پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە سەقز ماڵئاوایی لە ژیان کرد
بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ڕۆژی ڕابردوو، ٢٦ی پووشپەڕ، کاک موستەفا ئیلاهی ناسراو بە موستەفا عەرەب، کەسایەتی ناسراوی شاری سەقز و پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، دڵە گەورەکەی لە لێدان کەوت و ماڵئاوایی لە ژیان کرد.
کاک موستەفا، ساڵەکانی دەیەی شەست لە زۆرێک لە شەڕ و عەمەلیاتەکانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی سەقز بەشداری کردووە و دەور و ڕۆڵی بەرچاوی بووە. کەسایەتی دیاری کاک مستەفا و جەسارەت و ئازایەتی لە ژیانی پێشمەرگایەتیدا، ئەوی زیاتر کردبووە خۆشەویستی خەڵک و هاوڕێیانی و بە تایبەت ئەو کەسانەی لە نزیکەوە دەیانناسی.
بە ناوی ناوەندی ڕاگەیاندن و سەرجەم ڕیزەکانی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئیلاهی و دۆستان و هاوڕێیانی کاک موستەفا دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.
ئهم بابهته 856
جار خوێنراوهتهوه
PM:05:33:17/07/2020