پرسەنامەی سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی کۆمەڵە بە بۆنەی مەرگی خوشکی یەکەم پێشمەرگەی گیانبەختکردووی کۆمەڵە

”ئاگادار بووین کە بەداخەوە  ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی داده‌ ”فاتمە موعینی خوشکی هاورێی ڕابەر خانەی موعینی یەکەم پێشمه‌رگه‌ی گیانبەختکردووی کۆمەڵە و هەروەها خوشکی  گیانبەختکردووان کاک سولەیمان ناسراو بە فایەق و کاک عەبدوڵڵای موعینی کەسایەتی خۆشناوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شاری مەهاباد پاش تێپەڕاندنی تەمەنێک ژیانی سەربەرزانە بەهۆی نەخۆشییەوە کۆچی دوایی کرد. بنەماڵەی موعینی خەساری گەورەیان لە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازی گەلی کورد لە کوردستان ئێران بەرکەوتووە و به پێشکەش کردنی سێ رۆلەی ئازیزیان مێژووییەکی پڕ لە سەروەریان بۆخۆیان و بۆ گەلەکەیان تۆمار کردووە. 

بە ناوی کومیتەی ناوەندی و سەرجەم ڕیزەکانی کۆمەڵەوه  پرسه و سەرەخۆشی له خۆمان و له بنەماڵەی سەربەرز و شۆڕشگێڕی موعینی دەکەین و خۆمان به شەریکی خەمیان دەزانین.



كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران

سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی

29,01,2019





ئه‌م بابه‌ته 283 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:03:27:29/01/2019