بۆ رای گشتی
ڕاگەیاندنی کۆمەڵە سەبارەت بە لەسێدارەدانی زیندانی سیاسی هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی
بەداخەوە ئەمڕۆ ٢٢ی فێبریەی ٢٠٢٣ی زاینیی سەرکەوت ئەحمەدی پێشمەرگەی پێشووی کۆمەڵە و زیندانی سیاسی لە سێدارە درا.
سەرکەوت ئەحمەدی خەڵکی ڕەوانسەر، لە دوای چەند ساڵ پێشمەرگایەتی و چەند مانگ پاش نەمانی لە ڕیزەکانی کۆمەڵە و گەرانەوە بۆ کوردستانی ڕۆژهەڵات لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر دەکرێت و کۆماری ئیسلامی لە چوارچێوەی سناریۆسازی و دان پێدانانی زۆرەملی حوکمی ناڕەوای ئێعدامی بە سەر هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی داسەپاند و بەداخەوە ئەمڕۆ حوکمی لەسێدارەدانی جێبەجێ کرا.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران وێرای سەرەخۆشی لە بنەماڵە و کەس و کار و هاوڕێیانی هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی و سەرجەم خەڵکی تێکۆشەری ڕەوانسەر، لەسێدارەدانی سەرکەوت ئەحمەدی و هەر چەشنە لە سێدارەدانێک و سەرکوتێک بە توندی مەحکووم دەکات.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە
٢٢ی فێبریەی ٢٠٢٣ی زاینیی