نزیک نیو سەدەیە بە ملیۆنها مرۆف ئاواتی هەنگاونان بەرەو گۆران بۆ ئاسۆیەکی گەش و شیاوی ژیانی مرفایەتی دەکەن. رزگار بوون لە چەوساندنەوە، نادادپەروەری، هەژاری و ..هتد ئاواتی سەرجەم نەتەوەکانی ئێرانە بۆ ئەوەی رۆژێک چرای ئازادای و عەداڵەتی کۆمەڵایەتی قایمتر لە رابردوو هەڵکرێ.
کۆمەڵە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە تا ئێستاکە حیزبێکی سیاسی چەپ و سۆسیالیستە کە کۆمەڵیکی بەرچاو لە کادران وکەسایەتییە ناسراوەکانی کوردستانی لە خۆ گرتبوو و ئەوەیان بە باشی دەزانی کە چلۆن بیرۆکەی نوێ و عەدالتخوازانە بە زمانێکی تێگەیشتووانە لە نێو خەڵکی کوردستان باس بکەن. کۆمەڵە زۆر بە خێرایی توانی سەرنجی چینە بن دەستەکانیکۆمەڵگای کوردستان بە لای خۆی رابکێشێ. باوڕی دەروونی و پتەوی کۆمەڵە بە بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان و سەلماندنی ئەو راستیەی کە ئاڵوگۆڕە گەورە کۆمەڵایەتییەکان دەبێت لە لایەن خەڵکەوە شکڵ بگرێ و ژیان و گوزەرانی چینی کرێکار و زەحمەتکێش بەرەو ئاسوودیی و سەقامگیری بڕوات و تەنیاو لە چوارچێوەی دروشمێکی وشکی سیاسی نەمێنێتەوە.
بزوتنەوەی كورد لە كوردستانی رۆژهەڵات بە لە دایك بوونی كۆمەڵە فرەچەشن و نوێ كرایەوە و جوڵانەوەی سیاسیش لەم ناوچەیە بە بەشداری بەرینی سەدان ژنی تێكوشەر سیمای سونەتی و پیاومەزنانەی جووڵانەوەی كوردستانی بۆ یەكەم جار گۆڕی و ئاراستەی خەباتی نەتەوایەتی لە كوردستانی ئێرانی بەرۆژ و ئینسانی كرد
هەر لە سەرەتای هاتنەسەرکاری حکومەتی دژە مرۆفی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کۆمەڵە روون و ئاشکرابوو کە کە ئەم مافیا خوێن مژە بەردەوام دەبێت لە سەرکوت و چەوساندەوەی، خەڵک، چالاکانی سیاسی و کۆمەڵایەتی، نەتەوە بندەستەکانی کۆمەڵگا، ژنان، خوێندکاران، رۆشنبیران، لاوان، رۆژنامەنووسان و … هتد. بۆیە کۆمەڵە بە هەست بە بەرپرسیاریەتیکردن بەو پرسە گرنگانە هەر زوو رای گشتی خەڵکی لێئاگادار کردەوە و بەرامبەر بەم مافیا درندەیە نیو سەدەیە راوەستاوە تا گەیشتن بە رزگاری یەکجاریی نەتەوەیی.
پێداگر و هیوا بە کۆمەڵە و سیاسەتەکانى لە دڵى هەمواندا بەهێز بووە ، پاراستن و پارێزگارى لەو رەوشتە سیاسى، ئینسانى، ئازادیخوازانە و عەداڵەتخوازانەى کۆمەڵە، یەکێک لە ئەرکە سەرەکیەکانی کۆمەڵەیە.
پاراستنى ئەم تایبەتمەندی و ئەم ئامانجە ئینسانى و دژى سەرەڕۆییە بآگومان تەنیا سەرچاوەى بەرهەمهێنانەوە و پەرەپێدانى رۆحیاتى خەباتکارى، فیداکارانە و چۆک دانەدانە کە لە مەیدانەکانى خەباتدا زۆر جار لە لایەن هێزى پێشمەرگەى کۆمەڵەوە نمایش کراون.
26ی رێبەندان، رۆژى پەیمان تازەکردنەوە بۆ رزگاریى خەڵکى کوردستان، رۆژى پەیمان بەستن لە دژى چەوساندنەوەى مرۆف رۆژى پەیماندانە بە ئازادى و دیموکراسى و عەداڵەتى کۆمەڵایەتی و هتد.. .
لاوان و نەوەی نوێی کۆمەڵگا کە هێزی داهاتووی سەرجەم گۆڕانکارییەکان و ئەوانن کە دوارۆژ بنیات دەنێن دەبێت زۆر بە جیدی و خولیاوە رەوشتە پاک و مرۆییەکانی کۆمەڵە و بردنە سەرەوەی فەرهەنگی سیاسی کۆمەڵە بە سروەت و سەرچاوەی خۆیان بزانن. هاوپشت و بانگخوازی کۆمەڵە بن بۆ زەق کردنەوەی بەها ئینسانیەکان، ئەوە نەوەی نوێی کۆمەڵگا وکۆمەڵەن کە ئاڵاهەڵگری ئەو ئەرکانەن.
کۆمەڵە حیزبیکى پێشڕەوى نوێخواز و عەداڵەتخۆاز کە خۆى بە خاوەنداری سەرجەم کێشە کۆمەڵایەتێیەکانى کۆمەڵگاى کوردستان دەزانآ و لەو بووارەدا بەرژەوەندى چینە بندەستەکانى کۆمەلڕ دەپارێزآ و لە رێگەى وشیار کردنەوە و رێکخستنىبزووتنەوەی کرێکاران، ژنان، لاوان، خوێندکاران و چینی زەحمەتکێش بۆ بردنەسەرى ئاستى ژیانیان و دەستەبەر کردنى جێگەى شیاوى خۆیان لە کۆمەڵگادا تێدەکۆشآ. ئەوە کۆمەڵە بوو کە ئەو بەستەرەی سازکرد بۆ مافی یەکسانیخوازی ژنان و سڕینەوەی هەر چەشنە ئاسەوارێکی کلتووری دواکەوتوو لە کۆمەڵگادا. کۆمەڵە بەردەوام تێدەکۆشی کە پەرەپێدانی کلتوری پلورالیزمی سیاسی و فەرهەنگی و پەیوەندیی سیاسی و کاری هاوبەشی چڕوپڕی نێوان حیزب و لایەنە سیاسیەکان روخسارێکی واقێعی بە خۆ بگرێت و کاری پراکتیکی زیاتر نێوان لایەن سیاسیەکان بکرێت.
کۆمەڵە هەموو کات حیزبێکی نوێخواز و داهێنەر بووە، لە پێناو بەدیهینانی ئاڵ وگۆڕی بنەڕەتی و عەداڵەتی کۆمەڵایەتیدا خەباتی کردوەو لە ئاڵ وگۆڕەکانی سبەینیشدا دەورو رۆڵی کۆمەڵە کاریگەری خۆی هەیەو بە پشت بەستن بە هێزی جەماوەری خەڵک بۆ وەرگرتنەوەی هەموو مافە زەوتکراوە نەتەوەیی،چینایەتی و رەگەزیەکان دەتوانێ بەدیهێنەری ئەو ئامانجانە بێ.
کۆمارى ئیسلامى ئێران دەیان ساڵە رژمێکی مڵهۆر و بە هۆی هەڵس وکەوتی سەرەڕۆیانەی خۆی و مل نەدان بە یاسا نێونەتەوەییەکان، سەرکوتی خەڵک و نەتەوە کەمایەتییەکانی ئێران و پێشێل کردنی مافی مرۆڤ،، هەوڵی بێوچان بۆ دەستڕاگەیشتن بە چەکی ناوەکی خۆی تووشى یەکێک لە مەترسیدارترین قەیرانەکانى نێونەتەوەیى کردوەتەوە . ئەوە دەبینین کە لە ئاست جیهاندا گەورەترین شەپۆلى بایکۆتى سیاسى و سزاى ئابوورى تووش بووە. ئابلوقەی یەک لە دوای یەکی دەسەڵاتدارانى سەربازىء حکوومى و.. هتد بۆتە هۆىتەریک مانەوەی بآ وێنەی رژیمى کۆمارى ئیسلامى ئێران.
کۆمەڵە بە لێکدانەوەى جەوهەر و ناوەرۆک و بە تایبەت دینامیزمى بزووتنەوەى دیموکراسیخوازانەى خەڵکى ئێران، هەر لە لەگەڵ دەستپێکى بزووتنەوەکە، پشتیوانى خۆى لەو حەرەکەتە دەربڕى و بانگەوازى بۆ گشت خەڵکى کورد چ لە کوردستان و یان باقى شوێنەکانى ئێران ئەوە بوو کە بە بێ ڕاڕایى، بە بەشدارى خۆیان لەو بزووتنەوەیە ئەو هەلە گەورە مێژوویە بقۆزنەوە و دروشم و داخوازییە رەواکانى خۆیانى تێدا بەرز کەنەوە.
رۆژى کۆمەڵە کە بە رۆژى دەسپێکردنی خەباتی ئاشکراى کۆمەڵە ناوەزەد کراوە هاوکاتە لە گەڵ گیانبەختکردنی هاوڕێ رابەر کاک حەمە حسێن کەریمی، بۆ ئەوەى رێز بگرین لە هاورآ حەمە حوسێنى کەریمى یەکێک لە دامەزرێنەرانى کۆمەڵە کە لەم رۆژە و لە کاتى خۆپێشاندانى گەورەى خەڵکى شاری سەقز لە کاتی هەوڵدان بۆ چەککردنى شارەبانى شارى سەقز بریندار بوو بە داخەوە دواى چەند رۆژ لە نەخۆشخانە گیانى ئازیزى بەخت کرد. دەبێت وێڕای رێزگرتنێکی تایبەت لە ساڵیادی گیانبەختکردنی هاوڕێ رابەر و دامەزرێنەر کاک حەمە حسێن کەریمی، ناساندنی کەسایەتی و رێباز و پێگەی ببێتە ئەرکێکی گشتی لەناو بزووتنەوەی کوردستاندا.
لە رۆژی کۆمەڵە پێویستە سەر لە نوێ یادى هەموو ئەو ئازیزانە بەرز و بەڕێز رابگرین کە لە بزووتنەوەى شۆڕشگێڕانەى خەڵکى کوردستان و بۆ رزگاریى مرۆف گیانی ئازیزیان فیدا کردووە. رێگا و ئامانجەکانیان لە ریزەکانى خەباتکارانى کۆمەڵەدا بۆ هەمیشە زیندوو رادەگیرێت.