لە مێژووی پڕ لەهەورازو نشێوی نەتەوە بندەستەکانی جیهان کە ئاپارتاید، هەڵاواردنی سیاسی،کۆمەڵایەتی، ئابووری و کلتووری لە لایەن نەتەوەودەسەڵاتی باڵادەستەوە لەدژی نەتەوەی ژێر دەست ڕەچاودەکرێت مێژوویەکی دورودرێژی هەیەو تاهاتووە ئەو ڕەوتە بەرەوپێش هەنگاوی ناوە.
نازیەکان لە دژی جووەکان لەسەردەی هیتلەر، ڕەشپێستەکان لە سەردەمی رژیمی ئاپارتایدی ئافریقای باشوور، کورد لەسەردمی دەسەڵاتی تورک، عەرەب و فارسەکان بەشێوازی ئەنفال، کیمیاباران، تیرۆرو ڕەشەکوژی، تۆپ باران و خومپارەبانی وەک شەڕی ۲٤ڕۆژەی سنە، کۆمەڵکوژی قاڕنا، قەڵاتان و سۆفیان، ئێعدامی بە کۆمەڵی پادگانی سنە، پاوە، مەریوان، سەقز، و مەهاباد ئەو جینایەتانەی نەتەوەی باڵادەست بوون کە بەشێوازی ئامانجدارو پلان بۆ داڕێژراو لەدژی ئێمەی کورد تا بەئەمڕۆ وەک ئەسڵ و سیاسەتێکی نەگۆڕ لە لایەن نەتەوەی باڵادەست و فاشیستێکی سەرتاپا تەیار بە بیری ڕق و قینێکی نامرۆڤانە پێڕەو کراوەو تاهاتووە قوربانیانی ئەو تێڕوانینە کە سووتەمەنییەکانی ئێمەی کوردین، بەرەو پێش دەبەن. کوشتنی کۆڵبەران، قڕکردنی ژینگەو دارستانەکان، بڵاوکردنەوەی ئامانجداری مادەهۆشبەرەکان، نەبوونی هەلی کار، زیندان و بەند کردنی چالاکانی مەدەنی و ژینگەپارێزی لەو هەوڵانە بووە کە لەدژی ئێمەی کورد پێڕەویان کردووە.
دەسپێکی ئەو هەوڵانە هەڵدەگەڕێتەوە بۆ سەرەتای هاتنە سەرکاری رژیم و داگیرکردنی شارەکانی کوردستان و مێژووی ۳ی خەرمانانیش بۆ ئێمەی کورد وەبیرهێنەرەوەی چەندین کارەساتی وەک ۳یی خەرمانانی ساڵی ۱۳٥۸ی هەتاوی کە ۹ کەس لە تێکۆشەرانی سیاسی و خۆشناوی شاری مەریوان لە لایەن خەڵخاڵی حاکم شەرعی نیزامی رژیم کە لەلایەن خومەینییەوە دیاریکرابوو و بۆ سەرکوتی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی خەڵکی کوردستان نێردرابووە شارەکانی کوردستان دەست پێکردو تراژیدیایەکی تاڵی مێژوویی کوردستان و بەتایبەت خەڵکی شاری مەریوانە.
هەمان مێژوو و هەمان کارەسات پاش ۳۹ساڵ لە دەسەڵاتی رژیم لە رۆژی ۳ی خەرمانانی ۹۷ی هەتاوی دو پێشمەرگەی کۆمەڵە بەناوەکانی پەرویز عەبدی و ئەرسەلان جەوزاک و ئەندامێکی کۆمەڵە بەناو ناسر بانوج، گیان لەدەست دانی ژینگە پارێزان ئومید کۆنەپۆشی و شەریف باجوەر لەم ڕۆژەدا لە مانگی خەرمانان گیانیان بەخت کرد. دەڵێن مێژوو دوپات دەبێتەوە نەک وەک خۆی بەڵام مێژووی ۳ی خەرمانان دوپات کرایەوە هەروەک خۆی ئەویش دڵتەزێن بوونی هەر دو مێژووەکە، لەدەست دانی ئازیزترین رۆڵەکانی ئەم نەتەوە بەدەستی ماشینی سەرکوتی هەمان رژیم و خەسارێکی گەورەی مرۆیی، سیاسی و کۆمەڵایەتی بوو کە ئێش و ئازارەکانی لەدەست دانی کاک حسەین و کاک ئەمین موستەفاسوڵتانی، کاک حسەین پیرخزری، کاک ئەحمەد پیرخزری، ناسر نەسیمی، فایەق عەزیزی و باقی هاوڕێیانی ئێعدام کراو پاش چل ساڵ هێشتا ساڕێژ نەبووەو ئێمە هێشتا هەست بە ئازاری نەمانیان دەکەین و قارەمانی چیرۆکی شەوانەی یادەکانمانن. ساڵی رابردو لەم رۆژەدا لەدەست دانی ئەو پێنج خۆشەویستە ئەرسەلان، پەرویز، شەریف، ئومید و ناسر برینێکی تازەیان لەجەستەی ئەم شارە داوە کە وەبیرهێنەرەوەی مێژووی ۳ی خەرمانانی ٥۸بوو کەهەموومانی خەمبارو تێکەڵ بە دونیایەک پەرۆشی کرد و شارێکیش تاسەباری رۆڵەکانی.
سەرەڕای هەوڵەکانی رژیم بۆ ئاسیمیلەکردنی ئەم شارە هێشتا هزر و بیری کاک فوئاد کە ڕێکخەری بزووتنەوە جەماوەرییەکان و خەباتی مەدەنی و شێوازەکانی وەک ژنانی سوورپوش، نا بەئێعدام، نا بۆ کوشتنی کۆڵبەران، مانگرتنی کشتی، هەوڵ و چالاکیە ژینگەپارێزییەکان و خەباتی ژنان و خەڵکی زەحمەتکێش هێشتا هەر ڕەنگ و بۆنی بیری فوئاد و پێڕەوانی هزری ئەویان لێدێت و رژیم سەرەڕای هەوڵ و پیلانگێڕییەکانی لەو پێناوەدا نەیتوانیووە بە ئامانجەکانی خۆی کە بێجگە لەسەرکووت و ئاسیمیلەی زیاترە نەگەیشتووە.
یادیان بەرز و ڕێگایان پڕلە رێبواری شێلگیر
هاوڕێیانی گیانبەختکردوو #ئەرسەلان_جەوزاک
#پەرویز_عەبدی
#شەریف_باجوەر
#ئومێد کۆنەپۆشی
#ناسر بانووچ