باوكی دوو گیانبەختكردووی كۆمەڵە لە سەقز ماڵئاوایی لە ژیان كرد

بە پێی هەوالێك كە بەناوەندی هەواڵی رۆژهەڵات گەیشتووە، بەداخەوە ئاگادار كراینەوە میرزا عەلی خەلیقی ، باوكی هاوڕێیانی گیانبەختكردووی كۆمەڵە، هاوڕێیان نادر و ناسر خەلیقی لە شاری سەقز بە هۆی نەخۆشییەوە ماڵئاوایی لە ژیان كردوە.

لە لایەن ناوەندی راگەیاندنی كۆمەڵەوە سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی میرزا عەلی خەلیقی دەكەین و خۆمان بە بەشداری خەمیان دەزانین.



ئه‌م بابه‌ته 310 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:06:34:06/01/2019