مانگرتنی گەورە و شکۆمەندی ١٠ی رێبەندان کە بە دوای ئیعدامی چوار پێشمەرگە و تێکۆشەری کۆمەڵە و گەلەکەمان ئەنجام درا، شانۆێیەکی گەورە و کەم وێنە بوو لە یەکگرتوویی و خۆراگری کوردستان، کۆمەڵە ئەو سەرکەوتنە بە هی هەموو گەلی کورد لە کوردستانی رۆژهەڵات دەزانێ. بەڵام رژیمی کۆماری ئیسلامی و لایەنگرانی کە بەو سەرکەوتنە بریندار بوون، دەیانهەوێ دوبەرەکایەتی بخەنە ناو ریزەکانی خەڵک و حیزبە سیاسیەکان بەگژ یەکتردا بکەن و بەمجۆرە بزوتنەوەکە خەوشدار بکەن. هەر بۆیە داوا لە هەموو لایەک دەکەین نەکەونە ئەو داوەوە و خۆ لە کێشەی لابەلا بپارێزن، بەتایبەتی داوا لە هەموو ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵە دەکەین لەو بارەیەوە پێشقەدەم بن بۆ پووچەڵ کردنەوەی ئەو پیلانە و بەتەواوی بێدەنگی راگرن. ئامانجی سەرەکی ئێمە یەکگرتوویی و یەکدەنگی کوردستانی رۆژهەڵات و لایەنە سیاسیەکانە، و هەر بۆیەش داواکارین هەموولایەک سەرەنج بدەنە ئەو بابەتە و لەپەیوەندەدا کار و تێکۆشانیان چڕ کەنەوە.
کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
١٠ی رێبەندانی ١٤٠٢ی هەتاوی، ٣٠ی ژانوییەی ٢٠٢٤ی زایینی