بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی هاوبەشی ڕۆژی کۆمەڵە


بەڕێوە چوونی ڕێوڕەسمی هاوبەشی ڕۆژی کۆمەڵە


رۆژی دووشەممە رێکەوتی ٢ی رەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی بە بەشداری نوێنەری حیزب و لایە سیاسییەکانی هەر چوار پارچەی کوردستان، دۆستان و دڵسۆزانی بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی گەلی کورد و رێبەری و کادر و ئەندامان و پێشمەرگە و لایەنگرانی کۆمەڵە رێوڕەسمێکی پڕ شکۆ لە لایەن لێژنەی ئامادەکاری رێوڕەسمی هاوبەشی رۆژی کۆمەڵە بە بۆنەی رێز گرتن لە ٢٦ی رێبەندان ٤٣هەمین ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە بەڕیوە چوو.

سەرەتا وێڕای بەخێر هاتنی میوانان رێوڕەسمەکە بە سروودی بانگەواز، ماڕشی رەسمی کۆمەڵە دەستیپێکرد و پاشان بۆ رێز لێنان لە فیداکاری و گیانبازی سەرجەم گیانبەختکردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی رزگاریخوازانەی کوردستان و بە تایبەتی هاوڕێی رابەر کاک حەمە حسێن کەریمی چەند ساتێک بێدەنگی راگیرا.

دواتر پەیامی هاوبەش لە لایەن بەڕێز هاوڕێ ئەبووبەکر مودەڕسی جێگری سکرتێری گشتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ بە نوێنەرایەتی لە لایەن کۆمەڵەی زەحمەتکێشان و کۆمەڵەی شۆڕشگێڕەوە پێشکەش بە بەشداربووان کرا.

پاشان هاوڕێیانی کۆڕی بانگەوازی کۆمەڵەتابلۆیەکی هونەریان پێشکەش کرد. رێوڕەسمەکە بە خوێندنەوەی بابەت و پەخشان درێژەی کێشا.

دواتر کۆمەڵێک برووسکە و پەیامی پیرۆزبایی لە لایەن حیزب و لایەنە سیاسییەکان و کەسایەتییەکان گەیشتە دەست بەڕێوەبەرانی رێوڕەسمەکە کە هەندێکیان بریتی بوون لە بەڕێزان:

بۆردی پەیوەندییە کوردستانییەکانی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان

پارتی دیموکراتی کوردستان لقی ٢١ مەکتەبی پەیوەندییەکان

حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران – دەزگای پەیوەندییە گشتییەکان

حیزبی دیمۆکراتی کوردستان

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران

پارتی ئازادی کوردستان - پەیوەندییە گشتییەکان

یەکیەتی دیمۆکراتی کوردستان - ئێران

پارتی ژیانی ئازادی کوردستان - پەیوەندییەکان

مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی رزگاری دیموکراتی کوردستان

پارتی کرێکاران و رەنجدەرانی کوردستان

بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان - مەکتەبی سیاسی

حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

پارتی وڵاتپارێزانی کوردستان

پارتی ماف و ئازادییەکان - هاک پار

پارتی ئازادی کوردستان - باکوور

پارتی دیموکراتیکی کورد لە سووریا - ئەلپارتی

کۆنگرەی نەتەوەکانی ئێرانی فێدراڵ

شاعێری گەورەی نەتەوەکەمان، کاک حەمە عەزیز، خاوەنی شێعری سوورە سووار

بەڕێز سەرۆ قادر، بەرپرسی ئەنستیتۆی توێژینەوە و گەشە پێدان

بەشی دووهەمی رێوڕەسمەکە تایبەت بوو بە میوانداری بەشدار بووان و ئاهەنگی شادی.



کومیتەی هاوبەشی رێوڕەسمی ڕۆژی کۆمەڵە

٢ی رەشەممەی ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی





ئه‌م بابه‌ته 244 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:11:25:03/03/2022