گەورە دێی نێ/ چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

هاوڕێیانی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە حەوزەی شەهید 'لەتیف نیک پەی' بە بۆنەی ۲٦ی رێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە دەستیان دایە چالاکی تەبلیغی. ئەم هاوڕێیانە بە هەڵکردنی ئاڵای کۆمەڵە، بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەی تایبەت بە ڕۆژی کۆمەڵە، بڵاوکردنەوی وێنەی ڕێبەرانی گیانبەختکردووی کۆمەڵە کاک فواد مستەفا سوڵتانی و کاک حەمەحسێن کەریمی ڕێزیان لەهاتنی ڕۆژی کۆمەڵە گرت. ئەو شوێنانەی وا کاری تەبلیغی تێدا کراو بریتین بوون لە: بەردووکانان، مزگەوتی گەورەی نێ و کۆڵانەکانی دوروبەری، گەڕەکی ئاوارەکان و دەوروبەری موخابرات.

ئه‌م بابه‌ته 571 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:55:11/02/2019