ئەمڕۆ ١٠ی دێسامبر رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتی ئاشتی نۆبێل لە شاری ئۆسڵۆ پایتەختی وڵاتی نۆرێژ بەرێوەچوو.هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتی کۆمەڵە،…
خەڵکی خۆڕاگری کوردستان! چین و توێژەکانی مافخوراو، بەشمەینەت و چەوساوە! هاوڕێیان و پاڵپشتەکانی کۆمەڵە! ٤٠ ساڵ لەمەوپێش و لە ئاوەها وەرزێکدا، شەقامەکان خرۆشابوون و ئاپۆرەی جەماوەر و خەڵکانی ناڕازیی، لە ئەنجامی ڕاپەڕینێکی بەریندا کۆتای‌یان بە دەسەڵاتی ٢٥٠٠ ساڵەی پاشایەتی هێنا. هەر لەو سەردەمەدا بوو کە بە بۆنەی هەلومەرجی نوێ و بە هۆی گیانبەختکردنی هاوڕێی ڕێنوێن و ڕێکخەر "کاک حەمەحسێن کەریمی"، ژیلەمۆی ٩ ساڵ نووستووی ڕێکخراوەیەک کڵپەی کرد و ڕووناکی و تینی ئاگرەکەی هەموو کوردستانی گرتەوە. ڕێکخراوەیەک کە لەسەر دەستی لاوانی خۆنەویست، پێشەنگ، پێشکەوتنخواز و خوێندکاری کورد دامەزرابوو. ٤٩ ساڵ لەوە پێش، لە نێو دڵی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە گیرۆدەی زۆر بیری دوواکەوتوانه بوو، ڕێبازێکی سنوورشکێن و پێشکەوتنخواز سەری هەڵێنا کە بوارەکانی خەبات بۆ ڕزگاری نەتەوایەتی، دادپەروەری چینایەتی، عەداڵەتی کۆمەڵایەتی، یەکسانیخوازی ڕەگەزی و هەروەها بەرابەربوون لە پێناسە و مافەکانی مرۆڤی ئاوێتەی یەک کرد و کردییە پردێک بۆ گەیشتن بە ئامانج و بە داکۆکی شێلگیرانە لە سەر ئەو ڕێچکە و باوڕە، کە هەنووکەش ژووانگەی هەموو ئەوانەیه که هەست بە بندەستەیی، چەوسانەوە و هەڵاواردن دەکەن. نزیکەی نیو سەدە خەبات و تێکۆشانی بێ‌وچان لە دژی کۆنەپەرەستی، پاوانخوازی و چەوسێنەری و هەروەها ٤ دەیە ڕووبەڕووبوون و بەرەنگاربوونەوەی کۆماری ئیسلامی لە سەنگەری پێشەوەدا، بەرپرسایەتی و ئەرکێکە کە کۆمەڵە بە درێژایی ئەم ساڵانە و بە پانتایی هه‌موو کوردستان لە ئەستۆی گرتووە. ئه‌وه مێژووی ٤ دەیە ڕاوەستانی بێوچانه! ڕاوه‌ستانی بێ‌وچان لەهەمبەر ئایدۆلۆژیا، كو‌لتور و سه‌ركووتی ڕژیمێک کە ڕۆژ لەدوای ڕۆژ ناوەڕۆک و ڕەواڵەتی دڕندانەی ڕوونتر دەردەکەوێت. ڕژیمێک کە بۆتە تابلۆی زیندەبەچاڵکردنی مرۆڤایەتی، هێمایەک لە دواکەوتوویی و قەڵاچۆکردن و ئەشکەنجە و ئازار و مەرگ، کانگایەک بۆ تۆقاندن و هەڵقوڵانی تێرۆر و توندوتیژی و سەرچاوەیەکی ئاژاوەگێڕ کە ناوچەیه‌کی ئاگر داوە و ڕاستەوخۆ و ناڕاستەخۆ بەرپرس و هۆکاری کوژرانی سەدان هەزار کەس و ئاوارەبوونی میلیۆنانی دیکەیە. هاوڕێیان و هاوسەنگەران! بە درێژایی ئەم چوار دەیە، هزر و هێزی سیاسی کۆمەڵە، پێ‌داگر بووە لەسەر ماف و خواستەکانی گەلی کورد و بەردەوام بووە لە تێکۆشان بۆ هەڵبژاردن و بەرەوپێشبردنی سیاسەتی گونجاو و دۆزینەوەی ڕێکاری مومکین و بەدواداچوون بۆ چارەسەری کێشەکان. تێکۆشانی کۆمەڵه هەموو ڕەهەندەکانی خەباتی هەر لە هەوڵدان بۆ کۆکردنەوەی ئۆپۆزیسیۆنی پرژوبڵاوی ئێرانی و چەسپاندنی یەکگرتوویی، هه‌تا یەکخستن و پاراستنی یەکڕیزی لە نێو ماڵی کورد لە کوردستان. پاراستن و پەرەپێدانی هێزی پێشمەرگه و کار و چالاکی پێشمەرگانه، ڕێکخستنی کوردی ڕۆژهەڵات له دەرەوەی وڵات، کار کردن و گەشەپێدانی دیپلۆماسی و گەیاندنی دەنگی کپ کراوی گەلی کورد و سیاسەتەکانی کۆماری ئیسلامی و ناساندنی بە هەموو جیهانی لەخۆ گرتووە. ڕەنگبێت لە هەموو ئەمانه گرینگتر کار و چالاکی رێکخستنه نهێنیەکان بێت کە هەر ئێستا و لە کاتی خوێندنەوەی ئەم پەیامەدا، بەو پەڕی چاونەترسییەوە، ئازارەکانی خەڵکیان لە کۆڵ ناوە و ئەرکی ڕێکخستن و وشیارکردنەوەیان بەڕێوەدەبەن. هاوڕێیان، کارنامەی ئێمە، مێژوو، گوتار، هەڵوێست و کردەوەمانە!…
میوانه به‌ڕێزه‌كان ئاماده‌بووانی خۆشه‌ویست به‌ڕێزان، كومیته‌ی ئاماده‌كاری كۆنفرانسی نه‌ته‌وه‌یی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به ناوی خۆم و كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆرشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێرانه‌وه، پیرۆزبایی گرتنی ئه‌م كۆنفرانسه‌تان لێده‌كه‌م و هیواخوازم له كاره‌كانتاندا سه‌ركه‌وتوو بن و ئامانجه‌كانی ئه‌و كۆنفرانسه وه‌دی بێنن. به‌ڕێزان! ئه‌گه‌ر سه‌ده‌ی بیسته‌م مێژوو و ڕێڕه‌وی مرۆڤایه‌تی كه‌وته ژێر كاریگه‌ری و موتڵه‌قگه‌رایی ئییۆلۆژیه‌وه و سه‌رجه‌می باروودۆخی سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری مرۆڤ له چوارچێوه‌ی ئیدیۆلۆژیه جیاوازه‌كاندا پێناسه ده‌كرا، سه‌ده‌ی ٢١ به پرسی شوناس و هوویه‌ت ده‌ستی پێكرد. ته‌نانه‌ت له بەرامبەرر گلۆبالیزم و به جیهانی بوونی لیبرالیزمیشدا گه‌ڕانه‌وه بۆ خۆ و چه‌مكی نیسبیه‌تی كلتووری سه‌ریهه‌ڵدا، هه‌نووكه ئه‌وه‌ی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ده‌یبینین وه‌ك ساموئل هانتینگتۆنی بیرمه‌ندی ئه‌مریكایی له كتێبی شه‌ری شارستانیه‌ته‌كاندا باسی ده‌كا گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ ئالا و كه‌ره‌سته‌كانی شوناسی كولتووری، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كولتوور گرینگه و هۆویه‌تی فه‌رهه‌نگی ئه‌و شته‌یه كه بۆ زۆرترینی خه‌ڵك گرینگی هه‌یه. خه‌ڵك له دوای دۆزینه‌وه‌ی شوناسی نوێ به‌ڵام زیاتر كۆن دان كه له ژێر ئالای نوێ به‌ڵام زیاتر كۆندا ڕێپێوان بكه‌ن بۆ چوونه شه‌ری دوژمنانی نوێ به‌ڵام زیاتر كۆن. ئه‌مه له ڕوانگه‌ی هانتینگتۆنه‌وه ڕاستیگه‌لێكی تاڵن كه ڕیشه‌یان له ڕاستیه كۆنه‌كاندایه و ناتوانن له لایه‌ن سیاسه‌تمه‌داران و بیرمه‌ندانه‌وه نادیده بگیرێن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵك كه به‌دوای شوناسی كلتووری و سازدانه‌وه‌ی قه‌ومیه‌تدان بوونی دووژمن پێویستیه. ئه‌مه‌یه دۆخی هه‌نووكه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست، به‌شێكی زۆر وڵاتان نووقمی ئیفرات گه‌رایی ئایینی و قه‌ومین، شه‌ری خه‌نده‌قه‌كان له زۆر شوێن له ئارادایه، ناسیۆنالیزمی توركی ئاوێته‌ی ئیسلام گه‌رایی كراوه و بێ په‌روا هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌موو ئه‌و خه‌ڵك و به‌هایانه‌ی له‌خۆی ناچن، كۆمه‌ڵگا و وڵاتانی عه‌ره‌بی به دوای به‌هاری عه‌ره‌بدا وه‌یلانی دۆزینه‌وه‌ی ڕێچكه‌یه‌ك بۆ ده‌ربازبوونن له قه‌یرانه ناوخۆییه‌كانن، به گشتی ساڵیانێكه جیهانی عه‌ره‌ب له ململانێی سوونه‌ت و مۆدێڕنیته‌دا تل ده‌دا. ئێرانی كۆماری ئیسلامیش كه حه‌وزه‌ی كار و چالاكی خۆمانه، ڕه‌ش و سپی و عه‌ره‌ب و عه‌جه‌م و جووله‌كه و هه‌موو كه‌سی له‌و ناوچه‌یه كردۆته ئامانج. خاڵی هاوبه‌شی هه‌رسێ نه‌ته‌وه‌كه ڕه‌نگه له‌و قسه‌یه‌ی "مایكێل دیبدینی” بریتانیاییدا خۆی بدۆزێته‌وه كه له كتێبی "زه‌لكاوی مردوو”دا ده‌ڵێ؛ به‌بێ ئه‌وه‌ی نه‌فره‌تمان بێ له‌و شته‌ی كه نین، ناتوانین ئه‌و شته‌مان خۆش بوێ كه هه‌ین. یه‌ك له‌و شتانه‌ی كه نین كورده، ئه‌وان هیچیان كورد نین. ئاماده‌بووانی خوشه‌ویست! تا ئه‌و جێگه‌یه‌ی ده‌گه‌ڕێته سه‌ر بارودۆخی ناوخۆیی ئێران به كورتی چه‌ند خاڵتان عه‌رز ده‌كه‌م كه له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه دۆخێكیان خولقاندووه كه له ئه‌گه‌ری هه‌ر سه‌ناریۆیه‌كدا كۆماری ئیسلامی وه‌ك خۆی نامێنێته‌وه. یه‌كه‌م؛ پرسی قه‌یرانی مه‌شرووعیه‌تی ده‌زگای حاكمییه‌تی كۆماری ئیسلامی، هه‌نووكه مه‌شروعییه‌ت و مه‌قبوولییه‌تی له نزمترین ئاستی خۆی دایه. دووهه‌م؛ پرسی نه‌مانی كارامه‌یی و له ده‌ست دانی توانی زاڵ بوون به‌سه‌ر قه‌یرانه‌كاندا. سێهه‌م؛ پرسی ئه‌وه‌ی پێ ده‌له‌ن عه‌ده‌می ئینسجامی نوخبه‌گان(لێكترازانی هه‌ڵكه‌وتووه‌كان)، ململانێی ده‌سه‌ڵاتداران به‌به‌ر چاوی خه‌ڵكه‌وه.…
ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی گوڵانی ساڵی ١٤٠١ی هەتاویی، ڕێکخراوی سینفی مامۆستایان و…
بەرەبەیانی ڕۆژی ١٣ی بەفرانبار (٣ی نوامبری ٢٠٢٠) فڕۆکە بێ فڕۆکەوانەکانی ئەمریکا بە فەرمانی دۆناڵد ترامپ سەرۆک کۆماری ئەمریکا هێرشێکی ورد و تۆکمەیان کردە سەر کاروانەکەی قاسم سولەیمانی کە جادەکەی فڕۆکەخانەی بەغدا و وێڕای کۆمەڵێکی دیکە لە سەرکردەکانی حەشدی شەعبی و لەوانە ئەبوو موهەندیس و بەرپرسی پێوەندییەکانی حەشد و لە ئەنجامدا قاسم سولەیمانی فەرماندەی سپای قودس کوژرا. بەخێرای ئەم هەواڵە بوو بە سەردێڕی هەواڵی هەموو میدیای جیهانی و هەر زۆر زووش کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا کوژرانی قاسم سولەیمانیان پشت ڕاست کردەوە. مەرگی قاسم سولەیمانی کەسی ژمارە دووی کۆماری ئیسلامی و لە ڕوانگەی ئەمریکا و بەشێکی زۆرینەی ڕەهای خەڵکی جیهانەوە تیرۆریستی ژمارە یەکی جیهان و ئەویش لە خاکی وڵاتی سێهەم دەتوانێت کاردانەوە و پاشهاتی جیددی بێت. بە شێوەی لۆژیکی ئاوایە کە فەرماندەیەکی باڵای کۆماری ئیسلامی لە عێراق (وڵاتی سێهەم) لە لایەن ئەمریکاوە کوژراوە، وڵامە هاوسەنگەکەی بریتی دەبێت لە کوشتنەوەی فەرماندەیەکی باڵای ئەمریکا لە وڵاتی سێهەم (عێراق). بەڵام ئەمش جیا لە توانای جێ بە جێ کردنی، بۆ خۆی بەریەک کەوتنەکانی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا دەباتە قۆناغێکی دیکە. بەڵام بەرپرسانی ورد و درشتی کۆماری ئیسلامی باس لەوە دەکەن کە وڵام (تۆڵە)ێکی قورس لە ئەمریکا دەدەنەوە. ئەوندەی کۆماری ئیسلامییە دوو گوتار لە ئارادایە؛ یەکەمیان ئەوەی کە کۆماری ئیسلامی بە خۆی و دار و دەستەکان و گرووپە چەکدارەکانی سەر بە خۆی بەشێوەی کلاسیکی لە هەوڵی تۆڵە ستاندنەوە بێت لە ئەمریکا. بانگەشەکاری ئەم گوتارەش عەلی خامنەیی و موحسن ڕەزایی فەرماندەی پێشووی سپای پاسداران و حسێن سەلامی و فەدەوی و نەقدی و … هتدن. گوتاری دووەم باس لەوە دەکات کە هێرش و تۆڵە سەندنەوە بۆ سەر ئەمریکا دەتوانێت گرژییەکانی ئێران و ئەمریکا بەرێتە قۆناغی شەڕێکی گەرمی خوێناوی و لەو شەڕەدا ئەمریکا براوە دەبێت و کۆتایی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی دەبێت، باشتر وایە ئەم ڕووداوە بکرێت بە هەلێک بۆ کردنەوەی دەرکەی دیپلۆماسی و کاری نەرم، بەڵام لە پێناو ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامی. لە گوتاری دووەمی کۆماری ئیسلامی هەر ئێستاش لە فەزایی مەجازی و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی کاری بۆ دەکرێت، ناچارکردنی پەرلمانی عێراقە بۆ پەسند کردنی یاسایەک بۆ دەکردنی هێزەکانی ئەمریکا، بەڵام بەکرداری کردنی ئەم بڕیارە سەخت و زەحمەت و دەکرێ بڵێین مەحاڵە! شاراوە نییە کە گوتاری ئاڵتوونی کۆماری ئیسلامی کە بناغەی سیاسەتی دەرەوەی ئەو ڕژیمە لە سەر ئەم گوتارە بیچمی گرتووە، هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامییە، سیمبول و هێمای ئەو دروشمەش سپای پاسدارانە و سپای پاسدارانیش بە بێ سپای قودس کە ئەرکی جێ بە جێ کردنی ئەو دروشمە (هەناردەکردنی شۆڕشی ئیسلامی) لە ئەستۆیە بێ مانایە و سپای قودسیش بە بێ قاسمی سولەیمانی هیچ نییە و هەموو کاردانەوە و پاشهاتەکان لە تەوەری ئەم ڕووداوە شکڵ دەگرێن. ئەگەری ڕژیمی دیکتاتۆر، تۆتالیتێری کۆماری ئیسلامی ئەو هەڵە ستراتیژییە بکات و دەست بەرێت بۆ تۆڵە، ئەوا واژۆی لە سەر بەڵگەی مەرگی خۆی کردووە و ئەنجامەکەی دەبێت نەمان و فەوتانی کۆماری ئیسلامی و هەموو پرۆژە و شەڕەنگێزییەکانی. لە ئەگەری فارس وتەنەی خیشتەنداری و شتی وا کە خۆی ببوێرێت لە کاردانەوە نواندن لە بەرامبەر ئەو زەبرەی بەر هەیمەنە و سومعەی لە ئاستی ناوچەیی و جیهانی، ئەوا ئەوندەی دیکە زیانی دەبێت بۆ پێگەی ئەم ڕژیمە لە ناوخۆ و لە ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی. خەڵکی ئێران ئەو بڕوایەیان تێدا بەهێز دەبێت کە کۆماری ئیسلامی تەنیا بە خەڵکی بێ دیفاع و بێ چەکی خۆی فێرە و دەیانکوژێت و دەیان بڕێت، بەڵکوو لە بەرامبەر ئەمریکا و هێز سەری تەسلیم بوون دادەنەوێنێت. یارییەکە لە دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی بۆ کۆماری ئیسلامی لە هەر دوو گوفتمانەکە و هەر دوو سەرەوە دۆڕان_دۆڕانە! واتە ئەگەر کۆماری ئیسلامی تۆڵە بکاتەوە و بەجۆرێک دەدۆڕێت و ئەگەریش کاردانەوەی نەبێت و وەک ڕووداوێک بەلای دا تێپەڕێ بە جۆرێکی دیکە دەدۆڕێت. تەنانەت ئەگەر بکەونە گفت و گۆ و موزاکیرەش ئەوا بە جۆرێکی دیکە دەدۆڕێت، چونکا بستێنی دان و ستانێکی نۆڕماڵ، لە کەشێکی هاوسەنگ و یەکسان دەکرێت ئەنجامێکی براوە_براوە دەبێت، لەم دۆخەدا پێگەی کۆماری ئیسلامی و ئەمریکا بە هیچ شێوەیەک هاوسەنگ و یەکسان نییە.…
Sign in to your account