ڕاگه‌یاندنی ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران له‌ بابه‌ت هێرشی سوپای توركیه‌ بۆ ڕۆژئاوای كوردستان


به‌ پێی هه‌واڵێك كه‌ ئه‌مرۆ له‌ سه‌رچاوه‌ هه‌واڵنێرییه‌كان  بڵاو بۆته‌وه‌، پاش چه‌ن رۆژ هه‌ڕه‌شه‌ و خۆ سازدان، سه‌رئه‌نجام سوپای توركیه‌ هێرشه‌كانی خۆی بۆ ڕۆژئاوای كوردستان ده‌ست پێكرد.
ناوه‌ندی هاوكاری حیزبه‌كانی كوردستانی ئێران داوای راگرتنی شەر و وازهێنان لە سیاسەتی هەرەشە و هێرش و ئامانج گرتنی خاک و خەڵکی رۆژئاوای كوردستان ده کات و پێمان وایه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی كورد له‌ هیچ كام له‌ به‌شه‌كانی له‌ ڕێگای توند و تیژی و هێرشی چه‌كداری و نیزامی چاره‌سه‌ر ناكرێت و بگره‌ ڕێگه‌ چاره‌سه‌ره‌ سیاسیه‌كانیش كوێر ده‌كاته‌وه‌. له‌م چه‌ند رۆژه‌دا شاهیدی هاوپشتی به‌ربڵاوی وڵاتان و شه‌خسیه‌تی سیاسی و ئاكادێمییه‌كانی جیهان له‌ خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی كورد بووین و هیوادارین كه‌ ببێته‌ ڕێگرێكی به‌هێز له‌ به‌رانبنه‌ر هێرشه‌كانی سوپای توركیه‌ بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان.

٩ی ئۆكتۆبری ٢٠١٩ی زایینی

ئه‌م بابه‌ته 400 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:15:09/10/2019