خوشکان و برایانی خۆشەویست نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسی و مەدەنییەکان نووسەران و شاعیران و هەموو هونەرمەندان هەموو بەشداربووانی ئازیز کۆمەڵەییە خۆشەویستەکان، ئێوارەیان باش و بەخێر بێن بۆ یادی ٥٠ساڵەی دامەزراندنی کۆمەڵە و بیرەوەری ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی کۆمەڵە شۆڕشگێڕەکەمان
ئەمڕۆ لەم ڕۆژە پیرۆزەدا ڕێز دەگرین لە یاد و بیرەوەری هەموو شەهیدە سەربەرزەکان، سڵاو دروودیان بۆ دەنێرین. سڵاو دەنێرین بۆ گیانی پاکی کاک «حەمە حسێنی کەریمی» کە لەو ڕۆژەدا گیانی لەدەست داو پەیمان لەگەڵ هەموویان نوێ دەکەینەوە، پیرۆزبایی ئەو ڕۆژە مێژووییە دەکەم لەبنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان لە زیندانیانی قایمو ڕووسوور، لەبرینداران و کەم ئەندامان، لەخەباتکارانی دێرین لە ڕیزەکانی ڕێکخستنی نهێنی و ئاشکرای کۆمەڵە لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان، لە ژنانی خەباتکار، لەچالاکانی سیاسی و مەدەنی لەهەموو چین و توێژەکانی کوردستان کە کۆمەڵە خەباتکاری ئەوانە و ئەوانیش پاڵپشتی قاییمی کۆمەڵە و بزووتنەوەی کوردستان بوون و هەن لەخەڵکی خەباتکار و خۆشەویستی کوردستان کە کۆمەڵە لە داوێنی ئەوان سەری هەڵدا و هەر بەپاڵپشتی عشقی ئەوان باڵایی کردووە و بۆ بەدیهێنانی ئامانجەکانیان تاسەرکەوتن ناسرەوێن. خەڵکی کوردستان ئەو هێزەیان لەداوێنی خۆیان پەروەردە کردووە و پالپشتی مادی و مەعنەوی کۆمەڵە بوون برینەکانمان بەدەستی ئەوان ساڕێژ بووەتەوە و ماڵ و مەزرایان حەشارگە و بنکەی پێشمەرگە بووە لەگەڵ ئازارەکانمان گریاون و بەسەرکەوتنەکانمان خۆشی کەوتۆتە دڵیان لەسەر فرمان و بڕیاری ئێمە لەقۆناغە جۆراو جۆرەکاندا ڕوبەڕوی دوژمن بوونەوە و خوێنی ڕۆڵەکانیان لەسەر داناوە کۆمەڵە ئەو وەفایە و ئەو پەیوەندییە قووڵە، گران بەهایەی خۆشدەوێ و قەدری دەزانێ. ئێمە دوای نیو سەدە خەبات و تێکۆشان لەکاتێکدا یادی کۆمەڵە دەکەینەوە کە هیوا بەگۆڕان لە ئێران لەهەمووکات زیاتر و هەڵهاتنی خۆری ئازادی لە ڕۆژهەڵاتی نیشتمان نزیکە و ئاسۆی گۆڕان کارییەکان ڕوونن دڵخۆش و هیوادارین بەرهەمی ژان و ئازار و ماندویەتی و خوێن و فرمێسک و ئارەقەی خەڵکی کوردستان و گەلانی ئێران بەرهەمەکەی بەهاری ئازادی بێ و لانی کەم بزەی ئەو سەرکەوتنە ساڕێژی برینی گەلەکەمان بێ.
کۆمەڵە بەنهێنی لەسەر دەستی خەباتکارانی خۆنەویست و پێشکەوتنخواز سەریهەڵداو ڕووناکای خستە ڕۆژگاری تاریکی سەردەمی خۆی، خۆڕاگری و قارەمانێتی ڕێبەران و کادرەکانی لە زیندانەکانی ڕژیمی شاو کۆماری ئیسلامی لە لاپەرە گرانەکانی مێژوەکەیەتی بەشداری و کاریگەری قوڵی کۆمەڵە لە شۆڕشی گەلانی ئێران ١٣٥٧ی هەتاوی، خەبات بۆ کرێکان و زەحمەتکێشانی ماف خوراوی کوردستان، پارێزگاری لە دەسکەوتەکانیان خەباتی چەکداری و بەرخۆدانی مێژووی هەر لەسەرەتاوە تا ئەمڕۆ پێشکەشکردنی هەزاران ژن و پیاوی شۆڕشگێڕ بە خەباتی چەوساوەکان وە کوردستان مانای تازە بەخشین بە خەباتی یەکسانی بەشداری پڕڕەنگی ژنان لەم شۆڕشەدا و پێشڕەو بوون لەجوان کردنی پێشمەرگایەتی بەبەشداری ژنانی خەباتکار لە ڕیزەکانی خۆیدا دژایەتی داب و نەریت و بیری کۆنە پەرستانە خەباتی مەدەنی و چالاکی بەرین وەڕێک خستنی کۆمەڵگا لە شکڵ و شێوازەکانی تری خەبات، وەدەستەبەرکردنی ماف و داخوازییەکانی ماف و داخوازییە ڕەواکانیان، هەر لەبنکەکانی شاری سنەی قارەمان تا کۆچی مێژووی شاری مەریوان، یەکێتی جوتیاران، یەکێتی مامۆستایان هەتا دوایی تاقی کردنەوەی هەموو ڕێگا و شانسێکی دەستەبەرکردنی مافەکانی خەڵکی کوردستان بە وتو وێژ لەگەڵ داگیرکەرانی کوردستانیشەوە خەبات بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ڕۆشنبیری و گەشەی بیری ئازاد لە کوردستان خەبات بۆ دەستەبەرکردنی مافە نەتەوایەتییەکان خەڵکی کوردستان، خەبات بۆ ئازادی بیروڕا و فرەچەشنی لەکوردستان، ئەمانە بەشێکن لەکارنامەی ٥٠ساڵەی خەباتی کۆمەڵە.
کۆماری ئیسلامی لەهەموو بووارەکان توشی گرفت و قەیرانی قوڵە کێشە ناوخۆییەکانی حاشا هەڵنەگر و هەموو ئاستە باڵاکانی دەسەڵاتی تەنیوەتەوە. ڕووخساری ئەو کێشانە ئاشکران و ڕۆژانە بەدەنگی بەرز لەناوندەکانی دەسەڵات قسەیان لێدەکرێت کۆماری ئیسلامی لەناوخۆ توشی هەڵوەرین بووە و هەتا بێ عەڵقەی وەفادارانی بچوکتر دەبێتەوە، نوسخە و دەرمانی هیچێک لەباڵەکانی ڕژیم چاری زامی قوڵی خەڵکی ئێران ناکات و ژان و ئازاریان کەم ناکاتەوە لە ناوخۆ تەنیا چەکی سەرکوتیان بەدەستەوە ماوە و هیچی تر. هیچ زمانێکی تر جگەل لە کوشتن بڕین تۆقاندن زیندان و شکنجە وەستانەوە و سەرکوت بەکار ناهێنن و سوورن لەسەر ئەو سیاسەتە هەمیشەییەی خۆیان. ڕێفۆرم خوازانی ناو دەسەڵات کە هەمیشە زەربەگیری ڕژیم بوون و کاریان بووە بە ئاڕایش و میکیاجی ڕژیم و پاساو بۆ هێنانەوەیان ئێستا لەهەمیشە ڕیسوا خەتی دووڕوییان کەتۆتە سەر ئاو، خەڵکی هیچ باوەڕو متمانەیەکی پێیان نەماوە و لەبەردەم دوو ڕێیانی هەڵبژاردندان، یان خەڵک یا ڕژیم و جێگایەک بۆ هێزی نەماوەتەوە و کۆمەڵگا بەتەواوی دوو جەمسەری بووتەوە. ئەگەر تا دوێنێ شاهیدی ناڕەزاتەتی هەمیشەیی خەڵک لەگۆشە و کەناری ئێران بووین وە دیفاع لەماف و داخوازییەکانیان و ڕۆژێک کورد و ڕۆژێک بەلوچ و عەرەب و نەتەوە مافخوازەکانی ئێران ڕۆژێکی تر ماڵ لەدەستچووان، ڕۆژێک کرێکاران، کۆڵبەران، کامیۆنداران، ژینگە پارێزان، مامۆستایان و هەتا دوایی، بەڵام ئێمە لە بەفرانباری ٩٦ خەزەڵوەر و بەفرانباری ئەم ساڵەوە شاهیدی قۆناغێکی تر لەخەبات کە جیاوازی بزووتنەوەی ئەم جارە لە ناڕەزایەتی بزووتنەوەکانی تر بۆ ئێمە لەوەدا نیشان دەدا کە بزووتنەوەی ئەم جارە بەر فراوانتر هەموو چین و توێژەکانی لەخۆ گرتوە دەست کەرەوەترە، بوێرترە ساغ و بێ ڕاڕاییە دروشم و داخوازییەکانی ڕۆشن و گۆڕان خوازانەیە هیچ داواکاریەکیان نییە جیا لەڕوخانی ڕژیم لە خۆپیشاندانەکانی خوێندکارانی زانکۆکانی تاران بیرمان هاتەوە کە خومەینی بۆچی نەسیحەت و وەسیەتی ئەوە بوو «لە زانکۆ بترسن»، خومەینی پێی وابوو مەترسی زانکۆ لە بۆمبی خوشەیش زۆرترە. حکومەتی ئێران هیچ مەشوعییەتێکی لەو چوارچیوە ناشەرعییەش کە هەیبوو نەیماوە و جیا لە تاقم و گروپێکی خاوەن مەسڵەحەت هەموو خەڵک یەک دەنگ و یەک سەدا هاوار دەکەن ئەو حکومەتەیان ناوێ. هیچ ڕۆژێک نییە لە ئێران قەیران و ڕیسوایی ڕوونەدات دیمان لە ڕووداوی تەیارە ئۆکراینییەکە ڕژیم چۆن حەولی شاردنەوەی ڕاستییەکانی دا و دەیدا جیا لەدان پێدانانی خستنە خوارەوەی تەیارەکە کە لەژێر گوشار و هەڕەشەی باقی شتەکانی تر شاراوە ماون و یان دوورن لە ڕاستییەوە. ئابووری ئێران ساڵەهایە بەسیاسەتی غەڵەت بەبێ بەرنامە و بوودجەبەندی ئەحمەدی نژاد ناعادڵانە دابەش کردن و بەتاڵان بردنی سەوەت و سامان لەلایەک و لەلایەکی دیکەوە بەنقوم بوون لە دزی، گەندەڵی، بێ کیفایەتی لە بەڕێوەبەریدا بەتەواوی بەرەو فەوتان چوە تازە بەوەشەوە نەوەستاوە لەپاڵ هەموو ئەوانەدا دەستی داوەتە پرۆژەی دروستکردنی ئیمپراتۆری شیعە لەناوچەکە لەڕێگەی دروستکردنی هێزە نیابەتییەکانی حیزبوڵڵا لە لوبنان حوسییەکانی یەمەن، دەیان گرووپ و تاقمی کە لە سوریە و حەشدی شەعبی لە عێراق و دەست تێوەردانەکانی لەکار و باری ئەو وڵاتانەی پێشێل کردنی سەروەری، پەرەدان بە پڕۆژەی گەورەی نیزامی ناپێویست وەک پرۆژەی ئەتۆمی، دروست کردنی موشەکی بالیستیکی کە نەک هەر دارایی ئێرانی لەسەر داناوە ،بەڵکو بەهۆی گرتنە بەری ئەو سیاسەتە چەوتانە، ئێرانی توشی گەمارۆی توند و سزای ئابووری کردووە کە جیا لە ڕوژ ڕەشی هیچ دەسکەوتێکی بۆ خەڵکی ئێران نەبووە. دەرەنجامەکانی ئەو سیاسەتە لە ژیان و گوزەرانی خەڵکی ئێران بەچاو دەبینین. بەشی خزمەت گوزاری بەرهەم هێنان لەکار کەوتووە کارگە و کارخانەکان یەک لەدوای یەک دادەخرێن، هەر ڕۆژە بە لە شکری بێکاران، ماڵ لەدەستچووان ناڕازیان، بەشە جۆراو جۆرەکانیان ئەم کۆمەڵگایە زیاد دەبێت، ناڕەزایەتی پۆنگی خواردووەتەوە و کۆمەڵگای ئێران وەک بۆشکەی باڕۆت بۆ تەقینەوە لەسەر چاشنیەک ماوەتەوە، دارستان و دەریاچەکان توشی فەوتان کردووە، چۆمەکان وشک و بێ ئاون نەک ژینگەشی تووشی فەوتان و بەرەو لەناو بردن بردووە، ئێرانی لەهەموو بوارێکەوە بەرە و هەژاری و ئیرتجاع و دواکەوتوویی گێڕاوەتەوە. کۆماری ئیسلامی پشتێنەیەکی ئەمنی لە ناوچەکە لەدەوری خۆی دروستکردووە بۆ ئەوەی بیانکاتە لەمپەری هەڕەشاکانی سەر خۆی، هەموو وڵاتانی ناوچەکەی کردووەتە دوژمنی خۆی. سەڕەڕای ئەو هەموو سەرمایەگوزارییەی لەسەر لوبنان و عێراق کردبووی، خەریکە ڕیسەکەی لێدەبێتە خوری. ڕۆژ نییە وێنەی ڕێبەرەکانی نەدڕێ و دیمەشق و بێهودو ئەفسەرە ئێرانیەکانی سوپای قوتسی پاستارانە لەدەرەوەی وڵات زۆر تێکۆشا لەبەر چاوی ڕۆژ ئاوا وا نیشان دەدەن کە ئێران عێراق و ئەڤغانستان شوێنەکانی تر نیە دەست بردن بۆ ئێران ناوچەکە توشی شەڕێکی گران دەکاو تا ئاستێکی باش لە دروستکردنی ئەو ترس و تۆقاندنە سەرکەوت و بوو بەڵام ئەمریکا بەهاتنە دەر لەبر جامو گەڕانەوەو پەرەدان بەگەمارۆکان فشار بۆ ئەوەی دەست و پێی ئێران لەناوچەکە کۆ بکاتەوە و ئوروپاش بەجۆرێکی ترو هێواش تر هەر بەرەو ئەو ئاڕاستەیە دەڕۆن و تازە ئورەپا حازر نیە وەکو ڕابردو ئێران سحری بەتاڵ بوە ناتوانێ بە هەوای جاران پرۆژەو بەرنامەکانی بەرێتە پێش دونیای دەرەوە دەبێت ئرو ڕاستیە بزانێت ئەگەر ترۆریزم بەناوچەکە بەسەرەتانێک بشڵپێنین هەموو گروپو ترۆریستیەکان بەشیمی دەرمانی لەناو دەچن بەڵام حکومەتی ئێران کە ماکی ترۆریزمە هیچ چاوی جیا لە بنبڕ کردن تاماکی ترۆریزم مابێت تیرۆر لەناوچەکە بن بڕ نابێت بگرە پەرە دەستێنێ و هەر جارە پڕشکی بەر شوێنێک دەکەوێت لەوەها هەلو مەرج و دۆخێکی گرینگ دا ئەرکە لەسەر شانمان لانی کەم لام بوارەدا هێزو توانای خۆمان بخەینە گەڕ جیا لەئەرکی ڕۆژانەو خۆ ڕێک خستن و خۆ تەیار کردنمان ئەرکی یەکەم و سەرەکیمان یەک خستنی ناو ماڵی کوردو یەک گرتویو هاو پشتی و هاو دەستیمانە هەرچەند ئێمە لەساڵانی ڕابردو شاهیدی بەرەو پێش چونی ئاستێکی هاوکاری کردن نزیکی حیزبەکانی کوردستان هەین و بەتایبەتی دروسبونی چالاکی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران هەنگاوێکی پێویست و باش بوو بەڵام لەئاست چاوەڕوانیەکانی خەڵکو ئەرکە قورسەکانی بەردەم بزوتنەوەکەمان نیە پێویست بەهەنگاوی گەورەتر هەیەو قایم تر هەیە وە زامن کردنی دەسکەوتو داواکانمانە هەر وەک لەڕابردودا لەم بارەوە ئێمە پێویستمان بەهێزی یەک گرتوو دەنگو ڕەنگی هاو بەشو چالاکی زۆرتری هاوبەش بەگشتی بەرین کردنەوەی ئاستی هاو کاریەکانمان هەیە ئێمە پێویستە لەگەڵ باقی ئۆپۆزسیۆنو هێزە دژ بەرەکان دێمۆکراتو ئازادی خوازەکانی ئێران لە پەیوەندی هاوکاری نزیکو هەمیشەی دابین هرت بۆ ئەوەی لە ئێستاوە بە مافو داخوزیەکانمان ئاشنا بن و ئەوان لەداخوازیەکانی ئێمەو ئێمەش لە بۆچون و هەڵوێستی ئەوان ئافادار بین و بناغەی کاری هاو بەشو فکری هاو بەشی دوو لایەنە قایم بۆ دواڕۆژ دابمەزرێنین ئەم ڕاستیە بۆ هەموان ڕوونە بەبێ هاوکاری هاوپشتی هەمە لایەنە هیچ لایەک توانای ڕوخانی ڕژیمی یەک لایەنە نیە هاوکاری هاو پشتی بۆ کوردو باقی ئۆپۆزسیۆن شەرتی پێویست نیە بەڵکو شەرتی لازمە ئێمە هەم وەک نەیارانی ڕژیم ناساندنی سیاسەتی سەرکوتو هەڵاواردنی جەنایەتی حکومەتی ئێران دژ بەگەلەکەی وەناساندنی مافو داواکاریە ڕەواکنی خۆمان پێویستە دەنگیخۆمان یەکدەنگ ترو هەڵوێست تر بگەیەنین پشتی وانی ئەوان بپ بزوتنەوەکەمان ڕابکێشتن لە کۆیایدا جارێکی تر لر یادی ٥٠ساڵەی خەباتی کۆمەڵەدا هیوای سەرکەوتن بۆ خەڵکی کوردستان حیزبر تێکۆشەرەکانیان دەخوازم و پیرۆزبایی دوبارە لەڕیزەکانی کۆمەڵە دەکەم بڕوخێ ڕژیمی کۆماری ئیسلامی سەرکەوێ بزوتنەوەی ڕزگاری خوازانەی کوردستان ئێوەش هەر شادو سەربەرز بن