پرسه‌نامه‌ی سكرتارییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ به‌ بۆنه‌ی مه‌رگی دایكێكی تێكۆشه‌ری كوردستان


به‌داخه‌وه‌ ڕۆژی ١ی ڕێبه‌ندان دایه‌ خه‌دیجه‌ نانه‌وازاده‌ دایكی هاوڕێی تێكۆشه‌رمان كاك ئه‌بووبه‌كری موده‌ڕیسی جێگری سكرتێری گشتی كۆمه‌ڵه‌ دڵی بۆ هه‌میشه‌ له‌ لێدان كه‌وت.

شایانی باسه‌ كه‌ دایه‌ خه‌دیجه‌ دایكی هاوڕێی گیانبه‌ختكردوومان هاوڕێ مونیره‌ موده‌ڕیسی بوو كه‌ ساڵی ١٣٦٤ی هه‌تاوی له‌ پێناو ئامانجه‌ به‌رزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ گیانی به‌ختكرد.

دایه‌ خه‌دیجه‌ له‌ زومره‌ی ئه‌و‌ دایكه‌ تێكۆشه‌ر و كۆڵنه‌ده‌رانه‌ی كوردستان بوو كه‌ چوار پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدێكی پێشكه‌ش به‌ بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات كردووه‌.

به‌ ناوی كومیته‌ی ناوه‌ندی و سه‌رجه‌م ڕیزه‌كانی كۆمه‌ڵه‌وه‌‌ سه‌ره‌خۆشی گه‌رم له‌ هه‌ر دوو بنه‌ماڵه‌ی سه‌ربه‌رزی موده‌ڕیسی و نانه‌وازاده‌ و به‌ تایبه‌تی هاوڕێیان كاك ئه‌بووبه‌كر، كاك فاروق، داده‌ فریشته‌ و كاك سوله‌یمان ده‌كه‌ین و خۆمان به‌ شه‌ریكی خه‌میان ده‌زانین.


سكرتارییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی شۆڕشگێڕی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستانی ئێران 


٢٢\١\٢٠١٩ی زایینی 

٢\١١\١٣٩٧ ی هه‌تاوی


ئه‌م بابه‌ته 733 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:52:22/01/2019