ڕاگه‌یاندنی سكرتارییه‌تی كومیته‌ی ناوه‌ندیی کۆمەڵە

ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكه‌ له‌ ژێرناوی خه‌سارناسی له‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان و به‌ تایبه‌ت فه‌یسبووك باسێكی هه‌ستیاری وه‌ك "شه‌ڕی ناوخۆیی" له‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات له‌ نێوان كۆمه‌ڵه‌ و دیموكرات وروژاندراوه‌ و بۆته‌ هۆی كه‌شێكی ناته‌ندروست له‌ دنیای مه‌جازی. كار بۆ دروستكردنی كه‌ش و هه‌وایه‌كی له‌و چه‌شنه‌ له‌ ژێر هه‌ر ناوێك و به‌ هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك وه‌ك خه‌سارناسی به‌ بێ هیچ كۆنترۆلێك له‌ سه‌ر ئه‌و ئاراسته‌یه‌ی باسه‌كان پێدا تێده‌پرن، نه‌ ته‌نیا نابه‌رپرسانه‌یه‌ به‌ پێچه‌وانه‌ی هه‌موو پێویستییەکانی هه‌نووكه‌یه‌ بۆ یه‌كگرتوویی زۆرتر و یه‌كده‌نگی هێزه‌سیاسیه‌كانی كوردستانی رۆژهه‌ڵات و ده‌چێته‌ گیرفانی نه‌یاران و دوژمنانی بزووتنه‌وه‌ی كوردستانەوە. كومیته‌ی ناوه‌ندی کۆمەڵە داوا له‌ سه‌رجه‌م ئه‌ندامان و لایەنگران و دۆستان و دڵسۆزانی كۆمه‌ڵه‌ و بزووتنه‌وه‌ی كوردستان ده‌كا كه‌ خۆ له‌ به‌شداری له‌و باسانه‌ بپارێزن و به‌شداری ژوور و لایوه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رانی نه‌كه‌ن.

کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران_ سکرتارییەتی کومیتەی ناوەندی
٣٠ی نوامبری ٢٠١٨
٩ی سەرماوزی ١٣٩٧ ھەتاوی

ئه‌م بابه‌ته 46 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

AM:06:32:07/12/2018