مەریوان/ چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

هاوڕێیانی ڕێکخستنینە نهێنییەکانی کۆمەڵە (زاگرۆس) لە شاری مەریوان بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی کۆمەڵە لە ژێر ناوی پەلی شەهید 'پەرویز عەبدی' چالاکان و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە لە بەشی تەشکیلاتی نهێنی و دوایین شەهیدی کۆمەڵە و بزووتنەوەی شۆڕشگێرانەی گەلی کوردە لە کوردستانی ڕۆژهەڵات چالاکی بەربڵاوی ڕاگەیاندیان بەرێوە برد. تێکۆشەرانی و هەڵسووڕاوانی کۆمەڵە بە بۆنەی ڕۆژی کۆمەڵە و یادی شەهید پەرویز عەبدی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵەیان بڵاو کردۆتەوە و ئالای کۆمەڵەیانی هەڵداوە و جارێکی دیکە پەیمانیان لە گەڵ کۆمەڵە و ئامانجە بەرزەکانی نوێ کردەوە و بە درێژەدانی ڕێگەی شەهید پەروێز و سەرجەم گیانبەختکردوانی کۆمەڵە یادی 26ی ڕێبەندانیان پیرۆز کرد.

هاوڕێیانی کۆمەڵە لە گەڕەکەکانی کورەی موسەوی. جەنگەڵبانی، سێڕای کورەی موسەوی و کۆڵانەکانی دەوربەری، دارسێران 1 و 2، بەهاران و کەوسەر، کانی دینار وجووجەسازی کاری تەبلیغیان کردووەو ڕۆژی کۆمەڵەیان بەرز راگرتووە.



ئه‌م بابه‌ته 475 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:08:03:11/02/2019