مهاباد/ چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵەوە

لە شاری مەهاباد بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە هاوڕێیانی سەنگەری شار چالاکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. تێکۆشەران و هەڵسووڕاوانی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە شاری مهاباد بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵە و هەڵکردنی ئاڵای کۆمەڵە بەرەوپیری ڕۆژی کۆمەڵە چوون و لەگەڵ ڕێبازی کۆمەڵە پەیمانیان نوێ کردەوە.

ڕێبوارانی ڕێگای گیانبەختکردووان خانەی موعینی، جەعفەری کوردنژاد، مەعسوومە سەرهەنگی لەو شوێنانەی شاری مەهاباد چالاکییان بەڕێوە بردووە: شەهرەکی کارمەندان، خانەگی ،فەلەکەی مامۆستا هێمن، دانشگاە پیام نوور، فەلەکەی ئوستاد هەژار، بازارچەی نوور، تاناکۆرا و کانوونی کارئاموزی.

ئه‌م بابه‌ته 29 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:44:11/02/2019