بەڕێوەچوونی پرسەی دایە "خەدیجەی نانەوازادە" لە ستۆکهۆڵمی وڵاتی سوید


ئاسۆی ڕۆژهەڵات

ڕۆژی یەکشەممه ۲۷ی ژانوییە بەرامبەر به ۷ی ڕێبەندان، ڕێوڕەسمی پرسە و سەرەخۆشی دایە "خەدیجەی نانەوازادەله ستۆکهۆڵم بەڕێوەچوو. سەرەڕای سەرمای زۆر و سەختیی ڕێگاوبان، کۆمەڵێکی بەرچاو له پێشمەرگه دێرینەکان و تێکۆشەرانی سیاسی و کەسایەتییەکان و دۆستانی بنەماڵەی مودەررسی و نانەوازدە بەشدارییان کرد

لەم ڕێوڕەسمەدا "هاوڕێ ئەبوبەکر مودەررسیئەندامی دەفتەری سیاسی و جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵه، به نوێنەرایەتی بنەماڵەکانی مودەررسی و نانەوازادە، پەیامێکێ پێشکەش کرد. هاوڕێ ئەبووبەکر وێڕای بەخێرهێنانی میوانەکان، قسە و باسێکی کورتی له سەر تایبەتمەندیی بەرزی دایە "خەدیجهو کەسایەتی و خۆشەویستیییەکەی وەک هەموو دایکانی گیانبەختکردووان، پێشکەش کرد

پاشان هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی سکرتێری گشتیی کۆمەڵه بەم بۆنەوە قسەوباسێکی پشکەش به بەشداربووانی پرسەکه کرد. هاوڕێ عەبدوڵڵا موهتەدی له وتەکانیدا ئاماژەی کرد به یەکەم دیدار و ئاشنایەتی خۆی لەگەڵ هاوڕێ ئەبووبەکر مودەررسی له زیندانی ڕژیمی رووخاوی شا له ساڵی ۱۳٥۳ و دواتر ئاشنایەتی لەگەڵ بنەماڵەی تێکۆشەری مودەررسی و هەڵپێکرانی ئەم هاوڕێیەتییە و نەبڕانەوە و درێژەدانی وەک دوو هاوڕێ و هاوسەنگەری لەمێژینە. کاک عەبدوڵڵا له درێژەی وتەکانیدا ئاماژەی به دەور و نەخشی بەرز و دڵسۆزانەی دایکانی جەرگ سووتاوی پێشمەرگه و گیانبەختکردووانی بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی کوردستان (که دایە خەدیجه یەکێک لەم دایکانه بوو) و تایبەتمەندیی و کەسایەتیی خۆشەویست و بەڕێزی ئەو دایکانە کرد

جێی ئاماژەیە کە دایە خەدیجە لە زومرەی ئەو دایکە تێکۆشەر و شۆڕشگێڕانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات بوو کە چوار پێشمەرگە و شەهیدێکی پێشکەش بە بزووتنەوەی ڕزگاریخوازانەی خەڵکی کوردستان کرد.

کاتژمێر ۱۸ی ئێوارێ له کەشێکی گەرمی هاوخەمی و هاوسۆزی بەشداربوواندا ئەم رێوڕەسمه کۆتایی هات.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران 

۲۷ی ژانوییەی ۲٠۱۹ 

۷ی رێبەندان


ئه‌م بابه‌ته 199 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:09:47:28/01/2019