ساڵی ٢٠١٢دا لە توێی زنجیرە وتارێکدا هاوڕێ «کاکۆ عەلیار» خوێندنەوەیەکی دەربارەی گرینگی «کولتور» لە ڕێکخراوە و «کولتوری ڕێکخراوەیی» و ڕەهەندە جیاواز و کاریگەرییەکانی ئەم چەمکە لە کاری ڕێکخراوەیی و حیزبی کردبوو.
بەلەبەرچاوگرتنی دۆخی ئێستای ئۆپۆزیسیۆن و کاری ڕێکخراوەیی لە ئێستا لە ئەم ژمارەیەی «ئاسۆی ڕۆژهەڵات»دا جارێکی دیکە ئەو ئەو زنیجرە وتارە بە پێداچوونەوەیەکی قەوارەیی بڵاو دەکەینەوە.
ساڵی ٢٠١٢ لە زنجیرە وتارێکدا لە ئاسۆی رۆژهەڵات چەمکە جیاوازەکانی کاری رێکخراوەیی و حیزبیم لە بواری نەزەری و تێئۆریکەوە شی کردەوە، تێدەکۆشم جارێکی دیکە بیانخەمەوە بەر چاوی خوێنەر و لە کۆتاییشدا بە ڕوانگەی ساڵی ٢٠٢٠وە جەمعبەندی خۆمی لەسەر بنووسم.
لە فەرهەنگ و کلتووری رێکخراوەییەوە دەست پێدەکەم بەو هۆکارەی کە پێموایە گرینگ‌ترین چەمکی کاری رێکخراوەیی و هاوبەشە.
«ئێدگار شێین» له كتێبی به‌ناوبانگی (كولتووری رێكخراوه‌یی و رێبه‌ری) ده‌نووسێت : «فه‌رهه‌نگی رێكخراوه‌یی پاڕادایم یان ئۆلگوویهكه له فهڕزییاتی بنه‌ڕه‌تی كه له لایه‌ن گرووپێكی تایبه‌ته‌وه گه‌شه پێدراوه و له ماوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا توانیویه‌تی به خۆ هاوئاهه‌نگ كردنی ده‌ره‌كی و یه‌كده‌ست كردنی نێوخۆیی به سه‌ر تهنگوو چهڵهمهكاندا زاڵ بێت، ئه‌م زاڵ بوونه و ده‌ره‌نجامی دڵخواز، واده‌كات كه ئه‌م شێوه‌یه بگوازرێته‌وه بۆ ئه‌ندامانی تازه و وه‌ك میكانیزمێك بۆ تێگه‌یشتن، بیر كردنه‌وه و نه‌خشه رێگا له په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ئه‌و تهنگوو چهڵهمانهدا.
خوێندنه‌وه و لێكۆڵینه‌وه بۆ كولتووری رێكخراوه‌یی به شێوه‌یه‌كی سیستێماتیك له وڵاتانی ئورووپا و ئه‌مریكا، ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ده‌سپێكی ده‌یه‌ی ١٩٨٠ی زایینی، ئه‌م دهسپێكهش په‌یوه‌ندی راسته‌وخۆی بوو به گه‌شه‌ی رێكخراوه ژاپۆنییه‌كان له ده‌یه‌ی ١٩٧٠ی زایینی‌دا كه توانیبوویان به گه‌شه‌پێدان و بایه‌خ دان به چه‌مكی كولتوور له رێكخراوهكانیاندا، سه‌ركه‌وتنی به‌رچاو به‌ده‌ست بهێنن.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ستروكتوور و قه‌واره‌ی رێكخراوه‌كان له ژاپۆنیش وه‌ك ئه‌مریكا به شێوه‌ی هیراركی (هێره‌می) بوو، به‌ڵام له ژاپۆن گه‌شه‌یان دابوو به كولتوورێكی به‌هێز له‌سه‌ر بنه‌مای به‌شداری كردن، كۆمۆنیكاسیۆن و سازكردنی هارمۆنی له نێوان ئه‌نداماندا. له ئه‌مریكا به‌های زیاتر ده‌درا به پلان داڕشتن، یاسامه‌ند بوون و سیستم بۆ كۆنترۆل كردن. گرنگترین ئامرازی كۆنترۆڵ له رێكخراوه ژاپۆنیه‌كان به كۆمه‌ڵ كردن و كۆبوونه‌وه بوو له ده‌وری ئامانجههاوبهشهكان و نۆرمه ئهرزشییهكان.
«پیتێر و واتێرمهن» له سالی ١٩٨٢ له كتێبی هاوبه‌شی (در جستوجوی تعالی) دوای لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی زۆر له‌مه‌ر چه‌مكی كولتوور، ده‌ڵێن: كولتوورێكی به‌هێز و خاوه‌ن هێژێمۆنی، خاڵێكی زۆر گرینگه له هه‌موو رێكخراوه‌یه‌كی خاوه‌ن ئهنگیزهدا، ئه‌وان پێیان وایه تا هه‌رچه‌ندێك كولتوورێكی به‌هێزتر هه‌بێت له ئۆرگانیزاسیۆندا، به‌و ئاسته‌ش فۆكوس له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا زیادتر ده‌بێت و پێویستی بوونی یاسا و بورۆكراسی كه‌متر. ئه‌ندامان له وه‌ها رێكخراوهگهلێكدا به‌رده‌وام ده‌زانن چ بكه‌ن و چۆن هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و كولتووره به‌هێزانه كه ژماره‌شیان زۆر نیه، روون و ئاشكران و هه‌مووان ده‌یانزانن.
كولتوور چیه و بۆچی كولتووری رێكخراوه‌یی ده‌بێت لێكۆلینه‌وه‌ی له‌سه‌ر بكرێت؟؟
كولتوور له وشه‌ی لاتینی ‹›كۆلێرێ››یه‌وه دێت كه مانای ‹›پهردازش››ه، و له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا نیشانده‌ری پیتاندنه به هه‌ست، ئه‌زموون و زانست. ئه‌مه‌ش واده‌كات كه ئێمه بتوانین تێگه‌یشتوویی و زانست له‌سه‌ر خۆمان و په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ره‌وه ساز بكه‌ین. به گشتی هه‌موو مرۆڤێك له ژیاندا پێویستی به‌وه‌یه كه مانا و ته‌رتیبێك بۆ ژیانی خۆی بدۆزێته‌وه، ئه‌و حاڵه‌ته واده‌كات كه هه‌ر مرۆڤێك به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت به خۆی واتای راستییه‌كان مانادار بكاته‌وه. هێندێك كه‌س باوه‌ڕێكی ئایینیان هه‌یه كه كه‌ریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر روانینیان بۆ فه‌لسه‌فه‌ی وجودی و ئالۆزییه‌كانی له‌و ژینگه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی تێیدا ده‌ژین. هێندێكی دیكه ئه‌زموونی عه‌ینی ده‌كه‌نه پێوانه‌ی مانادار كردن و تێگه‌یشتنی راستییه‌كانی ژیان، جا ئه‌و ئه‌زموونه له‌وانه‌یه خۆیان كردبێتیان یان ره‌نگه له‌سه‌ر روانینی كه‌سانیتر بێت.
له ئانترپۆلۆژی (مرۆڤ ناسی)، كولتوور وه‌ك كۆمه‌ڵێك بیروبڕوا پێناسه ده‌كرێت كه مرۆڤ وه‌ك سه‌مبول و ئامراز به‌كاریان دێنێت بۆ په‌یوه‌ندی گرتن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شه به تێگه‌ییشتوویی خۆی بدات له‌باره‌ی ژیانه‌وه. هه‌روه‌ها كولتوور وه‌ك چه‌مكێكی ئه‌خلاقی بۆ ژیانیش پێناسه ده‌كرێت كه مرۆڤه‌كان والێده‌كات به شێوه‌یه‌كی تایبه‌ت فكر بكه‌نه‌وه و هه‌ڵسووكه‌وت بكه‌ن.
به گشتی خوێندنه‌وه‌كان بۆ كولتووری رێكخراوه‌یی دوو ئامانجیان هه‌یه: یه‌كه‌م ئه‌وه‌ی كه بزاندرێ به‌هاكان چ مانایه‌كیان هه‌یه له شه‌رحی ئه‌وه‌ی كه ئۆرگانیزاسیۆنێك له بنه‌ڕه‌ته‌وه بۆ پێك دێت، چۆن به‌رده‌وام ده‌بێت و چون گۆڕانی تێدا ساز ده‌بێت؟ دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه چۆن كولتووری رێكخراوه‌یی وه‌ك ئامرازێك به‌كار ده‌هێندرێت بۆ باشتر كردنی ده‌سكه‌وته‌كان؟
كولتووری رێكخراوه‌یی وه‌ك ئامرازی به‌رێوه‌به‌ری:
هه‌روه‌ك ئاماژەیپێكرا، كولتوور شتێكه كه مرۆڤ فێری ده‌بێت، له نێو ئۆرگانیزاسیۆنێكدا ئه‌و فێر بوونه له رێگه‌ی هه‌ڵسووكه‌وته كۆمهلایهتییهكاندایه، كولتوور له ڕیگه‌ی پێش گریمانه و به‌ها بنهڕهتیهكانییهوه، شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وت كردن له حاڵه‌ته جۆراوجۆره‌كان به ئه‌ندامانی رێكخراوه نیشان ده‌دات. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامانی رێكخراوه‌یه‌ك به باشی جێ كه‌وتبن له پڕۆسه‌ی كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تی، رێكخراوه‌كه‌یاندا به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی جۆرێك هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كه‌ن كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ئه‌و ئۆرگانیزاسیۆنهدا بێت. ‹›پێررۆڤ›› به‌م شێوه‌یه له به‌رێوه‌به‌ری ده‌ڵێت كۆنترۆڵی گریمانه‌یی، واته ئه‌ندامان به شێوه‌یه‌كی دڵخواز ئیهتمام ده‌ده‌ن به‌و شتانه‌ی كه له پێناسه‌ی كولتووری رێكخراوه‌كه‌یاندا به راستی ده‌زانن. هه‌ر له‌م په‌یوه‌ندییه‌دا ئه‌وه‌ش ده‌بێت بڵێم كه تا چه‌نده كولتوورێكی به‌هێز له نێو رێكخراوهیهكدا هه‌بێت، هه‌ر به‌و ئاسته‌ش بڕوایه‌كی زیاتر ساز ده‌بێت كه ئه‌ندامان هه‌ڵسووكه‌وتیان له به‌رژه‌وه‌ندی رێكخراوه‌كه‌دا بێت. ئه‌م حاڵه‌ته واده‌كات كه پێویستی به چاودێری و كۆنترۆڵ كردن زۆر كه‌م ببێته‌وه. «ئۆوۆچی» ئه‌م شێوه‌یه به به‌ڕێوه‌به‌ریی گشتی پێناسه ده‌كات و پێیوایه ئاڵتێرناتیوێكی باشه بۆ بۆرۆكراسی ئۆرگانیزاسیۆنی و به‌رێوه‌به‌ری هێره‌می یان هیراركی.
پێناسه‌یه‌كی دیكه‌ی كولتوور وه‌ك ئامرازی به‌رێوه‌به‌ریی، ئه‌وه‌یه كه هه‌ر تاكێك ده‌توانێت له‌گه‌ڵ زانیاری به شێوه‌یه‌كی كاریگه‌ر (ئێفێكتیڤ) هه‌ڵسووكه‌وت بكات. «سكۆت›› له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه له‌م حاڵه‌ته‌دا، كولتوور وه‌ك نه‌خشه رێگایه‌ك وایه كه له مێشكی تاكه‌كاندا جێ كه‌وه‌تووه و واده‌كات كه به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی هه‌ر تاكێك ئه‌و زانیارییه‌ی كه پێویست نیه، به خێرایی بیخاته ئه‌ولاوه و ته‌نیا ئه‌م به‌شه‌ی كه بۆ كاره‌كه‌ی پێویستیه‌تی به‌كاربهێنێت. له‌م حاڵه‌ته‌دا كولتوور ده‌وری پلانی نووسراو ده‌گێرێت كه به شێوه‌یه‌كی سیستێماتیك شێوه‌ی هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ زانیاریی تازه شی ده‌كاته‌وه.
حاڵه‌تی سێهه‌م له په‌یوه‌ندی كولتوور و به‌رێوه‌به‌ریی ئۆرگانیزاسیۆنیدا، ئه‌وه‌یه كه به ستاندارد كردنی به‌ها گشتییه‌كان، په‌یوه‌ندی نێوان ئۆرگانه جیاوازه‌كان زۆر ئاسانتر ده‌بێت، كولتوورێكی به هێز واده‌كات كه گرووپ و تاكه جیاوازه‌كان فهڕزیاتی هاوبه‌شیان هه‌بێت، یه‌ك زمان قسه بكه‌ن، و وه‌ك یه‌ك له سهمبولهكان حاڵی بن، ئه‌وه واده‌كات كه پێویستی به په‌یوه‌ندی گرتن (كۆمۆنیكاسیۆن) زۆر كه‌م بێته‌وه، دوو ئه‌ندامی ڕێكخراوه‌یه‌ك كاتێك كه یه‌ك كولتووری هاوبه‌شیان هه‌بێت به شێوه‌یه‌كی ئۆتۆماتیكی له یه‌كتر حاڵی ده‌بن و ده‌زانن ئه‌ویتر له‌هه‌ر حاله‌تێكدا چۆن هه‌ڵسووكه‌وت ده‌كات.
كولتووری رێكخراوه‌یی ده‌توانێت رێبه‌ری تووشی كێشه بكات:
له‌سه‌ره‌وه ئاماژه‌م كرد كه چۆن كولتووری رێكخراوه‌یی ده‌توانێت پۆزێتیڤ بێت بۆ به‌رێوه‌به‌رانی ئۆرگانیزاسیۆنێك، خوێندنه‌وه بۆ كولتوور ده‌ورێكی گرینگی هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی تێبگه‌ین كه بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی فۆرمێل (مێكانیزمگهلی كۆنتڕۆڵی ره‌سمی) ئه‌و ده‌وره‌یان نیه كه زۆربه‌مان پێمانوایه ده‌بێ بیبێت.
به‌ڵام خاڵی جێگای كێشه زۆ جار ئه‌وه‌یه كه، ئه‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه له ده‌ره‌وه‌ی یاسا و رێسا ڕەسمییهكانی ئۆرگانیزاسیۆنێكدا له نێوان ئه‌ندامان پێك دێت، ده‌توانێت له هێندێك حاڵه‌تدا، به‌هاگه‌لێكی ناڕەسمی له نێوان ئه‌ندامان ساز بكات كه مه‌یلی موونافه‌سه و ڕكابه‌ریی له نێویان بسڕێته‌وه و كۆنتڕۆڵی شێوه‌ی كاركردنیان بداته ده‌ست خۆیان و ڕێبه‌ری تا ئه‌ندازه‌یه‌كی زۆر بێ ده‌ست بكات. بۆیه له زۆربه‌ی ئۆرگانیزاسیۆنهكاندا ورده كولتوور (سابكالچێر) ساز ده‌بن. (له پارته سیاسییه‌كاندا ئه‌م حاڵه‌ته زۆر جار به شێوه‌ی فراكسیۆنی تایبه‌ت یا كۆكردنه‌وه‌ی هێز له‌سه‌ر بنه‌مای ناوچه‌گه‌ری، یا زمانی و فه‌رهه‌نگی تایبه‌ت ساز ده‌بێت) كه زۆر جار بۆ حاڵی بوون له كێشه‌ی ناو ئۆرگانیزاسیۆنێك ده‌بێت ئه‌و ورده كولتوورانه بناسین وه‌ك ڕاستییه‌كی عه‌ینی، له‌به‌رانبه‌ر یاسا ڕەسمییهكان. بوونی كولتووری به‌هێز ده‌توانێت بیركردنه‌وه‌ی گرووپی ساز بكات كه مه‌جالی به‌ڕێوه‌به‌ریی له‌سه‌ره‌وه كز ده‌كات، هه‌روه‌ها بیركردنه‌وه‌ی گرووپی ده‌توانێت له به‌رانبه‌ر بۆچوونی تازه و گۆڕانكاری نوێشدا بوه‌ستێته‌وه.
«جانیس›› سێ هێما بۆ بیركردنه‌وه‌ی گرووپی و به كۆمه‌ڵ دیاری ده‌كات: یه‌كه‌م، مرۆڤ زۆر جار تووشی ئه‌و حاڵه‌ته ده‌بێت كه توانایی و ئه‌خلاق و هه‌ڵسوكه‌وتی گرووپه‌كه‌ی خۆی به زیاده‌وه ببینێت و تووشی ئه‌و وه‌همه بێت كه خهسارههڵنهگره له به‌رانبه‌ر ڕەخنهدا، پاساوی هه‌ڵسوكه‌وته‌كانی ده‌كات بۆخۆی و بۆ ئه‌وانه‌ی دیكه‌ش به كه‌ڵك وه‌رگرتن له عه‌قڵانییه‌تی گرووپیی و به كۆمه‌ڵ، هه‌روه‌ها پێیوایه ئه‌وه‌ی گرووپه‌كه، بڕیاری كردنی ده‌دات له‌باری ئه‌خلاقیشه‌وه دروسته. دووهه‌م ئه‌وه‌یه كه مرۆڤ تووشی چه‌شنێك به‌رچاوته‌نگی ده‌بێت كه هه‌م تواناییه زاتییه‌كانی و هه‌م ویستی بۆ تێگه‌ییشتن له ڕەخنه و ئاڵتێرناتیڤی جیاواز كه‌م ده‌كاته‌وه. ئه‌م حاڵه‌ته واده‌كات كه مرۆڤ تووشی ساز كردنی پێش فه‌ڕز له‌باره‌ی تاك یان گرووپه‌كانی دیكه‌وه بێت و ئه‌وه جیاوازییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه. دوایین پێناسه‌ش به بیركردنه‌وه‌ی به‌كۆمه‌ڵ و گرووپی ئه‌وه‌یه كه شه‌رعییه‌تێكی فكری ساز ده‌بێت كه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه به جۆرێك بیریان ده‌گۆڕدرێ، بكه‌ونه ژێر گووشاره‌وه و زۆر جار ئه‌ندامانی گروپ ده‌بنه چاوه‌دێر یان ته‌نانه‌ت سیخوڕ له‌سه‌ر یه‌كتر.
چۆن به‌رێوه‌به‌ران ده‌توانن كاریگه‌رییان بێت له‌سه‌ر كولتووری رێكخراوه‌كه‌یان؟
یه‌كه‌م حاڵه‌ت ئه‌وه‌یه كه به‌ڕێوه‌به‌ران بتوانن گه‌شه به بنه‌مایه‌كی به‌هێز بده‌ن بۆ ساز كردنی كولتوورێكی گشتگیر بۆ ڕێكخراوه‌كه‌یان له ڕێگه‌ی گه‌شه پێدانی ئایدیۆلۆژییه‌كی ناوه‌ندییه‌وه كه بتوانێت ئه‌مانج و به‌ها سه‌ره‌كییه‌كان به باشی ڕوون بكاته‌وه. به‌ڕێوه‌به‌ران ده‌بێ بتوانن له ئامرازی پێویست كه‌ڵك وه‌رگرن بۆ سازدان و به‌هێز كردنی قه‌واره‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز، سێهه‌م حاڵه‌ت به سه‌رمایه‌گوزاری كردن له‌سه‌ر كه‌سانێك كه به باشی خۆیان فێری ئایدیۆلۆژی و داب و نه‌ریته‌كانی ڕێكخراوه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك فاكته‌ری عهینیتریش وه‌ك ساز كردن و به‌شداری كردن له بۆنه گشتی و تایبه‌ته‌كان، بۆ به‌هێز كردنی په‌یوه‌ندییه نێوخۆیی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له ناو ڕێكخراوه‌كه‌دا، گێڕانه‌وه‌ی ڕابردوو و مێژووی ڕێكخراوه‌كه له لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ریی یان به ئه‌زموونه‌كان بۆ ناساندنی دامه‌زرێنه‌ران و ئه‌و مێژووه‌ی كه تا ئه‌و كاته پێیدا هاتوون، ئه‌م حاڵه‌ته كاتێك باشه كه یه‌كه‌م ئه‌و مێژووه‌ی كه ده‌گێڕدرێته‌وه ڕاست بێت و ناوه‌رۆكی باسه‌كه‌ش حاڵه‌تێكی واقیعی بێت و وابێ ئه‌ندامان هه‌ست بكه‌ن ده‌توانن كاریگه‌ر بن و بتوانن كاریگه‌ریی تێدا ساز بكه‌ن.
هێنانه ئارای زمانێكی هاوبه‌ش بۆ ئه‌ندامانی ڕێكخراوه‌كه كه بتوانن به وشه و ئاماژەی تایبه‌ت به خۆیان پێكه‌وه په‌یوه‌ندی بگرن و دوایین حاڵه‌ت هه‌موو ئه‌و شتانه ده‌گرێته‌وه كه هێمایه‌كی سه‌مبولیك به ڕێبه‌ریی ڕێكخراوه‌كه ده‌دات، له خوێندنه‌وه‌ی نوێ بۆ تیۆری ڕێكخراوه‌یی زۆر ئیهتیمام ده‌درێت به ڕێبه‌رێك كه به شێوه‌یه‌ك ده‌ورێكی سهمبولیكی بۆ ڕێكخراوه‌كه هه‌بێت و له هه‌مان كاتیش‌دا له‌سه‌ر بنه‌مای توانایی ئه‌و پۆسته‌ی پێدرابێت، ڕێبهرییهكی وه‌ها كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه ده‌ره‌نجامی باش وه‌رگرێت.
به گشتی ده‌توانین بڵێین كه خوێندنه‌وه بۆ چه‌مكی كولتوور له ئۆرگانیزاسیۆن و ڕێكخراوه‌دا گۆڕانی زۆری به‌سه‌ردا هاتووه، سه‌رده‌مانێك پێیان وابوو كولتوور دیارده‌یه‌كه كه له‌پڕدا و كتوپڕ په‌یدا ده‌بێت و پێویسته كه له داڕشتنی فۆرمی ڕێكخراوه‌كه‌دا گرنگی پێبدرێ. به‌ڵام له خوێندنه‌وه و تیۆرییه تازهترهكاندا، جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كرێته‌وه كه كولتوور ده‌تواندرێت درووست بكرێت و به‌كار بهێندرێت وه‌ك ئامرازێك له لایه‌ن ڕێبه‌رییه‌وه بۆ هاندان و كاریگه‌ری تێكردنی شێوه‌ی كاری ئه‌ندامان.
تیۆرییه‌كان له بابه‌ت چه‌مكی كولتووری ڕێكخراوه‌یی هه‌م زۆرن و هه‌میش زۆر جار جیاوازن له یه‌كتر، هه‌وڵی ئه‌م نووسراوه‌یه ئه‌وه بوو گرنگترین باسه‌كانی ئه‌و چه‌مكه بخاته به‌رچاو، هاوكات هه‌وڵیش دراوه ئه‌و شوێنانه‌ی كه په‌یوه‌ندی زیاتری به حیزبی سیاسییه‌وه (وه‌ك نموونه‌یه‌ك له ڕێكخراو) هه‌یه، جه‌ختی زیاتری له‌سه‌ر بكرێت.
ئامانج و ستراتێژی :
بۆ پێناسه كردنی وشه‌ی ئامانج به گشتی ده‌توانین بڵێین، ئامانج ته‌وزیح یان پێناسه‌یه بۆ ئاینده‌یه‌كی دڵخواز كه ویست بۆ وه‌دیهێنانی هه‌یه، كاتێك ئه‌و ئامانجانه ده‌بنه خاوه‌نی كاراكتێرێك كه پێناسه‌ی دڵخواز بۆ ڕێكخراوه بكه‌ن، ده‌ڵێین كه ئامانجه‌كان بوونه‌ته ئاسۆ. بۆ گه‌شه پێدانی ئه‌م ئاسۆیانه پێویسته كه ده‌رفه‌ته‌كان، تهنگوو چه‌ڵه‌مه‌كان و هه‌ڕەشه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه ئانالیز بكرێن و ئه‌م پرسیارانه‌ش بوروژێندرێن. ئیده‌ئال و دڵخوازی ئێمه بۆ ئایندهی ڕێكخراوه‌كه چیه؟ ئه‌ندامانی دووارۆژی ڕێكخراوه‌كه كێن؟ توواناییهكانیان كامانه‌ن؟ چ مكانیزمێك پێناسه‌ی ڕەفتاری ئه‌ندامان ده‌كات؟ ئه‌و به‌هایانه‌ی كه كاریگه‌ریان له‌سه‌ر رێكخراوه‌كه هه‌یه كامانن؟ ووو… كاتێك وڵام به‌و پرسیارانه ده‌درێته‌وه له باشترین حاڵه‌تدا وێنایه‌ك له ئاینده و دوارۆژی ڕێكخراوه‌كه دروست ده‌كه‌ین، كه‌واته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مه نه‌بێته ته‌نیا ویست و هیوایه‌ك بۆ دوارۆژ، ده‌بێت ئاسۆكان گرێ بدرێن به هه‌لومه‌رجی ڕێكخراوه‌كه له كاتی ئێستادا و پلانی كۆنكرێت دیاری بكرێت بۆ جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركاكانی سه‌رده‌م تا ئاسۆكانی دووارۆژ به ئه‌نجام بگه‌ن، پێویستی جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانیش گرێدراوه به دانان و بوونی ستراتژی دروست و گونجاوه‌وه.
له پێناسه كردنی ئامانج (هه‌لومه‌رجی دڵخواز بۆ داهاتوو) ٢ حاله‌تی گشتیمان به‌ره‌وڕوو ده‌بێته‌وه: یه‌كه‌م، ئامانجی ڕێكخراوه‌یه‌ك گرێدراوه به پێناسه و ئانالیزی به‌ستێن یان پانتای ئه‌و ڕێكخراوه كه ده‌یهه‌وێت چالاكی تێدا بكات. له شی كردنه‌وه‌ی تیۆری ڕێكخراوه‌ییدا به گشتی ئۆرگانیزاسیۆن وه‌ك سیسته‌مێكی كراوه كه پێویستی به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ دونیای ده‌ورووبه‌ری خۆی هه‌یه پێناسه ده‌كرێت، بۆیه پێویسته به‌ستێن یان پانتای چالاكی خۆی كه ئه‌م پێنج خاڵه‌ی خواره‌وه ده‌گرێته‌وه به‌باشی روون بكاته‌وه:
•ئه‌و شوێنه جوگرافییه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه ده‌یهه‌وێت چالاكی خۆی لێ موتهمهركیز بكات، واته ڕێكخراو یان حیزبێكی لۆكاڵ بێت، سه‌رتاسه‌ری بێت یان له ئاستی جیهانیدا چالاكی بكات.
•ئه‌و كه‌س یان گرووپانه‌ی كه ڕیكخراو یان حیزب بۆیان تێده‌كۆشێت، بۆ نموونه بۆ حیزبێكی كۆمۆنیستی، كرێكاران گرینگ‌ترین گرووپن و زۆرترین تێكۆشان بۆ بهرژەوهندی ئه‌م گرووپه تایبه‌ته‌یه.
•ئه‌م سه‌رچاوانه‌ی كه ڕێكخراو یان حیزب یارمه‌تی لێ وه‌رده‌گرن، هه‌ر له یارمه‌تی ماڵی و داراییه‌وه بگره تا راوێژكردن و ئه‌ندامگرتن و ئینفۆرماسیۆن.
•ناسینی دۆستان و هاوپه‌یمانان و له‌هه‌مان كاتدا لایه‌نی بهرانبهرو ڕكابه‌ر له‌و شوێنه‌ی كه چالاكی لێ ده‌كات، بۆ نموونه حیزبێكی سیاسی ده‌بێت ئاگاداری له‌سه‌ر دۆستایه‌تی و ته‌نانه‌ت كێشه‌ی حیزبه‌كانی دیكه‌ش له‌گه‌ڵ یه‌كتر هه‌بێت.
•ئه‌و ئامرازانه‌ی كه بۆ گه‌یشتن به ئامانج پێویست ده‌كات كه‌ڵكیان لێ وه‌ربگیرێت، له سه‌رده‌می تێكنۆلۆژیدا زۆر گرنگه به پێی توانایی و پێداویستی له ئامرازی نوێ و سه‌ردمیانه بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كان كه‌ڵك وه‌ربگیردرێت.
ئه‌م پێنج خاڵه‌ی سه‌ره‌وه پێمان ده‌ڵێن كه ئامانج له تیۆری ڕێكخراوه‌ییدا هه‌وڵ یا نییهتێكه بۆ به‌ده‌ست هێنانی به‌ستێن یان پانتای نوێ، هه‌ر بۆیه هه‌موو ئامانجێك ده‌شێ لێكۆڵینه‌وه و باسی له‌سه‌ر بكرێت له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و پێنج ره‌هه‌نده‌ی كه پانتاكانمان پێ شی كرده‌وه. زۆر جار له نێوخۆی ئۆرگانیزاسیۆنهكاندا موناقه‌شه و گوفتگۆ له‌سه‌ر ئه‌وه ساز ده‌بێت كه ئامانجه‌كان چۆناوچۆن ده‌توانن ئه‌و ڕەههندانه له‌خۆ بگرن. بۆ نموونه هێندێك ڕەنگه كاركردی ناوخۆی ڕێكخراوه‌كه زۆر به گرنگ دانێن و هێندكیش ڕەنگه بوونی كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر هه‌لومه‌رجی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه به گرنگتر بزانن بۆ گه‌یشتن به ئامانجه‌كان.
دووهه‌م: دیاری كردنی په‌یوه‌ندی هه‌ره‌می نێوان ئامانج و كه‌ره‌سته‌كانه، ئامانج له ئۆرگانێكی خواردا ده‌بێته كه‌ره‌سته‌یه‌ك بۆ گه‌یشتن به ئامانجێكی گه‌وره‌تر له ئاستێكی ئۆرگانێكی باڵاتردا.
ئه‌م سیستمه ههرهمییهی نێوان ئامانج و كه‌ره‌سته‌كان كۆكردنه‌وه و به گرووپ كردنی سیستماتیكی ئه‌ركه‌كانه له‌سه‌ر بنه‌مای ئانالیز و لێكدانه‌وه‌ی ئه‌م چوار خاڵه‌ی خواره‌وه:
•روون كردنه‌وه‌ی ئه‌وه‌ی كه ده‌بێت چ بكرێت بۆ به ئه‌نجام گه‌یاندنی ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخراوه.
•جیا كردنه‌وه و به گرووپ كردنی ئه‌ركه‌كان به شێوه‌ی كڕۆنۆلۆژی له‌سه‌ر بنه‌مای ئانالیزكردنی په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆیان به یه‌كه‌وه.
•ناسین و جێبه‌جێ كردنی ئه‌و ئه‌ركانه‌ی كه ده‌بنه كه‌ره‌سته بۆ گه‌ییشتن به ئه‌مانجه سه‌ره‌كییه‌كان له به‌شه‌كان و ئۆرگانه‌كانی خواره‌وه له‌م سیسته‌مه ههرهمییهدا.
•كۆنكرێت كردنی ئامانجه‌كان له هه‌موو پله‌كاندا بۆ ئه‌وه‌ی به وردی بزانرێ چ ئاكامێك پێویسته بۆ گه‌یشتن به ئامانج له پله‌كانی دیكه‌دا.
له‌م شێوه‌یه له به‌ڕێوه‌بردندا بۆ گه‌یشتن به ئامانج گرنگییه‌كی زۆر ده‌درێت به هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاپۆرت دان بۆ ئه‌وی بزانرێ كه ئه‌ندامان چۆناوچۆن ئه‌ركه‌كانیان هاوته‌ریب ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه، هاوكات سیستمێكی (هاندان و ته‌مێ كردن) زۆر یارمه‌تیده‌ره بۆ تێكلكردنهوه و هاوخهت كردنی بهرژەوهندی و ئامانجه شه‌خسی و تاكیه‌كان له‌گه‌ڵ پهرژەوهندی و ئامانجه گشتییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه.
هۆكاره‌كانی گرنگیدان به ئامانجه‌كان ؟
هۆكاری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بابه‌ته له‌و فكریهتهوه سه‌رچاوه ده‌گرێت كه بوونی ئامانجی دیاریكراو كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆی هه‌یه له‌سه‌ر شێوه‌ی بیركردنه‌وه و هه‌ڵسووكه‌وتی ئه‌ندامان و ئه‌وه‌یكه ڕێكخراوه‌كه چۆن خۆی هاوئاهه‌نگ ده‌كات له‌گه‌ڵ ژینگه و شوێنی چالاكییه‌كانی. یه‌كه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه كه ئامانج تایبه‌تمه‌ندییه‌كی پاڵنه‌رانه‌ی هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامان، ئه‌گه‌ر هه‌ر تاكێك ئامانجی نه‌بێت زه‌حمه‌ته چاوه‌ڕوانی ئه‌وه بین كه هه‌وڵێكی چڕووپڕ بدات، به‌بێ ئامانج تاكه‌كان نازانن كه له پێناو چ ڕەوتێكدا كار ده‌كه‌ن و ئه‌وه ده‌توانێت ئه‌نگیزه‌یان بۆ كار كردن بێنێته خواره‌وه. كه‌واته ڕوونكردنه‌وه‌ی ئامانجه‌كان له به‌شه جۆراوجۆره‌كاندا واده‌كات كه ئه‌ندامان به ئاسۆ و تین و ته‌وژمێكی زیاتره‌وه هه‌ول بده‌ن بۆ ڕاپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیان.
دووهه‌م هۆكار ئه‌وه‌یه كه ئامانج له ڕێكخراوه‌دا كاركردێكی به‌ڕێوه‌به‌ری هه‌یه به‌و واتایه كه شێوه‌ی ئه‌نجامی ئه‌ركه‌كان ده‌خاته قالب و پلانه‌وه، ره‌فتاری ئه‌ندامان سنووره‌كان كۆنترۆل ده‌كا و له‌و شوێنانه‌ش كه پێویست بێت توانایی و هه‌ستی به‌رپرسایه‌تی به به‌رپرسه‌كان ده‌به‌خشێت كه بتوانن بڕیارده‌ر بن و له خه‌تی گشتی لانه‌ده‌ن. سێیه‌م تایبه‌تمه‌ندی بوون و دیاریكردنی ئامانج ئه‌وه‌یه كه ده‌رفه‌ت دهڕەخسێنێت بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌و كارانه‌ی كه ڕێكخراوه‌كه ئه‌نجامیان ده‌دات. به گشتی به‌هره‌وه‌ری گرێدراوه به‌وه‌یكه تا چه‌نده ڕێكخراوه‌یه‌ك ده‌توانێت له ئامانجه‌كانی نزیك بێته‌وه یان پێیان بگا و به‌كه‌ڵك وه‌رگرتن له كامه سه‌رچاوه ده‌توانێت بگات به ئامانجه دیاریكراوه‌كان. له ئه‌گه‌ری نادیاربوونی ئامانجه‌كان پێوانی ئاستی به‌هره‌وه‌ری زۆر ئه‌سته‌مه. چواره‌م و ئاخر هۆكار ئه‌وه‌یه كه ئامانجه‌كان تایبه‌تمه‌ندییه‌كی مه‌شرووعییه‌ت به‌خشی هه‌یه له به‌رانبه‌ر ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌دا، پێشتر ئاماژە به‌وه‌كرا كه ئۆرگانیزاسیۆن سیستمێكی كراوه‌یه كه پێویستی به هه‌ڵسووكه‌وت له‌گه‌ڵ ده‌ورووبه‌ری خۆی و یارمه‌تی وه‌رگرتن له ژینگه‌كه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌ربۆیه زۆر پێویسته له ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ش ئامانجه‌كانی به فه‌رمی بناسرێن و به‌هه‌ند وه‌رگیرێن تا شه‌رعییه‌تی بوون و كاركردنی زیاتر بێت.
ستراتێژی:
كاتێك ده‌ڵێین ئامانج حاڵه‌تی ئیده‌ئاڵ و دڵخوازی داهاتووه، ده‌بێ بشزانین كه ستراتێژی شڕۆڤه‌ی ئه‌وه‌یه كه چ بیرۆكه‌یه‌كمان هه‌یه بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه. ستراتێژی فێركردنی دیارده‌یه‌كی لێكئاڵاوه، فیكر كردنه‌وه بۆخۆی دوو پاڕامێتێری هه‌یه، یه‌كه‌م زانست و دووهه‌م ره‌فتار یان هه‌ڵسوكه‌وته.
بۆ گه‌شه‌پێدانی ستراتێژی له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا پێویستی به ئینفۆرماسیۆن و گۆڕان له ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌دا هه‌یه. له هه‌ڵبژاردنی جۆری ستراتێژدا فاكتۆری زۆر گرینگ ئه‌وه‌یه كه بڕیارده‌ران ئینفۆرماسیۆنی پێویستیان له كات و فۆرمی گونجاو‌دا هه‌بێت.
زۆر جار سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه ئینفۆرماسیۆن به ئاسانی به ده‌ست دێت، به‌ڵام له‌به‌رچاو ناگیرێت چون بریاڕدهران ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر ئینفۆرماسیۆنی پێشوو و گۆڕانكارییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆیان هه‌ست پێناكه‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌و پارامێترانه‌ی كه بۆ هه‌ڵبژاردنی جۆری ستراتێژی له پێشوودا به‌كار ده‌هاتن، گۆڕانیان به‌سه‌ردا هاتبێت و ئه‌و گۆڕانكاریانه هه‌ست پێنهكرێن و له‌به‌رچاو نه‌گیرێن له ئانالیز كردن و هه‌ڵسه‌نگاندنی نوێ‌دا، هه‌ر ڕێكخراوه‌یه‌ك ده‌توانێت بخاته حاڵه‌تی له‌ناوچوون.
به تایبه‌تی ئه‌وه حاڵه‌ته، زیاتر ئه‌و ڕێكخراوانه ده‌گرێته‌وه كه ژینگه و شوێنی چالاكیان له گۆڕانی به‌رده‌وام دایه.
ئانالیزی ستراتێژی، سێ حاڵه‌تی گشتی هه‌یه، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یه‌كه ژینگه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه خاوه‌نی چ ده‌رفه‌ت و ههڕەشهگهلێكه بۆ ئۆرگانیزاسۆنهكه. دووهه‌م زانیاری له‌سه‌ر ئیمكاناتی بابه‌تییانه‌ی ڕێكخراوه‌كه و سێهه‌میش زانین له‌به‌رچاوگرتنی به‌ها و ئامانجه‌كانی ڕێكخراوه‌كه‌یه بۆئه‌وه‌ی ستراتێژییهكه به لایه‌كدا نه‌ڕوات كه له‌گه‌ڵ ئه‌وان هاوته‌ریب نه‌بێت.
كاتێك ئه‌و سێ خاڵه ئانالیز كران، ئۆرگانیزاسیۆن ده‌توانێت ستراتێژییه‌كه‌ی دیاری بكات، ئه‌و دیاری كردنه پیشان ده‌دات چ مه‌ودا و ده‌رفه‌تگه‌لێك ده‌بێ به‌كار بهێندرێن، چۆناوچۆن ده‌بێ به‌كار بهێندرێن و به چ شێوه‌یه‌ك ڕێكخراوه‌كه خۆی له به‌رابه‌ر ههڕەشهكاندا بپارێزێت.
ئه‌م هه‌موو خێراییه له ئاڵوگۆڕەكانی كۆمه‌ڵگادا كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌رچی زیاتر تێكه‌ڵاویی جیهانی و گلۆبالیزاسیۆن له لایه‌كه‌وه و گه‌شه و فراوان بوونه‌وه‌ی ئینفۆرماسیۆن و تێكنۆلۆژی له لایهكیترهوه، وایكردووه كه گۆڕان بووه‌ته نۆرمێك له ئۆرگانیزاسیۆنی نوێ‌دا، زۆربه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ران و كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و بواره هاتوونه‌ته سه‌ر ئه‌و بڕوایه كه ئۆرگانیزاسیۆن ده‌بێت هه‌رده‌م له نوێكاری و نوێكردنه‌وه‌دا بێت و هه‌ر ئه‌وه وایكردووه كه نوێكاری و نوێبوونه‌وه ببنه به‌شێكی تێكل و جیا نه‌كراوه له پلان دانانی ستراتێژیی، زۆر ڕێكخراوی مۆدێرن له‌م سه‌رده‌مه‌دا بیرۆكه‌ی ئه‌وه‌یان هه‌یه كه گه‌شه به نه‌وعێك له ستراتێژی بده‌ن كه گۆڕانكاری هه‌میشه‌یی ببێته به‌شێكی ئه‌سڵی له كار و چالاكی ڕۆژانه‌یان، ئه‌م حاڵه‌ته زیاتر له سترۆكتوور یان قه‌واره‌ی ڕێكخراوه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ و به سێ وشه‌ی خه‌لاقیه‌ت، نوێكاری و خۆ ئاماده كردن بۆ نوێبوونه‌وه خۆی ده‌نوێنێ.
دیاری كردنی ئامانج:
به‌گشتی ده‌توانین بڵێین كه ئامانجی ڕوون و دیار وشیكردنهوه و ناساندنی به ئه‌ندامان و چالاكانی خۆی و ته‌نانه‌ت وه‌ك ئاماژەم پێكرد ده‌ره‌وه‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ش زۆر گرینگه و پێویسته هه‌موو ڕێكخراوه‌یه‌ك ئه‌وه وه‌ك یه‌كێك له سه‌ره‌كیترین ئه‌ركه‌كانی خۆی چاولێبكات، به‌ڵام تێبینییه‌كی زۆر دیار له دیاریكردنی ئامانج بۆ ڕێكخراوه ئه‌وه‌یه كه ناكرێت ئۆرگانیزاسیۆن وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی زۆر هاوشێوه چاو لێ بكرێت، به‌و واتایه كه له ناوخۆیان و له ده‌ورووبه‌ری ڕێكخراوه‌كه‌دا هه‌میشه كه‌س یان گرووپگه‌لێ كه ئامانج و هیوای تایبه‌ت به‌خۆیانیان هه‌یه و پێیان خۆشه و هه‌وڵ بۆ ئه‌وه ده‌ده‌ن كه له ئه‌وله‌وییه‌تبه‌ندی ئامانجه گشتییه‌كاندا بۆخۆیان ده‌ستی باڵایان هه‌بێت وئامانجه‌كانی گرنگی پێ بدرێت و زۆرجار كێشه و ئاڵۆزی دێنێته پێشێ، (له ئه‌حزابی سیاسی‌دا زۆرجار بووه‌ته هۆی لێكدابڕان و ئێنشێعاب).
«سێلزنیك» پێیوایه كه ئامانجه تاكییه‌كان مه‌حاڵه له‌گه‌ڵ بهرژەوهندییه گشتیه كان تووشی كێشه نه‌بن كه ئه‌وه له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا تێكهڵاوبی و ناڕوونی له ئه‌نجامی ئه‌ركه‌كاندا سازده‌كات، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ڕێكخراوه‌كه ئامانجه‌كانی زۆریش ڕوون و به‌باشیش دیاری كردبێت.
قسه‌ی كۆتایی ئه‌وه‌یه كه هه‌ر ڕێكخراوه‌یه كه بتوانێ ئامانجه گشتی و سه‌ره‌كییه‌كانی خۆی زیاتر زه‌ق بكاته‌وه و ئه‌ندامانی خۆی زیاتر به‌ره و جێبه‌جێكردنی ئه‌و ئامانجانه هان بدات و بهرژەوهندیه تاكه‌كه‌سییه‌كان كهمڕەنگتر بكاته‌وه، ئه‌وه ڕێكخراوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووه‌و شانسی گه‌یشتن به ئیده‌ئالی دڵخوازی خۆی زیاتر ده‌بێت.