بەم جۆرە و لە ڕێگەی ئەم ڕاگەیاندنەوە بۆ ڕای گشتی ئاشكرای دەكەین كە ڕۆژی شەممە ٣ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی دەستەیەك لە پێشمەرگەكانی كۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان لە كاتی گەڕانەوە لە ئەركێكی تەشكیلاتی دا لەگەڵ هێزەكانی ڕژیمی كۆماری ئیسلامی دەرگیر بوون و بە داخەوە دوو كەس لە هاوڕێیانی كۆمەڵە بە ناوەكانی »ئەرسەلان جەوزاك» و »پەرویز عەبدی» گیانی ئازیزیان لە پێناو ئامانجە بەرزەكانی كۆمەڵه و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵكی كوردستان بەختكرد.
لە لایەن سەركردایەتی و كۆمیسیۆنی نیزامیی كۆمەڵەوە وێڕای دەربڕینی هاوخەمی خۆمان لەگەڵ بنەماڵە و كەس و كاری ئەو شەهیدانە، لە دەست دانی ئەم دوو هاوڕێ تێكۆشەرە بوێرە بە خەسارێك دەزانین. یادی ئەو خۆشەویستانە لە دڵماندا زیندووە و بەڵێن دەدەین تا وەدیهێنانی ئامانجە بەرزەكانیان درێژەدەری ڕێگایان دەبین.
كۆمیسیۆنی نیزامیی كۆمەڵە
٤ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی
٢٦ی ئاگۆستی ٢٠١٨ی زایینی