ڕۆژی شەممە ٢٢ی٢ی٢٠٢٠ی زایینی کومیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ بە هاوکاری کادر و ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە لەنۆروێژ ڕێو ڕەسمێکی بەشکۆیان بەبۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان بەڕێوە برد.
لەم ڕێوڕەسمەداسەدان کەس لە کادر و ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە و کۆمەڵێک نوێنەری حیزب و ڕێکخراوە سیاسییە کوردستانییەکان و ئێرانی و نۆروێژی و هەر وەها ژمارەیەک زۆر کەسایەتی سەر بەخۆ تێیدا بەشدار بوون.
سەرەتا لە لایەن بەڕێوەبەرانی ڕێوڕەسمەکە هاوڕێیان «جەلال هانیسی» و «کەژاڵ درەخشانی» بەخێرهاتنی ئامادەبووان کرا و دواتر بەرنامەکەیان بە سروودی «بانگەواز» سروودی ڕەسمی کۆمەڵە و دواتر بەڕاگرتنی خولەکێک بێدەنگی بۆ ڕێزگرتن لە یادی هاوڕێ «حەمە حسێن کەریمی» و سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە بە ڕەسمی دەستی پێکرد.
لەم ڕێوڕەسمەدا هاوڕێ «بەهار فاتمی» بە زمانی نۆروێژی کورتەیەکی لەمێژوی ٥٠ساڵ خەبات وتێکۆشانی حیزبی کۆمەڵەی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
دواتر گرووپێک لە هاوڕێیان ٥٠ ئەستێرە و مۆمیان بە نیشانەی ٥٠ساڵ خەبات وتێکۆشانی کۆمەڵە داگیرساند کە هاوکات سروودی پیرۆزە ٢٦ی ڕێبەندان لەلایەن بەڕێوە بەرانەوە بڵاو کرایەوە.
هاوڕێ فەرهاد مینبەری ئەندامی کومیتەی کۆمەڵە لە نۆروێژ و کادری لەمێژینەی کۆمەڵە بە زاڕاوەی هەورامی وێڕای بەخێرهاتن لە ئامادەبووان وتارێکی کورتی لەسەر هەڵسووڕانی ٥٠ساڵەی کۆمەڵە و هەروەها ڕێوڕەسمەکە پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
هاوڕێ «موختار ئەحمەدی» ئەندامی کومیتەی ناوەندی پەیامی کومیتەی ناوەندی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
دواتر هاوڕێ ئیبراهیم کۆنەپۆشی جێگری کومیتەی ناوەندی و ئەندامی کومیتەی دەرەوەی وڵات وتەیەکی کورتی لەسەر شانۆی هەڵبژاردن و هەروەها گرینگی هەوڵەکانی ناوەندی هاوکاری لەبابەت هاوئاهەنگی بەمەبەستی یەکخستنی هێزی پێشمەرگەی حیزبەکان کە لەم دواییانەدا دەستی پێکردوە، پێشکەش بە ئامادەبوان کرد.
هاوڕێ «شوانە بۆکان» دیکلەمەی شیعری «ئێستاکەیش کۆمەڵە نرکەی دێت»ی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.
بەڕێز «ئۆگە بەرگە» لە لایەن حیزبی سوسیالیستی چەپی نۆروێژی کە حیزبێکی دۆستی گەلی کورد وبزووتنەوەکەیەتی، پەیامی پیرۆزبایی پێشکەش کرد.
بەڕێزان «کاک هەندرێن باوەنووری» کارگێری ناوەندی دەرەوەی یەکێتی لە لایەن یەکێتی نیشتمانی کوردستان و کاک «ئیسمائیل عەلیپوور» لە لایەن کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکانی پەیامێکیان پێشکەش کرد. بەڕێز کاک «جەعفەر حامدی» تێکۆشەری دێرینی کوردستان لەسەر کاریگەرییەکانی کۆمەڵە لە ماوەی ٥٠ ساڵی ڕابردوو و هەروەها گرینگی پێوەندی و هاوکارییەکانی کۆمەڵە لە گەڵ لایەنەکانی دیکە وتەیەکی پێشکەش کرد.
بەڕێز «کاوە فەتحی» هونەرمەندی چەند بەرهەمێکی هونەری خۆی لەسەر کۆڵبەر و نان و ئازارەکانی کۆمەڵەگا پێشکەش کرد.
لەدرێژەی ڕێو ڕەسمەکە گرووپی شانۆی «ناوەندی هونەری ڕۆژهەڵات» سەر بە کۆمەڵەی کولتووری «نەوان» شانۆیەکیان بەناوی «یەکسانی» پێشکەش کرد. لە بەشێکی دیکەی ڕێ و ڕەسمەکەدا خەباتی ٥٠ساڵەی کۆمەڵە بەشێوازی فیلم پێشکەش بە ئامادەبوان کرا.
شایانی باسە ڕێ و ڕەسمەکە بە خوێندنەوەی شێعر و پەخشانی شۆڕشگێڕانە لە لایەن پێشکەشکارانەوە ڕازایەوە.
هونەرمەندان، کاک «سامان سەرچناری»، کاک «محەمەد تاهۆ»، کاک «شێرکۆ باڵەبان»، کاک «پێشڕەو زەرداسەر» و کاک «ئاوات» بەشی دووهەمی ڕێو ڕەسمەکەیان ڕازاندوە و بەپێشکەش کردنی بەرهەمە هونەرییەکەیان لەگەڵ شایی و خۆشی بەشداربووان تا کاتژمێر ١٢ی شەو درێژەیان بە ڕێو ڕەسمەکەدا.
شایانی وتنە بۆ ئەم ڕێوڕەسمە کۆمەڵێک حیزب و ڕێکخراوی سیاسی کوردی، ئێرانی و نۆروێژی ڕاستەوخۆ، یان بە ناردنی برووسکەی پیرۆزبایی بەشداری ڕێو ڕەسمەکە بوون و شان بە شانی ئەندامان و دۆستانی کۆمەڵە ڕێزیان لە٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە گرت کە بریتی بوون لە:
_کومیتەی هاوکاری هێزە سیاسییە کوردستانییەکان
باشوور
_یەکێتی نیشتمانی کوردستان
_پارتی دیموکراتی کوردستان
_ئەنجوومەنی بزووتنەوەی گۆڕان بە ناردنی برووسکە
ڕۆژاوا
_ئەنجوومەنی نیشتمانی کوردستانی سوریە ئەنەکەسێ
باکوور
پارتی دیموکراتی کوردستان- باکوور
ڕۆژهەڵات
_حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران
_حیزبی دیموکراتی کوردستان
_سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران
_پارتی ئازادیی کوردستان
ئێرانی
_حیزبی چەپی ئێران(فدائیانی خلق)
نۆروێژی
_حیزبی چەپی سوسیالیستی نۆروێژSV
_هاوپەیمانی نێو دەوڵەتی ئیسرائیل نوێنەرایەتی ئەورووپا
_فدراسیۆنی کۆمەڵە کولتوورییەکان لە نۆروێژ