دیداری نێوان سەرکردایەتی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران



وەڤدێکی سەرکردایەتی کۆمەڵە کە پێکهاتبوون لە هاوڕێیان، عەبدوڵڵا ئازەربار ئەندامی دەفتەری سیاسی، فەرزین کەرباسی و ئەردەڵان فەرەجی ئەندامانی کومیتەی ناوەندی و سامان ریشەساحێب ئه‌ندامی جێگری کومیتەی ناوەندی لە دیدارێکی فەرمی سەردانی بنکەی سەرکردایەتی سازمانی خەباتی کوردستانی ئێرانیان کرد.

سەرەتا بەڕێز کاک باباشێخ سکرتێری گشتی و وەفدی یاوەری پێشوازی گەرمیان لە هەیئەتی کۆمەڵە کرد.
ئەم چاوپێکەوتنە کۆمەڵێک تەوەر و بابەتی گرینگی لە خۆ گرتبوو. کۆمەڵێک پرسی وەک بارودۆخی سیاسی و ئابووری ئێران و کوردستان، دواپێشهاتەکانی گەمارۆکان و  کێشە نێونەتەوییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاتە ئاراوە و باسی لێکرا.
تەوەرێکی گرینگی دیکەی دانیشتنەکە جەخت کردن لە سەر بەردەوامی کار و چالاکی ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران بوو کە هەر دو لایەن لە سەر رۆڵ و گرینگی ئەم ناوەندە لە سەر رووداوەکان و بەرەوپێش چوونی خەباتی رەوای بزووتنەوەی کورد لە کوردستانی ئێران هاوڕا بوون.

  لە کۆتاییدا دانیشتنەکەدا هەردوو لایەن تەئکیدیان لەسەر بەردەوامبوونی هاوکاری و پەیوەندیی نێوان کۆمەڵە و سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران کردەوە.

کۆمەڵەی شۆرشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران
سکرتاریەتی کومیتەی ناوەندی
07,12,18

ئه‌م بابه‌ته 144 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:07:42:07/12/2018