ڕاگه‌یاندنی كۆتایی پلینۆمی چواری كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی پازده‌هه‌م
دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانی رۆژهه‌ڵات
ئه‌ندامان، دۆستان و لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه
كومیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران له‌ڕۆژانی ڕابردوودا پلینۆمی چواره‌می خۆی به‌ڕێوه‌برد و سه‌ركه‌وتوانه دوای ٢ ڕۆژ كاری چڕ‌وپڕ كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.
سه‌ره‌تا پلینۆم به‌سروودی بانگه‌واز و خوله‌كێك بێده‌نگی بۆ ڕێز گرتن له‌سه‌رجه‌م گیانبه‌ختكردووانی كۆمه‌ڵه‌و بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخۆازی گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد.
به‌دوای ئه‌وه‌دا ڕاپۆرتی لێژنه‌ی ئاماده‌كار و خشته‌ی كاری پلێنۆم له‌لایه‌ن ئه‌ندامێكی لێژنهكهوهپێشكهش كرا.
دواتر به‌پێی به‌رنامه‌ی كاری پلینۆم سكرتێری گشتیی كۆمه‌ڵه هاورێ “عه‌بدوڵڵا موهته‌دی” ڕاپۆرتی سیاسی-ته‌شكیلاتی پێشكه‌ش كرد.
ئه‌م ڕاپۆرته كه له ڕۆژانی داهاتوودا ده‌قی ته‌واوی بڵاو ده‌كرێته‌وه، لێكدانهوهیهكهی بابه‌تییه له‌سه‌ر گرینگ‌ترین ڕووداوه سیاسی و تهشكیلاتییهكانی نێوان پلینۆمی سێ و چواری كۆمه‌ڵه كه‌تێیدا ئاماژه به چوار پرسی زۆر گرینگ ده‌كرێت كه له‌نێوان ئه‌م دوو پلینۆمه‌دا ره‌هبه‌ری كۆمه‌ڵه به‌ڕێوه‌به‌ری و مودیریه‌تی كردوون.
هه‌روه‌ها ئه‌م ڕاپۆرته لێكدانه‌وه‌ی ڕه‌هبه‌ری كۆمه‌ڵه‌ی له‌سه‌ر ئه‌گه‌ره‌كانی قۆناغی داهاتووی ئێران و كوردستان به‌لێكدانه‌وه‌ی سه‌رجه‌می بارودۆخی سیاسی، ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تی له‌خۆ گرتبوو، قه‌یرانی ئابووری، كێشه ده‌ره‌كییه‌كانی كۆماری ئیسلامی، قه‌یرانی مه‌شرووعییه‌ت و ململانێی باڵه‌كانی نێو ده‌سه‌ڵات و هه‌روه‌ها بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وه‌ك گرینگ‌ترین گرفته‌كانی به‌رده‌م حاكمیه‌تی كۆماری ئیسلامی ئاماژه‌یان پێدراوه.
ده‌ستنیشان كردنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌كانی ده‌وری داهاتووی رێبه‌ری كۆمه‌ڵه‌و خۆ ئاماده كردن بۆ هه‌موو ئه‌گه‌ر و پێشهاته‌كان به‌شێكی دیكه‌ی ڕاپۆرته‌كه بوو.
دوابه‌دوای ڕاپۆرتی سیاسی-ته‌شكیلاتی سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه، چه‌ند بڕیارنامه كه دوانیان بریتین له‌سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه سه‌باره‌ت به پته‌وكردنی یه‌كگرتوویی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات و هه‌روه‌ها كورد و بزووتنه‌وه‌ی سه‌راسه‌ری له ئێران، دوای لێكدانه‌وه‌و تێبینی ئه‌ندامانی كومیته‌ی ناوه‌ندی په‌سه‌ند كران. (له‌ڕۆژانی داهاتوودا ده‌قی ئه‌و دوو بڕیارنامه‌یه بۆ ڕای گشتی بڵاو ده‌بێته‌وه).
بڕگه‌یه‌كی دیكه‌ی كاری پلێنۆم بریتی بوو له‌لێكدانه‌وه‌و شرۆڤه‌ی كاری رێكخستنه‌كانی كۆمه‌ڵه له‌ناوخۆی كوردستان، له‌و به‌شه‌شدا به‌شداربووان ڕا و بۆچوون و تێبینییهكانی خۆیان به‌وردی باس كرد و ده‌فته‌ری سیاسی ڕا‌سپێردرا به‌هاوكاری ئه‌ندامانی كومیته‌ی “زاگرۆس” (ڕێکخستنە ناوخۆییەکانی کۆمەڵە) هه‌نگاوی پێویست له‌و باره‌وه هه‌ڵگرن.
سه‌ره‌ئه‌نجام پلێنۆمی چواره‌م بهههڵبژاردنهوهی ئه‌ندامانی ده‌فته‌ری سیاسی كۆتایی به‌كاره‌كانی خۆی هێنا.
جێگه‌ی ئاماژه‌یه هه‌ر لهپێوەند له‌گه‌ڵ پلێنۆمی چواره‌مدا، دوو سمینار ده‌رباره‌ی ڕاگه‌یاندنی كۆمه‌ڵه‌و یاسا و ڕێسا تهشكیلاتییەكان به‌ڕێوه‌چوون.
كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران
سكرتارییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی
٢ی ڕەزبەری ١٣٩٨ی هەتاوی
٢٤ی سێپتامبری ٢٠١٩ی زایینی