تهنگهكه دابخات. به‌ڵام داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمز به واتای دروست كردنی گه‌وره‌ترین قه‌یرانی سه‌دی ٢١ دێت له دابین كردنی وزه كه ئه‌مه به هیچ شێوه‌یه‌ك نه له لایه‌ن كڕیاران كه زۆرتر وڵاتانی به‌هێز و پیشه‌سازی جیهان و نه له لایه‌ن فرۆشیارانی ناوچه‌یی نه‌وته‌وه قبووڵ كرا‌و نییه كه دراوسێی ئێرانن و له‌م ساڵانه‌ی ڕابردوودا به سه‌دان میلیارد دۆلار چه‌ك و تفاقی پێشكه‌وتووی سه‌ربازییان كڕیوه.
له لایه‌كی دیكه‌وه ئه‌مریكاش بۆ هاوسه‌نگ كردن و له كۆنترۆڵدا هێشتنه‌وه‌ی ئه‌منییه‌تی بورس و بازاڕی نه‌وت و به تایبه‌تی كه‌مایه‌تی و نرخی نه‌وت ناتوانێت له‌و باره‌یه‌وه بێ هه‌ڵوێست بێت. هه‌ر وا كه له هه‌واڵه‌كانیشدا هاتووه سكادڕانێكی ناوه ههواپهیماههڵگرهكانی ئه‌مریكا پاش وه‌ڕێ كه‌وتنی له مانگی ئۆكتۆبره‌وه به‌ره‌وه ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست وه‌ڕێ كه‌وتووه و له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌گاته كه‌نداوی فارس و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. دیاره هه‌روه‌ك ئاماژه‌ی پێ درا له مانگی ئۆكتۆبره‌وه ئه‌و ناوه جه‌نگییه‌ی ئه‌مریكا به‌ره‌و ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ڕێ كه‌وتووه و ڕه‌نگه ئه‌مه به مانای پێشبینی ئه‌مریكا بوو بێت له ئه‌گه‌ری دووپاتكردنه‌وه و ڕه‌نگه به كرده‌وه ده‌رهێنانی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمز له لایه‌نی كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه.
ڕاسته ئێران ڕه‌نگه توانی داخستنی كورتماوه‌ی ته‌نگه‌ی هۆرمزیشی بێت و نه‌ك جێ به‌جێ كردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شانه، به‌ڵكوو ته‌نیا ههڕهشهكهشی كاردانه‌وه‌ی وڵاتانی جیهانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه. ناكرێ سه‌ره‌ڕای هه‌موو پشتیوانییه‌كانی چین و ئۆرووپا له كۆماری ئێران، چین و ئۆرووپا شاهیدی وشك بوونی ئابوورییه‌كه‌یان بن و ئیزنی ئه‌وه به ئێران بده‌ن و لێره‌دایه كه هاوهه‌ڵوێستی جیهانی بۆ به‌گژداچوونه‌وه‌ی ئێران و دواجار گه‌ره‌نتی كردنی ئاسایشی هات و چۆ له‌و ته‌نگه‌یه بۆ داهاتوو دۆخ و ڕۆژانێكی سه‌خت بۆ كۆماری ئیسلامی به‌دیاری دێنێت.
داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمز به واتای دانی باشترین به‌ڵگه بۆ ڕاكێشانی ئێران بۆ ژێر یاسای ژماره حه‌وتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و هاوته‌ریب بوونی ڕای گشتی جیهانی بۆ هێرشی هه‌مه لایه‌نه‌ی ڕۆژئاوا و هاوپه‌یمانه ئۆرووپایی و ناوچه‌ییه‌كانی بۆ سه‌ر ئێران.
به پێی یاسای ژماره حه‌وتی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی ڕێكخراوی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كاردانه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی، پێشێل كردنی ئاشتی و زێده‌ڕۆیی و ته‌جاوز، داخستنی ته‌نگه‌ی هۆرمز به واتای ته‌جاوز و زێده‌ڕۆیی و تێكدان و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاشتی و ئاسایش دێت و سه‌ره‌تا به پێی مادده‌ی ٤١ گه‌مارۆیه كه هه‌ر ئێستا دژی ئێران به جۆرێك له جۆره‌كان پێڕه‌و ده‌كرێت و به پێی مادده‌ی ٤٢ له یاسای ژماره حه‌وت هه‌موو بژارده‌كان و له‌وانه به ڕوونی باس له بژارده‌ی هێرشی سه‌ربازی وه‌ك یه‌كێك له بژارده‌كان باس كراوه.
ئه‌گه‌ر ڕۆژێل له ڕۆژان له سه‌رده‌می شه‌ڕی ئێران و عێراق، كۆماری ئیسلامی هێرشی كرده سه‌ر نهوتكهش و ئێسكله نه‌وتییه‌كانی كۆێت و دواجار ته‌سلیم بوونی ئێرانی لێكهوتهوه، به‌ڵام نائه‌من كردنی تهنگهكه و چ بگات به جێ به‌جێ كردنی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه به له به‌رچاوگرتنی دوو سه‌رده‌می ئێستای ناوزڕاوی ئێران له جیهاندا و سه‌رده‌می شه‌ڕی له‌گه‌ڵ عێڕاق كه ڕه‌نگه ناوه‌رۆكی ڕژیمی تاران بۆ هه‌مووان ڕوون نه‌بووبێت، ته‌سلیم بوونی ئه‌مجاره‌ی ئێران ڕه‌نگه سه‌ری له سه‌ر دابنێت.
بۆیه هێنانهگۆڕێ و دووپاتكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه به‌ده‌ر له كارایی و ڕه‌هه‌ندی به‌كاربه‌ریی ناوخۆیی كۆماری ئیسلامی بۆ خۆفش كردنه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و میله‌ته‌كه‌ی خۆی، ئه‌گه‌ر بچێت بواری جێ به‌جێ كردنه‌وه ڕه‌نگه ئه‌و هه‌ڵه ستراتیژییه بێت كه هه‌موو دیكتاتۆره‌كان له سه‌ره‌مه‌رگی خۆیاندا ده‌یكه‌ن.