پێشمەرگەیەکی دێرینی کۆمەڵە لە مەریوان ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بە داخ و پەژارەیەکی زۆرەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، ٢ی پووشپەڕ، کاک ئەحمەد مەردانی، پێشمەرگەی دێرینی کۆمەڵە، لە گوندی مۆڵێنانی سەر بە ناوچەی کۆماسی مەریوان، بە هۆی چوونەسەرەوەی تەمەن، ماڵئاوایی لە ژیان کرد.

کاک ئەحمەد لە ساڵەکانی دەیەی شەست، لە دەیان چالاکی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە لە ناوچەی مەریوان بەشدار و دەور و ڕۆڵی کاریگەری بووە. کاک ئەحمەد کەسایەتی ناسراو و خۆشناوی ناوچەی کۆماسی و جێ بڕوا و متمانەی هەموو لایەک بوو.

بە ناوی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندنی کۆمەڵەوە، پرسە و سەرەخۆشی گەرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری کاک ئەحمەد و خەڵکی ناوچەی کۆماسی دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەم و پەژارەیان دەزانین.



ئه‌م بابه‌ته 294 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:08:23/06/2020