پەیامی بەڕێز مستەفا هیجری ،بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بە بۆنەی یەکگرتنەوەی کۆمەڵە

بەڕێز مستەفا هیجری ، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران، پەیامێکى پیرۆزبایى ئاراستەى بەڕێزان عەبدوڵڵاى موهتەدى سکرتێرى گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران و عومەر ئیلیخانى زادە جێگرى سکرتێرى گشتیی کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران کرد بەبۆنەى یەکگرتنەوەى کۆمەڵەى شۆڕشگێڕى زەحمەتکێشانى کوردستانی ئێران.

ئەمەش دەقى پەیامەکەیە :



بەڕێزان؛ کاک عەبدوڵڵا موهتەدی! کاک عومەر ئیلخانیزادە!

سڵاو و ڕێز!

ڕاگەیاندنی هەواڵی یەکگرتنەوەی دوو لایەنی کۆمەڵە (کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران) ئەویش لەم بارودۆخە هەستیارەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێراندا پڕبایەخە. هاوکات ئەم یەکگرتنەوەیە، یارمەتیدەرە بۆ بەهێزترکردنی خەباتی ڕزگاریخوازی و دێموکراتیکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و پتەوکردنی یەکڕیزیی نێوماڵی کورد.

بەم بۆنەوە لەلایەن حیزبی دێموکڕاتی کوردستانی ئێرانەوە پیرۆزبایی لە ئێوەی بەڕێز و، سەرجەم ئەندامان و لایەنگرانی کۆمەڵەی یەکگرتوو دەکەم

.

مستەفا هیجری ، بەرپرسی ناوەندی بەڕێوەبەریی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران


ئه‌م بابه‌ته 116 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:58:29/11/2022