بەڕێوەچوونی سیمینارێک بۆ بەرز ڕاگرتنی ٢٨ی گەلاوێژ ڕۆژی بەرگری نەتەوەیی خەڵکی کوردستان
ڕۆژی ٢٨ی گەلاوێژی ١٣٩٩ی هەتاوی بە بەشداری هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سیمینارێکی تایبەت بە بەزر زاگرتنی ٢٨ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی فەرمانی هێرشی بۆ کوردستان لە ساڵی ١٣٥٨ی هەتاوی و بڕیاری مقاومەت و بەرەنگاری گەلی کورد لە بەرامبەر ئەو هێرش و داگیرکارییە لە لایەن ناوەندی پەروەردەی کۆمەڵەوە بەڕێوە چوو.
سمینارەکە بە سروودی بانگەواز و خولەکێک بە بێ دەنگی وەستان بۆ ڕێز لێنان لە یاد و بیرەوەری گیانبەخت کردووانی کۆمەڵە و سەرجەم شەهیدانی ڕێگاری ڕزگاری و بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی گەلی کورد دەستی پێکرد.
پاشان هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی لە ڕێگەی سکایپەوە باسەکەی پێشکەش کرد.
تەوەرەی باسەکان هاوڕێ عەبدوڵڵا بریتی بوون لە؛ ڕۆڵی کۆمەڵە لە ڕێکخستنی مقاومەت و بەرەنگاری خەڵکی کوردستان لە بەرامبەر هێرشی کۆماری ئیسلامی و ٢. خستنەڕووی ڕەهەند و تایبەتمەندییەکانی هەیئەتی نوێنەرایەتی کورد کە پاش مقاومەتی ٣ مانگە بۆ وت و وێژ لەگەڵ کۆماری ئیسلامی دەستنیشان کران و ڕۆڵی کۆمەڵە لەو هەیئەت و لە پرۆسەی وت و وێژەکەدا.
هاوڕێ عەبدوڵڵا پاش پێشکەش کردنی سیمینارەکە، وڵامی پرسیار و تێبینی هاوڕێیانی بەشدار لە سیمینارەکەی دایەوە.