ڕێکخراوەکان، حیزب و ئەرکەکانیان ده‌سه‌ڵات و كێشه‌

ڕێکخراوەکان، حیزب و ئەرکەکانیان

دهسهڵات و كێشه
بەشی ٣

له بهشی سێهەمی زنجیره وتاری رێكخراوهكان، حیزب و ئهركهكانیان دهچمه سهر تهوهرهی دهسهڵات و كێشه. زۆر كهس رێكخراوهكان وهك واحیدێك دهبینن كه به یهك ویستهوه ههڵسوكهوت دهكهن. زۆر جار بیستوومانه و خوێندوومانهتهوه كه فڵان حیزب بۆچونی لهسهر مهسهلهیهكی تایبهت بهم شێوهیه....، یان ستراتێژی فڵانه رێكخراوه ئاوایه.

رێكخراوهكان له بنهڕهتهوه زۆر لهو پێشفهرزهی ئێمه دوورن كه پێمانوایه لهنێو خویاندا زۆر یهكدهست و هێمۆژێنن. رێكخراوهكان پێكدێن له كۆمهڵێك مرۆڤ و بهرژهوهندی جیاواز، به تێروانینی جیاوازهوه لهسهر ئهوهی چ شتێك گرینگه، ئهركهكان چۆن دهبێ جێبهجێ بكرێن و كێ دهبێ چ كارێك بكات. ئهم جیاوازیه ناوخۆییانه وادهكات كه ژیانی ناوخۆیی له رێكخراوهكاندا هاوتهریب و به ههمان شێوهی پهیوهندی لهگهڵ ژینگهی دهرهوهیان زیاتر وهك كێشه لهسهر دهسهڵات و بهرژهوهندی پێناسه دهكرێن تا هاوكاری و هارمۆنی.

«سیرت و مارچ» دوو لێكۆڵهری بواری تێئۆرییهكانی ئۆرگانیزاسیۆن له دهیهی ٦٠ی زایینیدا فۆكۆسیان برده سهر ئهوهی كه رێكخراوهكان دهكرێت وهك پێكهاتهیهكیش له كۆتلهكان و هاوپهیمانی نێوان ئهو كۆتلانه تهماشا بكرێن. كۆتله به گرووپێكی كۆمهلایهتی دهوترێت كه بهرژهوهندی هاوبهشی ههیه و پایهداره، بهڵام هاوپهیمانی هاوكاری بهینی كۆتلهكانه لهسهر بنهمای بهرژهوهندییهكی تایبهت لهسهر بابهتێكی تایبهته. سیرت و مارچ زۆر ئیهتیمام دهدهن به كێشهی مرۆڤهكانی نێو ههر رێكخراوهیهك بۆ وهدهست هێنانی بهرژهوهندی زیاتر، كه ئهمه بۆخۆی سهرچاوهی زۆر كێشهیه. ههر ئهوهشه وادهكات ئهوانهی بهرژهوهندییهكانیان وهك یهك دهچێت له دهوری یهكتر كۆ ببنهوه. تا ههر چهنده رێكخراوهیهك ببێته پانتاییهك بۆ كێشه لهسهر دهسهڵات و بهرژهوهندی بهو رادهیهش دهكهوێته ژێر كاریگهری ئهم سێ خاڵهی خوارهوه.

یهكهم ناتهبایی لهسهر ئامانج و كهرهستهكان و دابهشكردنی سهرچاوه گشتییهكان (پاره و دهسهڵات). دووههم گۆڕانی بهردهوامی كۆتلهكان و هاوپهیمانییهكان و سێههم پڕۆسهی بڕیاردان له رێكخراوهكهدا بهردهوام ناروون دهبێت و دهكهوێته ژێر كاریگهری كێشهكانهوه كه دهبێت ههموو كات دانووستانی بۆ بكرێت.

دهسهڵات چیه؟؟

دهسهڵات وشه یا چهمكێكه كه زۆر جار بهبێ ئهوهی زۆرمان بیر لێكردبێتهوه یان بزانین ماناكهی چییه به كاری دێنین. له بنهرهتیشهوه زۆر ئاسان نیه پێناسهی بۆ بكرێت، چون دهتوانێت ههڵگری زۆر مانا بێت. بۆ نموونه دهكرێت جیاوازی دابندرێت له نێوان دهسهڵات بۆ ئهوهی كارێك بكهین یان دهسهڵات لهسهر كهسانێك بۆ ئهوهی بهقسهمان بكهن. دهسهڵات بۆ ئهوهی ویستێكی تایبهت روو بدات یا رێگرتن لهسهر ئهوهی شتێكی تایبهت رووبدات. دهسهڵات به زۆر شێوه پێناسه كراوه. بۆ نموونه ماكس وێبێر له پێناسهی كلاسیكی دهسهڵاتدا، دهڵێت ئهگهر(ێ) شتێكی ههبێت كه (ب) نیازی پێی بێت، ئهوه) دهسهڵاتی لهسهر (ب) ههیه. یان سادهتر دهتوانین بڵهین (ێ) به شێوهیهك له شێوهكان كاریگهری لهسهر (ب) ههیه.

له تێئۆرییهكانی ئۆرگانیزاسیۆندا بۆ پێناسهی دهسهڵات دهگوترێت: دهسهڵات توانایی ئاكتۆرێكه (یهك كهس یا گرووپێك) بۆ ئهوهی بهسهر بهرهنگاریهكاندا زاڵ بێت و بتوانێت ئامانج یا دهرئهنجامی دڵخوازی خۆی بهدهست بهێنێت، بهكارهێنانی دهسهڵات كاتێك روو دهدات كه ئاكتۆرهكه، بۆچوونهكانی خۆی زاڵ بكات، سهرهرای ئهوهی كهسانێك هاونهزهر نهبن.

بهكارهێنانی دهسهڵات پهیوهندی زۆری بهو بارودۆخهوه ههیه كه ئاكتۆر تێیدهكهوێت یان لهگهڵی رووبهروو دهبێتهوه. لێرهدا ئاماژه به پێنج خاڵ دهكهم كه لهكوێدا دهسهڵات بهكار دهههندرێت. یهكهم بهكارهێنانی دهسهڵات له پهیوهندی لهگهڵ ئاكتۆره جیاوازهكاندایه: قسه كردن لهسهر ئهو چهمكه له شوێنێك كه مرۆڤ تهنیا بێت رهنگه هیچ مانایهكی نهبێت (مهگهر وهك نیچه مرۆڤ باوهڕی به دهسهڵات لهسهر نهفسی خۆی بێت لهسهر ئهساسی ویست بۆ دهسهڵات). دووههم بهكار هێنانی دهسهڵات كاتێك شهرعیهتی ههیه كه ئاكتۆرهكان ئهوهڵهن به یهكهوه كار بكهن و له پاشان پێویستیان به یهكتر ههبێت، ئهگهر ههر مرۆڤ یان گرووپێك بتوانێت ههموو كارهكان بۆخۆی بهتهنیا جێبهجێ بكات، ئیتر قسه كردن لهسهر دهسهڵات مانایهكی نابێت. سێههم دهسهڵات زیاتر لهو شوێنانه بهكار دههێندرێت كه كێبهركێ و مونافهسه ههیه لهسهر دابهشكردنی سهرچاوهكان. له رێكخراوهگهلێك كه سهرچاوهكان ئهوهنده زۆر بن كه بتواندرێت بهسهر ههموواندا دابهش بكرێت، ئیتر ئاكتۆرهكان زۆر ناكهونه كێبهركێ كردنهوهو بهكارهێنانی دهسهڵاتیش زۆر پێویست ناكات. چوارهم تهنیا له شوێنگهلێك بهكار هێنانی دهسهڵات پێویسته كه ناتهبایی ههبێت له نێوان ئهو ئاكتۆرانهی كه نیازیان به یهكتر ههیه، و پێنجهم خال ئهوهیه كه دهرهجهی به كار هێنانی دهسهڵات پهیوهندی بهوه ههیه كه ئاكتۆرهكان تا چهنده بابهتی جێگهی كێشهیان بۆ گرینگه.

دهسهڵات چهمكێكی گشتیه كه كاتێك لێی ورد دهبیهوه، وشهكانی جهبر( فیزیكی و رهوانی)، مانیپۆلاسیۆن، قهناعت پێكردن و ئوتۆریتێت (یاسا، زانست، كاریزما) ههر یهكهو به شێوه و فۆرمێك دهبنه شێوهكانی بهكارهێنانی.

كێشه چیه؟؟

زۆر كهس بۆ پێناسه كردنی كێشه (كۆنفلیكت) دهڵێن كه كێشه، كاتێك دروست دهبێت كه ئاشت كردنهوهی دوو لایهن زهحمهت دهبێت، بهڵام ئهمه پێناسه كردنێكی زۆر ناروونه (مبهم). باشتر وایه بڵێین كۆنفلیكت كاتێك ساز دهبێت كه دوو لایهن پێداویستیان به یهكتر ههیه. جا ئهم دوو لایهنه تاكه مرۆڤهكان بن یان دوو گرووپ. كاتێك له وشهی پێداویستی به یهكتر كهڵك وهردهگرین، كێشهكه پهیوهندی دهدهینهوه بهوهی كه یهكێك له لایهنهكان به شێوهیهك له شێوهكان بهرگری دهكات لهوهی كه لایهنی بهرانبهر به ئامانجهكانی خۆی بگات. لهو حاڵهتهدا كێشهكان دهبنه خاوهن و ههڵگری هێندێك پێوانهی رهفتاریش.

سازبوونی كێشهكان پهیوهندی زۆر بهوهوه نیه كه لایهنهكان هاونهزهر نهبن لهسهر شێوهی جێبهجی كردنی ئهركهكان، بهڵكوو زیاتر دهگهڕێتهوه بۆ ئهوهی یهكێك له لایهنهكان ئهو ئهركهی كه لایهنهكهی دیكه چاوهڕوانی ههیه بهڕێوهی بهرێت، نایكات. یان جۆرێك بهڕێوهی دهبات كه لایهنهكهی دیكه به ههڵهی دهزانێت.

ئهگهر له كاتێك دا كه یهكێك له لایهنهكان خۆی له ئهنجامی ئهركێك وهدهر هاوێ و بڵێت كه تاقهت یا حهوسهلهی ئهنجامی ئهو كارهی نهماوه، ئیتر كێشه نایهته پێشێ. كێشه ئهو كاتهیه كه شتێك تاكهكان پێكهوه دهبهستێتهوه و ناچاریان دهكا پێكهوه كار بكهن. جا تا ئهو پێداویستی به یهكتر بوونه زیاتر بێت كێشهكهش قووڵتر دهبێتهوه.

له لایهكی ترهوه زۆر كهس پێیان وایه بۆئهوهی بكرێ به حاڵهتێك بگوترێت كێشه(كۆنفلیكت) دهبێ ئایتێمێكی ئیحساسیش بوونی ههبێ، لێرهدا كێشه دهبێته شتێكی سۆبژێكتیو و شهخسی، ئهم حاڵهته بۆ پێناسهی ئهوهیه كه ههست و ئیحساس دهوری گرینگی ههیه لهوهی كه مهوزوعێك له حاڵهتی ناتهبا بوونی نهزهری، بێته دهرێ و بچێته قاڵبی كێشه و كۆنفلیكتهوه له ههموو كێشه و كۆنفلیكتێك دا پرسیاری بنهڕهتی دێته سهر ئهوهی تا چ رادهیهك كێشهكه قوول و بههێزه، دوو حاڵهت كاریگهریان ههیه له سهر میزانی بههێز بوونی كێشهكاندا. یهكهم ئهوهی كه سهرچاوهگهلێك كه كێشهیان لهسهره چهنده كهم بن، تا چ رادهیهك لایهنهكان ویست و پرێستیژ دادهنێن له كێشهكهدا، تا سهرچاوهكان كهمتر بن، ویست بۆ وهدهست هێنانیان زیاتره و كێشهكردن لهسهریشیان بههێزتره. به زمانی سادهتر ئهگهر ئهو كهیكهی كه قهراره دابهش بكرێت بۆ خواردن چكۆله بێت، ئهو ئهگهره دێته پێشێ كه كهسانێك بهریان نهكهوێ. دووههم ئهوهیكه دابهشبوونی دهسهڵات به چ شێوهیهكه. ئهگهر یهكێك له لایهنهكان هێزی زیاتری ههبێت، ئهوه دهتوانێ كێشهكان بهرێته چوارچێوهیهكی نادیارهوه و به شێوهیهك سهرپۆشیان لهسهردانێ كه له بنهڕهتهوه وهك كێشه به حیساب نهیهن.

بۆچی خوێندنهوه بۆ دهسهڵات و كێشه له ئۆرگانیزاسیۆندا گرینگی ههیه؟

زۆر كهس ئهوه زهق دهكهنهوه كه ئۆرگۆنیزاسیۆنهكان شوێنی دابهش كردنی دهسهڵاته له نێوان تاكهكان و گرووپهكان له سیستهمێكی كۆمهلایهتیدا. قهواره و ئامانجیش له رێكخراوهكاندا دهتوانن له لایهكی دیكهوه نیشاندهری ئهوه بن كه رێبهری یان ئهو هاوپهیمانییهی كه بههێزتره و دۆمینانسی ههیه، دهیهوێت رێكخراوهكه بهرهو كوێ بهرێت؟ چ ئامانجێك دادهنێت بۆ پێكان بهو رێكخراوهیه و چۆناوچۆن دهیهوێ ئامانجهكان بكات به واقعیهت؟.

ئهم حاڵهته بهو مانایهیه كه ئهو هاوپهیمانییهی كه بههیزتره و دۆمینانس و هێژمۆنی زیاتری ههیه، رێكخراوهكه بهكار دێنێ بۆ ئهوهی دهسهڵات زاڵ بكات بهسهر ئهوانهیتردا بۆئهوهی به شێوهیهك كار بكهن كه له خزمهت گهیشتن به ئامانجهكاندا بێت. ئۆرگانیزاسیۆن له بنهڕهتدا ههمووكات كهرستهیهكه لهدهست گرووپێكی تایبهتدا كه حهول دهدات كۆنترۆلی لهسهر بهرههمهێنان ههبێت. یهكهم كهس كه قامكی نایه سهر ئهو خاڵه كارل ماركس بوو كه به خوێندنهوهی لهسهرشێوهكانی بهرههمهێنان و دابهشبوونی دهسهڵات له رێكخراوهكانی كۆمهڵگای كاپیتالیستی، بهوه گهییشت كه ئهم رێكخراوانه ئامرازێكن بۆ چهوساندنهوهی كرێكاران. دواتر زۆر كهسی دیكه ئاماژهیان بهوه كردووه كه چۆن رێكخراوهكان دهتوانن ببنه كهرستهی دهسهڵات به دهست گرووپه ئیتنیكییهكان، گرووپه نوخبهكان و به تایبهت گرووپه سیاسییهكانهوه. لهبهشی كولتووری رێكخراوهییدا ئاماژهم بهوهدا كه چۆن رێكخراوه دهتوانێت ئامرازێك بێت بۆ دهسهڵاتی پیاوان و به گشتی دۆمینانسی نێرینه.

خوێندنهوه بۆ دهسهڵات له رێكخراوهكاندا له لایهكی ترهوه ئامرازێكه بۆ تێگهییشتن له پهیوهندی نێوان قهوارهی فهرمی(یاساو رێسا)ی رێكخراوهكهو ئهو رهفتارانهی كه له باروودۆخی واقعیدا بوونیان ههیه. ههروهها بۆ تێگهیشتن له سازبوونی كێشهكان زۆر پێویسته كه خوێندنهوه بۆ دهسهڵات و شێوهی دابهشكردنی بكهین.

پهیوهندی دهسهڵات و ئۆتۆریته:

بهكارهێنانی دهسهڵات به شێوهی بهربڵاو و بهردهوام به شێوهیهك كه فهرمانبهر مهجبور بكرێت به ئهنجامی كارێك كه پێی خۆش نیه و به راستی نازانێت، دهتوانێت دهرئهنجامی خراپی لێ بكهوێتهوه. بۆ نموونه نامۆ بوون و بێ مهێلی به نیسبهت ئهنجامی ئهركهكانهوه. له لایهكی دیكهوه له باری دهروونیشهوه كاریگهری خراپ دهخاته سهر ئهو كهسهی كه دهسهڵاتی بهسهردا زاڵ دهبێت. ههروهها دهبێته هۆی ناڕهزایهتی و دژكردهوهی لێ دهكهوێتهوه، كاتێك كه بریارێكی تازه دهردهچێت.

بهرێوهبهری چاك و كارامه بهوه دهڵێن كه بتوانێت به شێوهیهك دهسهڵات بهكار بهێنێت كه له لایهن ژێردهستهكانیهوه به راست داندرێت و به باشی وهربگیرێت. كاتێك به كارهێنانی دهسهڵات ئاوا وهردهگیرێت، دهتوانین بڵهین دهسهڵاتی شهرعیهتدار یان ئۆتۆریتێت. «چێستێر بێرنارد» له یهكهم تیۆریسیهنهكانی ئهم بواره بوو كه زۆر زوو جیاوازی دانا له نێوان دهسهڵات و ئۆتۆریتێت. ناوبراو پێی وابوو بهپێچهوانهی دهسهڵات كه لهسهرهوه بریار دهدات، ئۆتۆریته شتێكه كه فهرمانبهران بۆخۆیان دهیدهن به سهرهوهی خۆیان و به دڵخواز دهچنه ژێر ئهو ئۆتۆریتهیهوه. بێرنارد پێیوایه كه ئهم حاڵهته له پڕۆسهی بڕیاردانیشدا، زۆر كاریگهری سهلبی ههیه و چون بهرهنگاری لهگهڵ بریاردهران زۆر كهمه رێكخراوهكه كارامهتر دهبێت.

ماكس وێبێر لهو بوارهدا بۆچوونێكی جیاوازی ههیه ، و پێناسهی ئۆتۆریتێت زیاتر به سوڵته دادهنێت، سولتهیهك كه دهبێت پایهدارو یهكدهست بێت. بۆ ئهم یهكدهستی و پایهدارییهش سێ خال دهستنیشان دهكات كه به شێوهی دڵخواز یان ئایدیالی بهكار هێنانی ئۆتۆریتێتیان دهزانێت.

یهكهم ئۆتۆریتهی یاسایی، لهم شێوهیهدا ئۆتۆرێتێت قهبووڵ دهكرێت بهو هۆیهی ریشهی له یاسا و عورفی قهبووڵكراوی كۆمهڵگادا ههیه. دووههم ئۆتۆریتهی سوونهتی، لێرهدا ئۆتۆریتێت قهبوول دهكرێت بهو هۆیهی باوهر وایه كه شێوهكانی بهڕێوهبهری و دهسهڵات كه له كۆنهوه بوونیان ههبووه و بهكار هێندراون كارامه بوون و بۆ داهاتووش ههر ئهم شێوه له ئۆتۆریته پێشنیار دهكهن. بۆ نموونه رۆڵی باوك له بنهماڵهدا یان دهور و كاریگهری پیاوه ئایینی و مامۆستاكان له كۆمهڵگای سونهتی دا.

ئاخرین خاڵیش ئۆتۆریتهی كاریزماییه. لهم شێوهیه له ئۆتۆریتێت دا مل دادهنهوێندرێت بۆ رێبهرێك كه ههست دهكرێت توانایی تایبهتی ههیه و خهڵك پێیان باشه پێش خۆیانی بدهن.


ئه‌م بابه‌ته 1360 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:54:09/06/2020


زۆرترین خوێندراو