لە ماوەی ڕۆژانی ٢٣ تا ٢٨ی خەزەڵوەری ساڵی ٩٨ زنجیرە خۆپیشاندانی ئیعترازی جەماوەری لە زیاتر لە ١٣٠ شار و ناچەی جیاجیای ئێران دژی ڕژیمی کۆماری ئیسلامی هاتنە ئاراوە. زۆر زوو شارە و ناوچە کوردستانییەکانی ئێرانیش بەم بزووتنەوە ئیعترازییە پەیوەست بوون. ئەم خۆپیشاندانە بە دڕندانە ترین شێوە لە لایەن ڕژیمی کۆماری ئیسلامییەوە سەرکوت و خەڵتانی خوێن کرا. بە پێی ئامارەکان سەدان کوژراو و هەزاران بریندار و دەیان هەزار کەسیش دەستگیر کراون. بۆ لێکدانەوە و شرۆڤەی ئەم ڕووداوانە ئاسۆی ڕۆژهەڵات وت و وێژێکی کورتی لەگەڵ هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ ئەنجام داوە. ئەوە لێرە دەیخوێننەوە دەقی ئەو وت و ێژەیە کە هاوڕێ ژیلا دانشوەر ئەنجامی داوە.
ئاسۆی ڕژهەڵات؛ هاوڕی عەبدوڵڵا هەروەک ئاگادارن، زیاتر لە ١٣٠شار لە شارەکانی ئێران کوردستان بەشداری ئەم ناڕەزایەتییە دەربڕینانە بوون، بەڕای بەڕێزتان چ فاکترگەلێک بووە هۆی دەربڕینی ئەم ناڕەزایەتییە بەرین و بڵاوە دژ بە دەسەڵات دارانی کۆماری ئیسلامی؟
هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار:
ڕاستە ئەم ناڕەزایەتییانە بەهانە و ستاڕتەکەی لە گران کردنی بێنزینەوە دەستی پێکرد، بەڵام ئەوە تەنها بەهانەیەک بوو چوون ناڕەزایەتی لە ئێران لە دەمێک لەوە پێشەوە پنگی خوواردووەتەوە و وەزعی ئابووری ئێران هەتا هاتووە خراپتر بووە لە دەهەکانی ڕابردوودا، کەرتی خزمەت گوزاری لە کار کەوتووە، بەرهەم هێنان لە کار کەوتووە، وەزع و ژیانی خەڵک و مەعیشەتی خەڵک و چینەکانی خوارەوە بە تایبەتی تەواو لە ژێر فشار و فەقرێکی فراوان دان.
لە ساڵانی ڕابردووداش ئێمە شاهیدی ئەوە بووین دوای شدەت گرتنی تەحریمەکان لەسەر ئێران و ئەوانە ناڕەزایەتییەکان وجودیان بووە، لە بەفرانباری پێرارەکەوە ئەم ناڕەزایەتییانە پەرەیان سەندووە و هەتا هاتووە زۆرتر و زۆرتر بووە و ڕۆژێک ماڵ باختێگان بووە، ڕۆژێک کەم ئەندامان بووە، ڕۆژێک مەعلیمین بووە، ڕۆژێک کرێکاران بووە، ڕۆژێک بۆ دروایشی گونابادی، چین و توێژە جۆراوجۆرکان لێرەو لەوێ ئەم ناڕەزایەتییانەیان دەربڕیوە.
ئەمە دروستە یەک دانە بەهانە بوو. بۆ خەڵک گەیشتووەتە ئێراەی، ئیتر گەیشتووتە جێگایەک کە تەحەمولی نەدەکرد، مەسەلەی گران کردنی بێنزین هۆکار بوو ، ئەو شەمعە بوو کە دیگە ٩٩دەرەجەییەکەی بە کوڵ هێنا لە ڕاستیدا، گەیشتبووە جێگایەک کە ئیتر بە یەک جەرەقەی چکوولە دەیتوانی ئەو ئینفجارە درووست ببێت.
ئەوە ئەو چاشنییە بوو گران بوونی بێنزین ، دەنا بڵەی تەنها هۆکار بوو، تەنها هۆکار نەبوو لە ڕاستیدا.
ئاسۆی ڕژهەڵات؛ هاوڕێ عەبدوڵڵا هەروا کە بینیمان ناڕەزایەتی دەربڕینەکانی چەن ڕۆژی ڕابردوو، چەند جیاوازی هەبوو بە نیسبەت ناڕەزایەتی دەربڕین هایەک کە پێشووتر لە ئێران ڕووی دابوو، بۆ نموونە هەم ڕێژەی بەشداری شارەکان و جەماوەری خەڵک یەکجار زۆرتر و بەرینتر بوو و هەم درووشمەکان زۆر ڕادیکاڵتر بوون و بە ڕاشکاوی مەشروعییەتی دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامیان بردە ژێر پرسیارەوە. بەڕێزتان هۆکارەکانی بۆ چ فاکتەرگەلێک دەبیننەوە؟
هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار: موشەخەساتی ئەم بزووتنەوەیە ئەمجارە لە چاو بزووتنەوەکانی پێشوو هەر ئەو جۆرەی جەنابتیشت باست کرد، تەفاوەت هایێکی تێدا دەبیندرێت.
یەکێک لەو تەفاوتانە یا یەکێک لەو موشەخەساتانەی ئەم بزووتنەوەیە بەرینترە لە بزووتنەوەکانی پێش خۆی، لە مقایسەی لەگەڵ بزووتنەوەی بەفرانباری پێڕار و ئەوانە ، هەم بە ڕێژە بەرینترە هەم عەمیقترە، هەم فراوانترە، قووڵترە، چەندها سفەتی ئاواهی دەتوانی بدەیە پاڵ کە هەموویان واقعین، دەرخوری خۆیەتی لە لایەکەوە ، لەلایەکی دیکە، بزووتنەوەیەکی دەست کەرەوە و دەوەستایەوە لە بەرامبەری ڕژیمدا، بزووتنەوەیەکی موتاڵباتی بەو مەعنایە نەبوو کە خواستێک مەترەح بکات، خەلک بێن و پلان کاردێک بەدەستەوە بگرن و بڵێن قیمەتی بێنزین لە ٣٠٠٠وە بێتەوە ١٠٠٠، بێتە ئەوەندە، تەقازایەکی لەو چەشنەیان نەبوو، بەڵکە هەموو نیزام و مەشرووعیەتی نیزامیان ئەو جۆرەی بۆخۆشت باست کرد دەبردە ژێر پرسیار، شوعارەکانیان، شوعارهایێکی دژی دەسەڵات بوو، دەبیت ئەم ڕژیمە بڕوات، کیفایەتی نەماوە، ناتوانێت، هیچ ئۆمێدێک بە ئیسلاحاتی تێدا نەبوو، لە بزووتنەوەکانی پێشوودا تۆ دەت دی لە جێگەیەک دەنگی ئەڵاهو ئەکبەر، لەجێگایەک شتی دیکە، لە جێیەک موتاڵباتێکی دیاریکراو، مەحدود بوو بە شوعارێک یا بە سینفێکی دیاریکراو.
بەشیکی هەرە زۆری ئەوانەی هاتبوونە خیابان ئەسڵەن ماشێنیان نەبوو، بێنزینی چی و ئەسڵەن مەوزوعیەتەکە لەوەدا نەبوو، بۆیە ئەم بزووتنەوەیە دەتوانین ئاوای پێناسە بکەین، هەم وەسیع تر بوو، هەم عەمیق تر بوو، هەم ئاگاه تر بوو، هەم بەرینتر و بەربڵاوتر بوو لە باری پێکهاتەوە، هەمەگیر تر بوو و لە لایەکی دیکەوە دەستکەرەوە تر و ئاوانگاردتر بوو موقاومەتی دەکرد و دەوەستایەوە و لە لایەکی دیکەشەوە شوعاری ڕووخانی ڕژیمی هەڵگرتبوو و دای نابوو کە هیچ ئۆمێدکی بە جمهوری ئیسلامی نەمابوو ، من پێموابێت لەم ڕووەوە فەرقێکی ئەساسی هەبوو، ئێمە چووینەتە قۆناغێکی دیکە لە پەیوەند لەگەڵ ئەو موبارزەیەدا، لە پەیوەند لەگەڵ ئەم ڕووداوانەدا، بە خشونەت کێشانی لە لایەن جمهوری ئیسلامیەوە، ئەوە کارێکی کرد کە خوێنیش کەوتە بەینی خەڵک و حکوومەت، تازە ئەم نێوانە ئاوا بە ئاسانی ساڕێژ نبێتەوە، ڕەنگ بێت ئەوان ئێستا بتوانن بە زۆر و سەرکوت ئەمە دامرکێنن یا بۆ کاتی بتوانن هێوەری کەنەوە بەڵام هەرگیز ناتوانن کین و ڕقی پنگخواردووی خەڵکی ئێران و کوردستان و بە تایبەتی ئەو برینانەی کە لە جەستەی ئەم بزووتنەوەیان کردووە، ناتوانن ئاوا بە نرخێکی کەم لەسەر خۆیانی بگوزەرێنن.
ئاسۆی ڕژهەڵات؛ زۆر سپاس هاوڕێ عەبدوڵڵا، لە کۆتایی دا قسە و باسێک یا پەیامپێکتان ڕوو بە کۆمەڵانی خەڵک هەیە، خۆشحاڵ ئەبین کە گوێ بیستی بین.
هاوڕێ عەبدوڵڵا ئازەربار: سایتەکانی جمهوری ئیسلامی، مێدیاکانی و هەتا تەحلیل گەرەکان و ئەوکەسانەی وتاربێژی ئەوانن زۆر خەڵک بەتاونابر دەزانن کە لەو بەینەدا ئەوان خشوونەتیان هێناوەتە پێشێو گەیاندووتە جێگایەک کە توندووتیژی بخولقێت، لە لایەکی دیکەوە جمهوری ئیسلامی وەک هەمیشە دووژمنێکی فەڕزی داناوە و لەپشت سەری ئەوانەو، ئەو نایهەوێت قەبووڵی بکاو نایهەوێت بڵێت خەڵک بەو خودئاگاهیە گەیشتوون کە جمهوری ئیسلامیان قەبووڵ نییە، دەستی عەرەبستانی سەعودی و ئیسرائیل و ئەمریکا و کۆمەڵە و دێموکڕات و هەموو خەڵک تێوەردەدات ئەسڵی حەقیقەتەکە ڵێڵ بکات، بەڵام لە ڕاستیدا خەڵکی کوردستان و بەتایبەتی هێزە سیاسییەکانی ئەسڵەن لەسەر ئەو مەسڵەحەتە نەبوون و نین کە ئەمە بە توندووتیژی و خشونەت بکێشرێت، لەبەرچی؟ نەلەبەر ڕەعایەتی دڵی جمهوری ئیسلامی یا هەر شتێکی دیکە چوونکە ئەوە بە قازانجی بزووتنەوەکە نەبووە، ئەم بزووتنەوەیە مەودایێکی زۆرتری بایە تا ماشینی دەسەڵات لە ئێران لە کار بخات بە چۆکی دابێنی، زۆرتر نزیک دەبووەوە لە خواستەکانی خۆی، بەڵام ئەگەرئاوا زوو بەریەک کەوتن ئیجاد بێت، دەبێتە جەنگێکوو و نیهایەتەن لەو بەشەدا لایەک، لایەکەی دیکە شکست دەدات، جمهوری ئیسلامی کە هێزی سەرکوتگەری هەیە و لەو بارەوە دەست نا پارێزی، هیچ شتێکی دیکە نییە و سازمانی هەیە و سازمان یافتەیە، لە تێکەڵچوونێکی کوتوو پڕ دا، شانسی ئەوەی ئەو بەدەستێوە هاتبایە زۆرتر بوو، بۆیە نە بەلێکدانەوە، نە لە مەسڵەحەتمان دا، لە مەسڵەحەتی ئێمە و لە مەسڵەحەتی بزووتنەوەکەشدا نەبوو کە ئێمە هانی ئەوە بدەین و هێچ کارێکی ئاوامان نەکردووە و هەمووی ئەنگێکە کە جمهوری ئیسلامی دەیهەوێت بەو بزووتنەوەیەوە بدات، هەمووی پاساوێکە بۆ خۆی بهینێتەوە دەنا ئێمە عاملی ئەسڵی ئەم توندووتیژیانە بە جمهوری ئیسلامی دەزانین و هەموو ئەو خوێنانایەی لە کوردستان و لە ئێران ڕژاون و هەموو ئەو خەسارەتانەی کەوتوون لە ئەستۆی ئەوە، ئەو خەڵک دەگرێت و موجازاتی دەکات و بازخاستیان دەکات سەبارەت بەم توندووتیژیانە ، لە حاڵێکدا دەبێت خۆی محاکمە بکردری، سازمان های بەینولمللەلی ، نهادهای نێودەوڵەتی، دەوڵەتان دەبێت ئێران مەحکووم بکەن و سزای بدەن سەبارەت بەم توندووتیژیانەی نواندوێتی.