چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان لە شارەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات (3)

لە درێژەی کار و چالاکی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە، ڕۆژی هەینی، 30ی جۆزەردان، تێکۆشەران و هاوڕێیانی بەشی تەشکیلاتی نهێنی کۆمەڵە لە شارە جۆراوجۆرەکانی کوردستان، بۆ چەندین جاری بەردەوام لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، دەستیان دایە چالاکی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوکردنەوەی تراکت، نووسینی درووشم و هەڵواسینی ئاڵا لە گەڕەک و کۆڵانی شارەکان، ڕێزیان لە ڕۆژی پێشمەرگەی کۆمەڵە و چەند دەیە خەبات و تێکۆشانی هێزی پێشمەرگەی کۆمەڵە گرت.
چالاکانی کۆمەڵە لە شارەکانی: بۆکان، مەریوان، پیرانشار و تاران بە شێوەیەکی بەرین چالاکی تەبلیغیان بەڕێوەبردووە.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن، هەڵسووڕاوانی چاونەترسی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان، هەر بژین بۆ کۆمەڵە و بەردەوام بن لە ئەرک و کار و تێکۆشان لە پێناو ئامانجە بەرزەکانی کۆمەڵەدا.

هەڵبژاردەیەک لە وێنەی چالاکی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە شارەکانی کوردستان:
بۆ بینینی وێنە و فیلمی تەواوی چالاکییەکانی کۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، سەردانی لاپەڕەکانی کۆمەڵە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیس بووک، تێلێگرام و ئینستاگرام بکەن.
فەیس بووک:  facebook.com/ rojhelattv
تێلگرام:      t.me/rojhelat_tv
ئینستاگرام:    instagram/ komala_pub

ئه‌م بابه‌ته 299 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:05:20/06/2020