هێشتا ته‌مه‌نی ئیداره‌كه‌ی دۆناڵد تڕا‌مپ نه‌گه‌یشتۆته ساڵێك، به‌ڵام خه‌ریكه ریسه‌كه‌ی هه‌شت ساڵ هه‌وڵ و ماندووبوونی باڕاك ئۆباما له‌گه‌ڵ رێژیمی كۆماری ئیسلامی ئێران ده‌بێته‌وه خوری؛ ئۆبامایهك كه گوێی خۆی له داوای پشتگیریی خۆپیشانده‌رانی ئێرانی دژی ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی ٢٠٠٩ كه‌ڕ كرد وبه‌رامبه‌ر پشێوی و ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك بێده‌نگی هه‌ڵبژارد و هه‌روه‌ها له ساڵی ٢٠١٣ له وتارێك له به‌ر ده‌م نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ده‌سه‌ڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی له‌وه دڵنیا كرده‌وه كه ئیداره‌كه‌ی به دوای گۆڕینی رێژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه نییه. به‌ڵام ئێستا له سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا و به‌رپرسه پله‌به‌رزه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، گوێمان له لێدوانی ته‌واو پێچه‌وانه ده‌بێت و ته‌نانه‌ت باس گه‌یشتۆته ئه‌گه‌ری جێگیڕكردن و گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی گۆڕینی رێژیمی تیۆكراتیكی ئێران.
به درێژایی دوو خولی سه‌رۆكایه‌تی باڕاك ئۆباما له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، سیاسه‌تی گه‌وره‌ترین زلهێزی جیهان به‌رامبه‌ر گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی هه‌ڕه‌شه‌كار بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا و هه‌روه‌ها هاوپه‌یمانه‌كانی له ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سیاسه‌تێكی نه‌رم و نیان بوو كه مه‌به‌ست لێی په‌راوێزخستنی تووندڕه‌و و بناژۆخوازه‌كان له سیسته‌م و پێكهاته‌ی سیاسی و نیزامی و ئابووری ئێران و به‌هێزكردنی باڵی میانڕه‌و و ریفۆڕمخوازهكان بوو؛ ئامانجی كۆتایی له‌وه‌ش به‌دیهێنانی گۆڕینی هه‌ڵسووكه‌وتی رێژیم له ناوخۆ و ناوچه‌كه و له ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بوو. تیمه‌كه‌ی باڕاك ئۆباما تا ئه‌و ئاسته چووه پێشێ كه هه‌موو داوا و نیگه‌رانی و هۆشدارییه‌كانی هاوپه‌یمانه له‌مێژینه‌كانی له‌وانه‌ش ئیسرائیل و عه‌ڕه‌بستانی پشتگوێ خست و واژۆی له سه‌ر رێكه‌وتنێكی ناوكی له‌گه‌ڵ رێژیمی ئیسلامی ئێران كرد؛ به‌م شێوه‌یه رێژیمێك كه به هۆی گه‌مارۆ ئابوورییه قورسه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كه‌وتبووه لێواری داڕووخان و داڕمان، هه‌ناسه و خوێنی تازه‌ی وه‌به‌ر هاته‌وه.
لابردنی ئابلۆقه‌كانی پێوه‌ندیدار به پڕۆگرامی ناوكیی ئێران و ده‌ستپێڕاگه‌یشتنی رێژیمی ئیسلامی به پاره‌ی نه‌غد و دواتریش ده‌ستپێكردنه‌وه و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی فرۆشتنی نه‌وت، نه ته‌نیا نه‌یتوانی گۆڕانكارییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له هه‌ڵسووكه‌تی كۆماری ئیسلامی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه مسۆگه‌ر بكات، به‌ڵكوو ئاستی پێشێلكردنی مافی مرۆڤ له ناوخۆ و پشتگیری له تیرۆریزمی نێوده‌وڵه‌تی به‌رزتر كرده‌وه و هه‌روه‌ها به گه‌یشتنی سه‌رچاوه‌ی دارایی زیاتر به سووپای پاسداران، هێزی قودسی سه‌ر به سووپاكه سیاسه‌تێكی بهربرینتری ده‌ستێوه‌ردانی راسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆی له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه گرته به‌ر. راپۆڕتهكانی رێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی مافی مرۆڤ له‌و ماوه‌یه‌دا ئاماژه به به‌رزبوونه‌وه‌ی پێشێلكارییه‌كان و رێژه‌ی ئێعدامه‌كان له ناوخۆی ئێران ده‌كه‌ن. له ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی ئێرانیش، شوێنپێی هێزه نیزامییه‌كانی ئێران یان سه‌ر به ئێران له قه‌یران و نائارامی و پشێوییه‌كانی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌وانه‌ش عێراق و سووریا و یه‌مه‌ن و لوبنان سه‌لمێنراوه و ته‌نیا له وڵاتی عێراق راپۆڕتهكان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه هه‌زاران سه‌ربازی ئه‌مریكایی له‌و وڵاته له لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ر به ئێرانه‌وه كووژراون. دروستكردنی هێزێكی میلیشیایی شیعی به ناوی حشدی شعبی له عێراق و دروستكردنی هێزێكی میلیشیای شیعی له ئه‌فغانی و پاكستانی و جێگیركردنیان له سووریا به بیانووی پاراستنی مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی شیعی، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا به‌كارهێنایان بۆ ئه‌جێندای ئێران، روویه‌كی دیكه‌ی ده‌ستوه‌ردانی رێژیمی ئێران له عێراق و سووریا ده‌رده‌خات. یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كانی رێژیمی ئیسلامی ئێران بو حوثی یه‌كانی یه‌مه‌ن له كه‌س شاراوه نین. رێبه‌ری حیزبوڵلا له گرتهیهنی ڤیدیۆییدا به ئاشكرا دانی به‌وه‌دا نا كه هه‌موو شتێكیان له پاره و چه‌كوچۆڵه‌وه له كۆماری ئیسلامی ئێرانه‌وه بۆ ده‌ڕوات.
به هاتنه سه‌ر كاری دۆناڵد تڕا‌مپ، هێماكان و ئاماژه‌كانی گۆڕانكاری بنه‌مایی له سیاستی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان له هه‌مبه‌ر ئێران ده‌ركه‌وتن. كاربه‌ده‌ستانی كه‌رته‌كانی به‌رگری و نیزامی و ئاسایشی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان به‌رده‌وام رێژیمی ئیسلامی ئێرانیان به گه‌وره‌ترین مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئاسایش و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانی ناوزه‌د كردووه و ره‌خنه‌ی تووندیان له مامه‌ڵه ناوكییه‌كه گرتووه. به‌رپرسانی ئیداره‌ی نوێی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه رێژیمی ئێران دوای مامه‌ڵه‌كه، هه‌ڵسووكه‌وته‌كانی خراپتر بووه؛ له ناوخۆ په‌ره‌ی زیاتر به پڕۆگرامه مووشه‌كییه‌كه‌ی ده‌دات و پێشێلكاری به‌رینتری مافی مرۆڤ ده‌كات و له ده‌ره‌وه‌ش پشتگیریی زیاتری گرووپه تیرۆریستییه‌كان ده‌كات و رێژه‌ی دهستێوهردانهكانیشی له كاروباری ناوخۆی وڵاتانی ناوچه‌كه به‌رزتر بۆته‌وه.
دوای زنجیهرهك لێدوانی تووند له سه‌ر زاری وه‌زیری به‌رگری و راوێژكاری پێشووی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا و هۆشداریدان به كاربه‌ده‌ستانی ئێرانی، له ئێستاشدا سه‌رۆكی نوێی ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌مریكا و وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی وڵات به ناوهێنانی رێژیمی ئیسلامی وه‌ك گه‌وره‌ترین هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مریكا، خوازیاری سنووردانان بۆ ده‌ستێوه‌ردانه‌كانی ئێران له ناوچه‌كه‌ن و ته‌نانه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه له كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ كۆمیته‌ی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی كۆنگره باسی له ئه‌گه‌ری گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی گۆڕینی رێژیمكردووه. هه‌ڵبه‌ت وه‌زیری ده‌ره‌وه و كاربه‌ده‌ستانی دیكه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌یان به‌وه‌ش داوه كه هێشتا كاربه‌ده‌ستان له قۆناغی خوێندنه‌وه و داڕشتنی سیاسه‌تێكی نوێدان به‌رامبه‌ر به ئێران و له ئێستادا باسی گۆڕینی رێژیمی ئێران ته‌نیا باسێكی گه‌رمی نێو بازنه‌ی خۆیانه و نه‌بۆته سیاسه‌تێكی ئاشكرا و كارپێكراو و نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ست سه‌رۆكی تازه دهستبهكاربووی ئه‌مریكا.
له هه‌مان كاتدا ئه‌و لایه‌نانه‌ی له ناوخۆی ئه‌مریكا، پشتگیری له سیاسه‌تێكی تووند به‌رامبه‌ر رێژیمی ئێران ده‌كه‌ن زۆرن. زۆربه‌ی ئه‌و لایه‌نانه وا بیر ده‌كه‌نه‌وه كه هه‌بوونی دوو باڵی تووندڕه‌و و میانڕه‌و له ئێران‌دا یارییه‌كه بۆ فریودانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و له راستیدا میانڕه‌وه‌كان به له‌سه‌ر كردنی ماسكی فریوده‌ری میانڕه‌وی بوونه‌ته هۆی به‌رده‌وامی و درێژه‌پێدانی هه‌مان سیاسه‌تی په‌یڕه‌وكراو له لایه‌ن تووندڕه‌وه سیاسی و نیزامییه‌كان، وه له بنه‌ڕه‌تدا هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی میانڕه‌وه‌كان، هیچ ئاڵوگۆڕێكی ئه‌رێنی له سه‌ر ئاستی ناوخۆ و ده‌ره‌وه لێ نه‌كه‌وتۆته‌وه. بۆیه به دوای هاتنه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی دۆناڵد تڕا‌مپ زۆری نه‌خایاند كه ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له ئه‌ندامانی كۆنگره‌ی ئه‌مریكا پشتگیری خۆیان بۆ دانانی گه‌مارۆی زیاتر له سه‌ر رێژیمی ئێران به هۆی دۆسیه‌كانی پڕۆگرامی مووشه‌كی و پێشێلكردنی مافی مرۆڤ و پشتیوانی تیرۆر و ده‌ستوه‌ردان له كاروباری وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌ربڕی و هه‌نگاوی كرداریشیان بۆ نا. هه‌روه‌ها كۆمه‌ڵێك له توێژه‌ران و بیرداڕێژهرانی واشنگتن به ناردنی بووخچه‌ی پێشنیاره‌كانی خۆیان بۆ كۆشكی سپی، شێوازه‌كانی به‌رپه‌رچدانه‌وه و گرتنه به‌ری سیاسه‌تی گۆڕینی رێژیمی ئیسلامی و رێگه خۆشكردن بۆ بنیاتنانی ئێرانێكی ئازاد و دیمۆكڕاتیكیان خستۆته روو. زۆربه‌ی پێشنیاره‌كان له بازنه‌ی پشتگیری له ناڕه‌زایتییه مه‌ده‌نییه‌كان و خۆپیشاندانه‌كانی سه‌ندیكا و یه‌كێتییه‌كانی بازرگانی و پیشه‌یی و خوێندكاری و پیاوه ئایینییه ناڕازییه‌كان كۆ كراونه‌ته‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، وێڕای ئاماژه‌یان به موزائیكی فره-نه‌ته‌وه‌یی ئێران، باسیان له بێهیوایی و ناڕازیبوونی كه‌مه نه‌ته‌وه‌كانی نه-فارس كردووه؛ ئه‌مه‌ش خۆی له وته‌كانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا ده‌رخست كه خوازیاری پشتگیری له گوڕینی رێژیم به شێوه‌یه‌كی ئاشتییانه و به دوور له تووندوتیژی، له سه‌ر ده‌ستی لایه‌نه ناڕازییه‌كانی ناوخۆی ئێران بوو، وه جه‌ختی له سه‌ر هه‌بوونی ئه‌و لایه‌نانه له ناوخۆ كرده‌وه.
له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاش، ئهوهاوپهیمانانهی به هۆی سیاسه‌ته نه‌رمه‌كانی باڕاك ئۆباما هه‌مبه‌ر ئێران له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان دوور كه‌وتبوونه‌وه، له سه‌رووشیانه‌وه ئیسرائیل و عه‌ڕه‌بستان، له ریزی پێشه‌وه‌ی سه‌ردانكه‌رانی سه‌رۆكی نوێی ئه‌مریكا بوون و هه‌روه‌ها دۆناڵد تڕامپیش له یه‌كم سه‌ردانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی وڵات سه‌ردانی هه‌ر دوو وڵاته‌كه‌ی كرده‌وه و پشتگیری ئیداره‌كه‌ی بۆ هه‌ر دوو هاوپهیمانهكه دووپات كرده‌وه. له‌وانه‌ش گرنگتر، هه‌نگاوه كردارییه‌كان بۆ دروستكردنی هاوپه‌یمانێتییه‌كی عه‌ره‌بی-ئیسرائیلی-ئه‌مریكی دژ به رێژیمی ئیسلامی ئێران كه‌وتوونه‌ته رۆژه‌ڤ و بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
له ناوخۆی ئێرانیش كاردانه‌وه‌كان به‌رامبه‌ر باسه‌كانی گۆڕینی سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌مبه‌ر رێژیمی ئیسلامی له لایه‌ن گوتاره باوه‌كه‌ی باڵی تووندڕه‌و و نیزامییه‌كانه‌وه قۆرخ كراوه و ته‌نانه‌ت میانڕهوهكانیش به ئاوازی ئه‌وان ده‌خوێنن و له نموونه‌یه‌كی دیاردا، سه‌رۆك كۆماری میانڕه‌وه‌ی رێژیمی ئیسلامی، كه له كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌كان ره‌خنه‌ی تووندی ئاراسته‌ی پڕۆگرامی مووشه‌كی و سووپای پاسداران كردبوو، به‌رگری له هێرشه مووشه‌كییه‌كانی سووپای پاسداران بۆ سه‌ر سووریا كرد؛ هێرشێك كه بناژۆخوازان و فه‌رمانده پله به‌رزه‌كانی سووپای پاسداران وه‌ك په‌یامێكی هه‌ڕه‌شه بۆ هاوپه‌یمانی عه‌ره‌بی-ئیسرائیلی-ئه‌مریكی باسیان لێوه كردووه. هێرش و هه‌ڕه‌شه‌كانی رێبه‌ری رێژیمی ئیسلامی و پیاوانی ئایینی و نیزامی سه‌ر به كه‌مپه‌كه‌ی بۆ سه‌ر سیاسه‌ته‌كان و نیزیكایه‌تی عه‌ره‌بستان و ئیسرائیل و ئه‌مریكا چوونه‌ته بوارێكی تووندتر و مه‌ترسیدارتره‌وه.
ته‌نانه‌ت دوا به دوای دوو هێرشه‌كه‌ی كرایه سه‌ر باڵه‌خانی مه‌جلیسی شۆڕای ئیسلامی و ناشتنگهی رێبه‌ری پێشووی ئێران له تاران، دۆناڵد تڕا‌مپ وێڕای هاوخه‌می ده‌ربڕین له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی قوربانییه‌كان، به‌ڵام روو به ده‌وڵه‌تی ئێران له په‌یامێكی تویتریدا وتی كه ئه‌و دێوه‌زمه‌ی خۆیان یارمه‌تی دروستكردنیان دابوو، به‌رۆكی خۆشیانی گرته‌وه. هه‌ندێك له سیاسه‌توانان واوه‌تریش رۆیشتن و وێڕای نیشاندانی خۆشحاڵی خۆیان، ته‌نانه‌ت پێشنیاری پشتگیری دووباره‌كردنه‌وه‌ی ئه‌و جۆره هێرشانه‌یان كرد.
له داهاتوویه‌كی نیزیكدا، گه‌ڵاڵه‌كردنی سیاسه‌تی ئه‌مریكا هه‌مبه‌ر ئێران ده‌گاته قۆناغی كۆتایی و ده‌خرێته به‌رده‌م دۆناڵد تڕا‌مپ. ئه‌گه‌ر باسی گۆڕینی رێژیمی ئێران وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ئاماژه‌ی پێداوه، ببێته سیاسه‌تی فه‌رمی و كارپێكراوی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان، ده‌رفه‌تێكی گه‌وره بۆ لایه‌نه ناڕازییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی رێژیمی ئیسلامی دێته ئاراوه و ده‌ركه‌ی هاوكاری و هاوپه‌یمانی به رووی كه‌مه نه‌ته‌وه ناڕازییه‌كانی وه‌كوو كورد و عه‌ره‌ب و به‌لووچ و توركمان و له هه‌مان كاتیش‌دا، بزووتنه‌وه پیشه‌یی و خوێندكارییه ناڕازییه‌كان ده‌كڕێته‌وه. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، عه‌ره‌بستان رایگه‌یاندووه چاوه‌ڕێی هاتنی شه‌ڕ بۆ ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی ناكات و به پێچه‌وانه‌وه هه‌وڵ ده‌دات شه‌ڕه‌كه بباته ناو سنووره‌كانی ئێرانه‌وه؛ پێكدادانه‌كانی نێوان هێزه كوردییه دژبه‌ره‌كان و هێزه‌كانی رێژیمی ئیسلامی ئێران له قۆڵی باكووری رۆژئاوای ئێرانه‌وه ده‌ستی پێكردۆته‌وه و هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی كورد، له ئێستاسا هێزه‌كانیان له سه‌ر سنووره‌كان جێگیر كردووه. له هه‌مان كاتدا، هێزه‌كانی به‌لووچیش له قۆڵی باشووری رۆژهه‌ڵاته‌وه، بهریهككهوتنهكانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی سووپای پاسداران و ئاسایشی ئێران چڕتر كردۆته‌وه. ناڕهزایتییهكان له پارێزگای عه‌ره‌بی خوزستان به‌رامبه‌ر نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و كێشه ئابووری و داراییه‌كان ده‌ستیان پێ كردووه. كێشه ئابوورییه‌كانی كارگه و كانزاكان و هه‌روه‌ها بانك و ناوه‌نده‌كانی ماڵی و كرێدیت، خهڵكانێی زۆری له شاره‌كانی دیكه‌ی ئێرانیش هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام. پێده‌چێت پشێوی و نائارامی و ناڕهزایتییهكان، له شێوه‌ی هه‌م خه‌باتی مه‌ده‌نی و هه‌م خه‌باتی چه‌كداری، له ناوخۆی ئێران‌دا له داهاتوودا په‌ره بستێنن و ئه‌مه‌ش بوارێكی گونجاو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و عه‌ره‌بستان بۆ هاوته‌ریبكردنی سیاسه‌ته‌كانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نه ناڕازییه‌كانی ناوخۆی ئێران ده‌ڕه‌خسێنێت و ئه‌گه‌ری به‌رفراوانكردنی سێگۆشه‌ی هاوپه‌یمانێتی عه‌ڕه‌بی-ئیسرائیلی-ئه‌مریكی دێنێته ئاراوه.
ئایا كه‌مه نه‌ته‌وه ناڕازییه‌كانی ئێران به گشتی و له ناویشیاندا كورد به تایبه‌تی كه خاوه‌نی رێكخراوترین هێزی سیاسی و چه‌كداری دژبه‌ری رێژیمی ئیسلامییه، توانیویانه ئاماده‌كاری ته‌واو بۆ ئه‌و ئه‌گه‌رانه‌ی داهاتوو بكه‌ن و ئایا سه‌ندیكا و یه‌كێتییه پیشه‌یی و خوێندكارییه‌كان، له ده‌ره‌وه‌ی گوتاری رێژیم، ناڕه‌زایه‌تی و چالاكییه مه‌ده‌نییه‌كانیان چڕتر ده‌كه‌نه‌وه؟ ئایا گۆڕینی رێژیمی ئیسلامی ئێران ته‌نیا به ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی وخۆپیشاندانی مه‌ده‌نی و ئاشتییانه، وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان ئاماژه‌ی پێداوه، جێبه‌جێ ده‌كرێت یان خود پێویست ده‌كات هاوكات خه‌باتێكی سیاسی و چه‌كداریی رێكخراو، وه‌ك به‌رپرسانی عه‌ره‌بستان پشتگیری ده‌كه‌ن، پێش بخرێت؟ ده‌بێت چاوه‌ڕێی رووداوه‌كانی مانگه‌كانی داهاتوو بكه‌ین بو ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی ئه‌و پرسیارانه‌مان ده‌ست بكه‌وێت.