کۆبوونەوەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات بۆ پێشکەش کردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان

کۆبوونەوەی ڕێکخراوی کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات بۆ پێشکەش کردنی بڕوانامەی ڕێزلێنان



ڕۆژی چوارشەممە٩ی ڕەزبەری ١٣٩٩ی هەتاوی، کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات بە بەشداری کۆمەڵێک لە ئەندامانی خۆی، بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش بە هاوڕێ "سەرکەوت ئەحمەدی" کرد.

هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی پلەی یەکەمی کێبەڕکێی ڕاکردنی لە شاری سلێمانی بە دەست هێنابوو.

کۆبوونەوەکە لە سێ پەنێل دا بەڕێوە چوو کە پەنێلی یەکەم لەلایەن هاوڕێ پەریا قووڕەیشی، ئەندامی دەستەی بەڕێوە بەری کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات، کۆتایی پێهات و لە پەنێلی دووهەم دا، هاوڕێ سرووش ئوویسی، بە نوێنەرایەتی ڕێکخراوەکە، کوورتە باسێکی پێشکەش بە بەشدار بووان کرد.

لە پانێلی سێهەم دا هاوڕێ سەرکەوت ئەحمەدی لەلایەن هاوڕێ ئەفشین دادوەند، ئەندامی دەستەی بەڕێوە بەری خەڵات کرا و بڕوانامەی ڕێزلێنانی پێشکەش کرا.

هاوڕێ سەرکەوەت دەستخۆشی و پێزانینی خۆی ئاراستەی هەموو بەشدار بووان، سکرتاریەتی ناوەندی کۆمەڵە و کۆمەڵەی لاوانی ڕۆژهەڵات کرد و ڕایگەیاند سەرکەوتنی گەورە تر بەدەست بهێنێت.

لە دوای پێشکەش کردنی وتەکانی هاوڕێ ئەفشین دادوەند، کۆبوونەوەکە کۆتایی پێهات.


ئه‌م بابه‌ته 215 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:12:38:03/10/2020