چالاكی تەبلیغی بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان لە شارەكانی كوردستانی ڕۆژهەڵات (1)

سنە
بۆ ڕێزگرتن لە ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە، هەڵسووڕاوان و ئەندامانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە شاری سنە دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوكردنەوەی تراكت لە شەقامە جۆراوجۆرەكانی ناوشار، پێشوازیان لە ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە كرد.
ئەو شوێنانەی چالاكان و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری سنە چالاكی بەرینی تەبلیغیان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
پاركی كودەك، موارەك ئاوا و مەیدانی گۆزە بەشان.
دەستان خۆش و ماندوو نەبن هەڵسووڕاوانی دوژمن بەزێنی كۆمەڵە لە شاری سنەی قارەمان و ڕێبوارانی ڕێگای هاوڕێیانی گیانبەختكردوو: فەخرەی نەوەڕە، ئەیوب نەبەوی، شۆكێ خەیرابادی و دەیان خەباتكاری شەهیدی كۆمەڵە؛ بە چالاكی ماندوونەناسانەتان جارێكیتر نیشانتان دایەوە كە سنە شاری كۆمەڵەیە؛ سەربەرز بژین بۆ كۆمەڵە و بەردەوام بن لە خەبات و تێكۆشان.

مەریوان
بە بۆنەی هاتنی ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە، هەڵسووڕاوان و ئەندامانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە شاری مەریوان دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوكردنەوەی تراكت و نووسینی درووشم ڕێزیان لە چەند دەیە خەبات و تێكۆشانی هێزی پێشمەرگەی كۆمەڵە گرت.
ئەو شوێنانەی چالاكان و هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شاری مەریوان چالاكی بەرینی تەبلیغیان تێدا ئەنجام داوە بریتین لە:
گەڕەكەكانی چوارباخ، حسەینیە، مەردۆخ، بیمارستانی قەدیم و محەمەدی.
هەروەها لە لایەكی دیكەشەوە، هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە گوندی سەردۆش چالاكی تەبلیغیان بە شێوەیەكی بەربڵاو بەڕێوەبردووە.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن ڕێبوارانی شارەكەی كاك فوئادی ڕابەر و قوتابیانی نەسرەوتووی ڕێبازی هاوڕێیانی گیانبەختكردوو: عەتا ڕۆستەمی، حسێن پیرخزری، عومەر خۆشنەواز و دەیان گیانبەختكردووی قارەمانی ڕیزەكانی كۆمەڵە، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و خەباتی چەوساوەكان.

بۆكان
بە بۆنەی نزیكبوونەوە لە ٣١ی جۆزەردان، ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە، هاوڕێیانی بەشی تەشكیلاتی نهێنی كۆمەڵە لە شاری بۆكان دەستیان دایە چالاكی بەرینی تەبلیغی و بە بڵاوكردنەوەی تراكت، نووسینی درووشم و هەڵكردنی ئاڵا لە چەندین شەقام و كۆڵانی ئەو شارە، ڕێزیان لە هاتنی ڕۆژی پێشمەرگەی كۆمەڵە گرتووە.
دەستان خۆش بێ و ماندوو نەبن تێكۆشەرانی چاونەترسی كۆمەڵە و قوتابیانی نەسرەوتووی ڕێبازی هاوڕێیانی گیانبەختكردوو: حەسەن ڕۆستەمی، یوسف ئەلیاسوەند، محەمەد سوڵتانی و دەیان گیانبەختكردووی قارەمانی ڕیزەكانی كۆمەڵە، هەر بژین بۆ كۆمەڵە و ئاڵای سوورتان هەر شەكاوە بێت.

هەڵبژاردەیەك لە وێنەی چالاكی تەبلیغی هەڵسووڕاوانی كۆمەڵە لە شارەكانی كوردستان:
بۆ بینینی وێنە و فیلمی تەواوی چالاكییەكانی كۆمەڵە بە بۆنەی ٣١ی جۆزەردان، سەردانی لاپەڕەكانی كۆمەڵە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك، تێلێگرام و ئینستاگرام بكەن.
فەیس بووك:  facebook.com/ rojhelattv
تێلگرام:      t.me/rojhelat_tv
ئینستاگرام:    instagram/ komala_pub

ئه‌م بابه‌ته 284 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:12:02:19/06/2020