بەداخەوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی، ١٩ی مانگی یونی، کاک سادق زەرزا کەسایەتی سیاسی دانیشتوی وڵاتی هۆڵەند، ئەندامی پێشوی کۆمیتە ناوەندی حزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێران، کرایە ئامانجی ترۆریستانەوە. کاتژمێر ١٥:٢٦ خولەک لە شاری لێئۆوارذنی وڵاتی هوڵەند کاک سادق زەرزا لە کردەوەیەکی نامرۆڤانەی ناحەزانی دێموکڕاسی و بزووتنەوەی کوردستان، کەوتە بەر پەلاماری خوێندکارێکی بورسییەی زانکۆ، بەکرێگێراو”ڕزگار پاکڕەوان” خەڵکی گوندی گورگ ئاوێی سەر بەشاری شنۆ.
ناردنی تێڕۆریستان لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە بەهانەی کار و خوێندن لە وڵاتانی ئوروپایی لە پێناو پەرەپێدانی کردەوەی تیرۆریسم، سیاسەتی کاربەدەستانی حکومەتی ئێرانە وە لە ساڵانی ڕابردوو بە کردەوە سەلماندویانە، تیرۆری مەحەمەدڕەزا سەمەدی کولاهی لە شاری ئاڵمیرە و ئەحمەد نیسی لە شاری دەنهاخ نموونەی بەرچاوەی چەند ساڵی ڕابردوون.
کۆمیتەی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە وڵاتی هۆڵەند، وێرای هیوای باش بوونەوەی کاک سادق زەرزا، ئەم کردوە تیرۆریستییە مەحکوم دەکات و بەدڵنیاییەوە هەر لەم پەیوەندییەشدا داواکارییەک ڕادەستی کاربەدەستانی ئاسایشی هۆڵەند دەکات.
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
کۆمیتەی هۆڵەند
٢٠ی یونی ٢٠٢٠