پەیامى پیرۆزبایی سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانبەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵە

بەڕێز سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان، پەیامێکى پیرۆزبایىان ئاراستەى رێبەری کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران کرد بەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵە.
ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :



هاوڕێیانی بەڕێز کاک عەبدوڵڵا موهتەدی و کاک عومەر ئیلخانیزادە

ئەندامانی ڕێبەریی کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

بە پێی ئەو هەلومەرجەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە ئارا دایە و گەلی ڕاپەڕیوی ڕۆژهەڵات یەکگرتوانە دژ بە داگیرکاری وەستاونەتەوە، هەر ئەو چاوەڕوانیە لە ئێوەش دەکرا تاکوو بەرپرسیارانە بڕیاری یەکخستنەوەی ریزەکانی کۆمەڵە بدەن.

ئەوەی ئێوە لەم قۆناغە چارەنووسسازە دا کردتان، ئەگەر چی لە ڕستەیەکی بچووک دا وترا کە کۆمەڵە یەکی گرتەوە بەڵام لە ناوەرۆک دا ئەوەندە گەورە و دڵخۆشکەرە کە ورە و هیوا و ئومێدی زیاتری بە خەبات و ڕاپەڕینی ڕۆژهەڵات بەخشیوە .

جارێکی دیکەی لە لایەن خۆم و هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستانەوە پیرۆزبایی لە ئێوەی تێکۆشەر و هەموو ئەندام و لایەنگرانی کۆمەڵە بە تایبەتی و گەلی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە گشتی دەکەم .

یەکبوون و یەکڕیزیتان پیرۆز بێ، بە هیوای هەنگاونان بۆ پێکهێنان و دروستکردنی بەرەیەکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.

سەرۆکی هاوپەیمانی سەربەخۆییخوازانی کوردستان

جەماڵ پوورکەریم

٢٩ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ی کوردی





ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:26:29/11/2022