بانە/ چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵەوە

لە شاری بانە بە بۆنەی ساڵڕۆژی ئاشکرا بوونی خەباتی نهێنی کۆمەڵە هاوڕێیانی سەنگەری شار چالاکی بەربڵاوی تەبلیغییان بەڕێوەبرد. تێکۆشەران و هەڵسوراوانی ڕێکخستنی نهێنی کۆمەڵە لە شاری بانە بە بڵاوکردنەوەی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵە و هەڵکردنی ئاڵای کۆمەڵە بەرەو پیری ڕۆژی کۆمەڵە چوون و لەگەڵ ڕێبازی کۆمەڵە پەیمانییان نوێ کردەوە.

ڕێبوارانی ڕێگای گیانبەختکردووان (کوی فەرهەنگیان، سێ ڕای بویەن، گۆڵشار) چالاکی تەبلیغییان بەڕێوە بردوو، پەیمانیان لەگەڵ کۆمەڵە و هاوڕێی گیانبەختکردوو 'سادق چراغی' و هەموو گیانبەختکردووان نوێ کردەوە.


ئه‌م بابه‌ته 558 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:33:11/02/2019