بەرێوەچوونی کۆبوونەوەی ئەندامانی کۆمەڵە لە وڵاتی سوئێد

دوانیوەڕی ڕۆژی شەممە ١٥ی دێسامبری ٢٠١٨ی زایینی کۆبوونەوەیەک بە بەشداریی هاوڕێ "ئەبووبەکر مودەڕسی" جێگری سکرتێری گشتیی کۆمەڵە و ئەندامی دەفتەری سیاسی و هەروەها کادر و ئەندامانی کۆمەڵە لە ستۆکهۆڵمی پایتەختی وڵاتی سوئێد بەڕێوەچوو.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ به‌ سروودی بانگه‌واز سروودی ڕه‌سمی كۆمه‌ڵه‌ و چه‌ند ساتێك به‌ بێ ده‌نگی وه‌ستان بۆ ڕێز لێنان له‌ یاد و بیره‌وه‌ی سه‌رجه‌م گیانبه‌خكردووانی كۆمه‌ڵه‌ و سه‌رجه‌م شه‌هیدانی بزووتنه‌وه‌ی ڕزگاریخوازانه‌ی گه‌لی كورد ده‌ستی پێكرد. دواتر هاوڕێ سالار ئاشناگه‌ر كادری دێرینی كۆمه‌ڵه‌ داوای له‌ هاوڕێ ئه‌بووبه‌كری موده‌ڕیسی كرد وته‌كانی پێشكه‌ش به‌ به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ بكات.
له‌و به‌شه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌ هاوڕێ "ئەبووبەکر مودەڕسی" راپۆرتێکی له‌  به‌ڕێوه‌چوونی دوایین پلینۆمی کۆمەڵە (پلینۆمی سێی كومیته‌ی ناوه‌ندی هه‌ڵبژێردراوی كۆنگره‌ی ١٥) و خاڵ و باس و په‌سندكراوه‌كانی ئه‌و پلینۆمه‌ كرد. له‌ به‌شێكی تری وته‌كانی هاوڕێ ئه‌بووبه‌كر باسی له‌ بارودۆخی ئێستای كۆمه‌ڵگای ئێران و كوردستان له‌ بواره‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی، سیاسی و ئابووری كرد و ئه‌رك و ڕاسپارده‌كانی حیزبی كۆمه‌ڵه‌ی له‌و باره‌وه‌ شیكرده‌وه‌.
هاوڕێ "ئەبووبەکر موودەڕسی" وێڕای بەرزنرخاندن و ئاماژەدان بە سه‌ركه‌وتووانه‌ بەڕێوەچوون و کۆتایی هاتنی پلینۆمی سێی کۆمەڵە، جەختی لەسەر وەگەڕکەوتنی دەورێکی نوێ لە چالاکی و تێکۆشانی کۆمەڵە كرد و تێیدا ئه‌رك و ڕاسپارده‌ی كادر و ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه‌ی لە بوارە جۆراوجۆرەکان لە بارودۆخی هەستیاری ئێران و كوردستانی ڕۆژهه‌ڵاتی خسته‌ڕوو.
بەشی دووهەمی ئەم کۆبوونەویە کە تەرخان کرابوو بە پرسیار، وەرگرتنی پێشنیار و تێبینی ده‌رباره‌ی ته‌وه‌ره‌ی باسی كۆبوونه‌وه‌كه‌ و کادر و ئەندامان و هاوڕێیانی كۆمه‌ڵه‌ بەشداربوو، پێشنیار و تێبینییه‌كانیان خسته‌ڕوو و هه‌روه‌ها پرسیارەکانی خۆیان لەسەر تەوەری باسەکاندا باس کرد. هاوڕێ ئه‌بووبه‌كریش پێشنیار و تێبینییه‌كانی به‌ هه‌ند وه‌رگرت و پرسیاره‌كانیشی وڵام دایه‌وه‌.
كۆبوونه‌وه‌كه‌ له‌ كه‌ش و هه‌وایه‌كی پڕ له‌ سۆزی هاوڕێیانه‌ و گیانی تێكۆشان كۆتایی پێهات.

كومیته‌ی سوئێد- کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران



ئه‌م بابه‌ته 508 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:04:18:16/12/2018