سەقز/ چالاکی تەبلیغی بە بۆنەی ٢٦ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە

هاوڕێیان و ئەندامانی ڕێکخستنە نهێنییەکانی کۆمەڵە، لەشاری سەقز شەوی ڕابردوو 19ی ڕێبەندانی 1397ی هەتاویی بە بۆنەی 26ی ڕێبەندان ڕۆژی کۆمەڵە چالاکی بەربڵاوی تەبلیغیان ئەنجام داوە.

ئەو گەرەکانەی کە چالاکییان تێدا ئەنجام دراوە بریتین لە: حەماڵئاوای سەرۆ، حەماڵئاوای خوارۆ، عەباسئاوا، قەرەچیاوا، بە نوسینی دورشم و بڵاوکردنەی تراکت و نووسراوەکانی کۆمەڵە تایبەت بە ڕۆژی کۆمەڵە بەرەو پیری ئەم ڕۆژە چوون و جارێکی دیکە پەیمانیان لە گەڵ کۆمەڵە و ڕێبەری گیانبەختکردوو کاک حەمە حسێن کەریمی و هاوڕێیانی گیانبەختکردوو یەحیا خاتوونی و عەتا قورئانی نوێ کردەوە.


ئه‌م بابه‌ته 228 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:10:11:10/02/2019