هێرشی بەربڵاو بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە بە توندی مەحکووم دەکەین

هێرشی بەربڵاو بۆ سەر بنکە و بارەگاکانی کۆمەڵە بە توندی مەحکووم دەکەین

کاتژمێر 10:20 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، 6ی ڕەزبەری 1401ی هەتاوی، کۆماری ئیسلامی بە دەیان درۆن و فڕۆکەی خۆکوژ هێرشی کردە سەر بارەگاکانی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتێکشانی کوردستانی ئێران . ئەم هێرشانە تا ئێستاش درێژەیان هەیە و فڕۆکەی شناسایی بەسەر ئاسمانی بارەگاکانی کۆمەڵە دەسووڕێنەوە. هاوکات لەگەڵ ئەم هێرشە بنکە و بارەگای حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکانی دیکەش لە قوڵایی خاکی هەرێمی کوردستان کراونەتە ئامانجی موشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان
بارەگاکانی کۆمەڵە لە کاتێکدا بوونە ئامانجی هێرشی تیرۆریستی کۆماری ئیسلامی کە سەدان ژن و منداڵ تێیدا نیشتەجێن.
ئەم هێرشە کوێرکوێرانەیە سەرەڕای ئەوەی کە خەسارەتی ماڵی زۆری لێکەوتۆتەوە بەڵام خۆشبەختانە خەسارەتی گیانی بەدواوە نەبووە. ئێمە ئەو هێرشە بەربڵاو و موشەکباران کردنی حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان بە زەلیلی و بێتوانایی کۆماری ئیسلامی لە هەمبەر ڕاپەڕینی سەراسەری خەڵکی ئێران و لە ڕاستای دڵەڕاوکێ لە کێشە و ناکۆکییە ناوخۆییەکان دەزانین و بە توندی مەحکوومی دەکەین. بە دڵنیایەوە ئەم هێرشانە بێ وڵام نامێنێتەوە و خەڵکی کوردستان لە شەقام و شارەکانی کوردستان بەو سەرەڕۆییانە وڵامێکی شیاو و بە زەبر دەدەنەوە.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتێکشانی کوردستانی ئێران 
سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندیی
٦ی رەزبەری ۱٤۰۱ی هەتاوی





ئه‌م بابه‌ته 864 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:29:09/10/2022





زۆرترین خوێنراو