خوشکی یەکەم گیان بەختکردووی کۆمەڵە ماڵئاوایی لە ژیان کرد

بەداخەوە ئەمڕۆ ڕۆژی ٨ی ڕێبەندانی ١٣٩٧ی هەتاویی داده‌ "فاتمەی موعینیخوشکی كاك "خانەی موعینییەکەم پێشمهرگهی گیانبەختکردووی "کۆمەڵەو هەروەها خوشکی  بەڕێزان کاک عەبدوڵڵا و کاک سولێمانی موعینی کەسایەتی خۆشناوی بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە شاری مەهاباد دڵە گەورەکەی پاش تەمەنێک ژیانی سەربەرزانە بەهۆی نەخۆشییەوە لە لێدان کەوت

بەناوی کۆمیسیۆنی ناوەندی ڕاگەیاندنی ’'کۆمەڵە'' وە سەرەخۆشی گهرمی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی سەربەرز و شۆڕشگێڕی موعینی و گشت خزم و کەس و کاریان ئەکەین و شەریکی غەم و پەژارەی ئەو بنەمالە سەربەرزەین.


كۆمهڵهی شۆڕشگێڕی زهحمهتكێشانی كوردستانی ئێران

كۆمیسیۆنی ناوهندی ڕاگهیاندن

٢٨\١\٢٠١٩


ئه‌م بابه‌ته 342 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:42:28/01/2019