بەڕێوەچوونی سیمنارێک بە بۆنەی ٥ی خەزەڵوەر، ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆمەڵە

 ئاسۆی ڕۆژهەڵات/ ڕۆژی یەکشەممە ٥ی خەزەڵوەر، ٢٧ی ئۆکتۆبری ٢٠١٩ی زایینی بە بۆنی ٥ی خەزەلوەر ساڵڕۆژی ٥٠ ساڵەی دامەزراندنی "کۆمەڵە" سمینارێک بۆ بەشێک لە هاوڕێیانی پێشمەرگە لە چیاکانی کوردستانی بەڕێوە چوو.

سمینارەکە بە چەند ساتێک بە بێ دەنگی وەستان بۆ ڕێزگرتن لە سەرجەم گیانەبەخت کردووانی کۆمەڵە و بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی گەلی کورد دەستی پێکرد.

ئەم سمینارە لە ژێر ناوی "ئەو دیارییانەی کە کۆمەڵە پێشکەش بە بزووتنەوەی گەلی کورد کردووە" بە باسکاری هاوڕێ "ئەردەڵان فەرەجی" ئەندامی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بەڕێوە چوو.

هاوڕێ ئەردەڵان لە وتەکانی دا باسی لە دۆخی ئەوسەردەمی دروست بوونی کۆمەڵە لە ئاستی جیهانی، ئێرانی و کوردستانی کرد کە کۆمەڵە وەک بەرهەم و وڵامدانەوە بە پێویستییەکانی ئەو سەردەمی بزووتنەوەی گەلی کورد لە کوردستانی ڕۆژهەڵاتی کرد.

لە بەشێک لە وتەکانی دا، هاوڕێ ئەردەڵان باسی لەو دیاردە و دیاری و تایبەتمەندییانە کرد کە "کۆمەڵە" پێشکەش بە بزووتنەوەی گەلی کورد بە گشتی و کوردستانی ڕۆژهەڵات بە تایبەتی کرد و لەوانە: سێکۆلاریزم، دێمۆکرات بوون، سەردەمییان و لێکدانەوەی واقعبینانە، ڕۆژهەڵات تەوەری، فێدراڵیزم، "پێشمەرگەی ژن" و ...


ئه‌م بابه‌ته 217 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:05:27:27/10/2019